دەوڵەتی ئێران دەرهێنەرێکی کوردی دەستبەسەرکرد
راگەیەندرا کە هێزەکانی دەوڵەتی ئێران دەرهێنەری کورد بە ناوی رەزا عەلاییان دەستبەسەرکردووە و چارەنوسی نادیارە.
راگەیەندرا کە هێزەکانی دەوڵەتی ئێران دەرهێنەری کورد بە ناوی رەزا عەلاییان دەستبەسەرکردووە و چارەنوسی نادیارە.
لەگەڵ نزیکبوونەوەی دووەم ساڵیادی شۆڕشی 'ژن، ژیان، ئازدی' گوشار و هەڵمەتی گرتنی هێزەکانی دەوڵەتی ئێران لە دژی خەڵکی رۆژهەڵاتی کوردستان زیاتر بووە.
لەو چوارچێوەدا رۆژی ١١ی ئەیلول هێزەکانی دەوڵەتی ئێران بە بێ فەرمانی دادوەر هەڵیانکوتایە سەر ماڵی دەرهێنەری کورد رەزا عەلایی و دەستبەسەریان کرد.
تائێستا هیج هەواڵێک لەبارەی چارەنوسی رەزا عەلاییەوە بەردەست نییە و چارەنوسی نەزانراوە.
رەزا عەلایی دەرهێنەر و فیلمسازی کوردی خەڵکی شاری بانەی رۆژهەڵاتی کوردستانە. تائێستا چەندین کورتە فیلم و فیلمی درێژی هەیە. یەک لەو فیلمانەش بە ناوی 'زەوییە پیسەکان' بەشداری لە چەند فێستیڤاڵێکی نێونەتەوەیی کرد.
وتەبێژی خانەی سینەمای ئێران، رەسوڵ سەدر رایگەیاندبوو، کە لە دوای شۆڕشی 'ژن، ژیان، ئازادی'ییەوە نزیکەی ٣٠٠ دەرهێنەر و ئەکتەررووبەڕووی دادگایی و بێبەشکردنیان لە مافەکانیان وەک مافی کارکردن بوونەوە.