لەسەر دۆسیەی کوشتنی نارین گوران کەسێکی دیکەش زیندانی کرا
لە چوارچێوەی لێپرسینەوە لە دۆسیەی کوژرانی نارین گوران، کەسێکی دیکە فەرمانی راگرتنی بۆدەرچوو، بەوەس ژمارەی راگیراوان لەسەر ئەو دۆسیە گەیشتە ١١ کەس.
لە چوارچێوەی لێپرسینەوە لە دۆسیەی کوژرانی نارین گوران، کەسێکی دیکە فەرمانی راگرتنی بۆدەرچوو، بەوەس ژمارەی راگیراوان لەسەر ئەو دۆسیە گەیشتە ١١ کەس.
لێپرسینەوەکانی پەیوەست بە دۆسیەی نارین گورانی تەمەن ٨ ساڵ بەردەوامە کە ٢١ی ئاب بێسەروشوین و دوای ١٩ رۆژ تەرمەکەی لە گوندی چولت سەر بە ناوچەی رەزانی ئامەد دۆزرایەوە. لە چوارچێوەی لێپرسینەوەکاندا ر. ئاتاسۆی تەمەن ١٥ ساڵ کە پێشتر بە شێوەی مەرجدار ئازاد کرابوو، لەلایەن دادگای ئامەدەوە فەرمانی راگرتنی بۆدەرچوو.
پێشتر فەرمانی راگرتن بۆ ١٠ کەسی دیکە دەرچووبوو لەوانە داک و برایەکی نارین، دوو مامی و ئامۆژنێکی و هاوسەری پووری.