دەوڵەتی تورکی داگیرکەر جموجۆڵی نوێی سەربازی بەرەو باشوری ئەنجامدا

سوپای تورکی داگیرکەر بۆ داگیکردنی خاکی باشوری کوردستان جموجۆڵە سەربازییەکانی بەردەوامن. شەوی رابردوو لە ژێر چاودێری هیزەکانی پەدەکەدا کاروانێکی گەورەی سەربازی بەرەو دێرەلوک رەوانە کرا.

بە گوێرەی هەوآڵێکی ئاژانسی رۆژنیوز شەوی رابردوو لە درەنگانی شەودا کاروانێکی گەورەی چەکی قورس و سەربازانی تورک لە ژێر چاودێری و پارێزگاری هێزەکانی پەدەکە بەرەو ناوچەی ئامێدی لە پارێزگای دهۆک رەوانە کرا.

راگەیەندرا کە ئەو هێزە لە دەوروبەری شارۆچکەی دێرەلوکی سەر بە ئامێدی جێگیرکراون.