پەدەکە رێگەی نەدا لێکۆلینەوە لەبارەی چەکی کیمیایی دەوڵەتی تورک بکرێت

شاندێکی ئەوروپی ویستی لە باشوری کوردستان لەبارەی هێرشەکانی دەوڵەتی تورک بە چەکی کیمیایی لێکۆلینەوە بکات، پەدەکە رێگری لە شاندە ئەوروپیەکە کرد.

ئەندامانی رێکخراوی پزیشکانی دژی شەڕی ئەتۆمی و نێونەتەوەیی و ژان ڤان ئەکین و جۆزێف ساڤاری پسپۆڕانی بیۆلۆژی نێودەوڵەتی بە مەبستی لێکۆلینەوە لەبارەی چەکی کیمایی کە کۆمەڵکوژی هەلەبجە تاوەکو ئێستا بەردەوامە، سەردانی باشوری کوردستانیان کرد.

شاندەکە لە سلێمانی سەردانی ئۆفیسی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان کرد و لەگەڵ سەرۆکی ئۆفیسەکە کۆبووە.

ژان ئەکین لە کۆبونەوەکەدا رایگەیاند، ٢٥ ساڵە لەبارەی چەکی کیمیایی لیکۆلینەوە دەکات و وتی، " حەفتەی رابردوو سەردانی چەمچەماڵ و مۆنۆمێنتی ئەنفال و هەلەبجەی کردووە. چوونە ئامێدی و ویستمان بچینە هرور و ئامێدی. بەپێی ئەو راپۆرتەی کە گەیشتە دەستمان، لەوێ چەکی کیمیایی بەکارهێنراوە. هەوڵماندا لێکۆلینەوە بکەین. ویستمان بە قوربانیەکی چەکی کیمیایی بەناوی حاجی عەبدوڵلا چاوپێکەوتن ئەنجام بدەین، بەڵام قایمقامی ئامێدی رێگەی نەدا دەست بە لێکۆلینەوە بکەین."

شاندە ئەوروپیەکە داوای لە حکومەتی هەرێمی کوردستان کرد کە نەتەوە یەکگرتوەکان لێکۆلینەوە لەبارەی چەکی کیمیایی بکات و راپۆرتەکەی پێشکەش بە رێکخراوی چەکی قەدەغەکراوی جیهانی بکات.

شاندەکە داوای کرد، بۆ ئەوەی جارێکی دیکە کۆمەڵکوژی وەک هەلەبجە روونەدات، رێگە بە لێکۆلینەوەی چەکی کیمایی بدرێت.

ف.ق