'ڕێکخراوی داعش سود لە دۆخی شەڕ و قەیرانەکان وەردەگرێت'
لێکۆڵەنەرانی سیاسی ئەوەیان دەستنیشانکرد گروپە تیرۆرستییەکانی داعش و هاوشێوەکانی سود لە قوڵبونەوەی قەیرانە سیاسیەکان وەردەگرن و ئاماژەیان بەوەدا دەوڵەتی تورک یارمەتی زۆری داعشی داوە.
لێکۆڵەنەرانی سیاسی ئەوەیان دەستنیشانکرد گروپە تیرۆرستییەکانی داعش و هاوشێوەکانی سود لە قوڵبونەوەی قەیرانە سیاسیەکان وەردەگرن و ئاماژەیان بەوەدا دەوڵەتی تورک یارمەتی زۆری داعشی داوە.
لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا ٥ ئەندامی داعش لە زیندانێکی شاری ڕەقە هەڵهاتن، هەڵهاتنی ئەم چەتانە لە کاتێکدایە کە دەوڵەتی تورک لە ئامادەکاری بەردەوامدایە بۆ هێرشە داگیرکارییەکانی.
بە گوێرەی ڕاپۆرتەکان بەلانی کەمەوە ٣٠هەزار چەتەی داعش لە زیندانەکانی عێراق و سوریادا هەیە. وە زیاتر لە ٦٥ هەزار ژن و منداڵی گرێدراوی ڕێکخراوی داعش لە کامپە جیاوازەکانی ئەو دوو وڵاتەدان.
پەیوەست بەم بابەتەوە لێکۆڵەری سیاسی ناوەندی لێکۆڵینەوەی کوردی، تارق حەمۆ و بەڕێوەبەری یەکەی پەیوەندییە نێونەتەوەییەکانی ناوەندی لێکۆڵینەوەی عەرەبی هانی جەمال بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF) قسەیانکرد.
لێکۆڵەری سیاسی تارق حەمۆ باسی لەوەکرد دەوڵەتی تورک سود لە بەهێزبوونەوەی داعش وەردەگرێت چونکە کاتێک داعش هێرشەکانی دەکرد بەبێ ئەوەی زیان بەیەک کارمەندی تورک لە تلعەفەر، موسڵ و شەنگال بکەوێت هەموویان لەو جێگانە کشانەوە، بینیمان ئەنقەرە لە ساڵی ٢٠١٤دا هاوکارییەکی زۆری چەتەکانی داعشی کرد لە شەڕی کۆبانێدا.
لە بەردەوامیدا حەمۆ ئاماژەی بەوەشکرد؛ دەوڵەتی تورک، بوونی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری وەک هەڕەشەیەک دەبینێ و وتی: "شەڕ و ئاڵۆزییەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بووەتە هۆکاری ئەوەی ڕێکخراوە تیرۆرستییەکان بەهێزببن."
'تەماحی هێزە نێونەتەوەییەکان، هۆکاری قەیرانەکانن'
هەر سەبارەت بەو بابەت هانی جەمیل ئاماژەی بەوەدا هۆکاری چاوتێبڕینی زلهێزەکانی وەک ئەمریکا، ڕوسیا و چین لە ڕۆهەڵاتی ناوەڕاست وایکردووە قەیرانەکان قوڵترببنەوە و هۆکاری قەیرانەکانن و وتی: "گروپە تێرۆرستی و ڕادیکاڵە ئیسلامییەکان سود لە قوڵبونەوەی قەیرانەکان وەردەگرن، بە هۆکاری گۆڕانگاری جیۆپۆلەتیکی هەرێمەکە هەموو کەسێک هەوڵەدات بەشی خۆی وەرگرێت."