قەرەسوو: گەلی کورد پێویستە لەبەرانبەر هێرشی کیمیایی هەستێتە سەرپێ
مستەفا قەرەسوو ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەری کەجەکە بانگەوازی لە گەلی کورد کرد کە لە بەرانبەر هێرشی کیمیایی هەستنە سەرپێ. قەرەسوو هەڵوێستی پەدەکەشی وەک 'شەرمەزاری' پێناسە کرد.
مستەفا قەرەسوو ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەری کەجەکە بانگەوازی لە گەلی کورد کرد کە لە بەرانبەر هێرشی کیمیایی هەستنە سەرپێ. قەرەسوو هەڵوێستی پەدەکەشی وەک 'شەرمەزاری' پێناسە کرد.
مستەفا قەرەسوو بەشداری لە بەرنامەیەکی تایبەتی کەناڵی مەدیا هابەر کرد و لەبارەی گۆشەگیری سەر عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد ئەم هەڵسەنگاندنانەی کرد:
رێبەر ئاپۆ هەڵوێستی ئازادی گەلی کورد پیشان دەدات
"گۆشەگیری دەچێتە ساڵی بیست و پێنجەمەوە. پیلانگێڕی دژی ڕێبەر ئاپۆ بیست و چوار ساڵی بەجێهێشت، دەچێتە ساڵی بیست و پێنجەمەوە. گۆشەگیرییەکە بیست و پێنج ساڵە بەردەوامە. هەندێک جار لە ئیمرالی بۆ شەڕی تایبەت چاوپێکەوتن ئەنجام دراوە". هەروەها، هەرچەندە حکومەتە تەنگەتاوەکە لە ئەنجامی خەباتی ئێمەدا هەندێک کۆبوونەوەی هەبووە، بەڵام گۆشەگیرییەکە بیست و چوار ساڵە بەردەوامە، لە ساڵی ٢٠١١ەوە ڕێگە بە پارێزەران نەدراوە سەردانی ئیمڕالی بکەن. تەنانەت لەگەڵ بنەماڵەکەیدا جگە لە هەندێک رۆژی دەگمەن مۆڵەتی چاوپێکەوتن نادرێت، نازانرێت لە دوو ساڵی ڕابردوودا لە ئیمرالی چی ڕوودەدات، بەڵام ئێمە دەزانین، ڕێبەر ئاپۆ هەڵوێستی ئازادی گەلی کورد نیشان دەدات، هەڵوێستی دیموکراسی لە ئیمرالی نیشان دەدات. بۆیە دەوڵەتی تورک و حکومەتی فاشیستی ئاکەپە-مەهەپە گۆشەگیری لەسەر ڕێبەر ئاپۆ چڕتر دەکاتەوە.
هۆکاری گۆشەگیری توند پەیوەندی بە سیاسەتی بەرانبەر کورد هەیە. چونکە سیاسەتی قڕکردن لە دژی کورد پەیڕەو دەکات، چونکە دەیەوێت تەڤگەری ئازادیی کورد لەناوببات، گۆشەگیری لەسەر ڕێبەر ئاپۆ چڕتر دەکاتەوە. ئەم هەڵوێستە لەبەرانبەر ڕێبەر ئاپۆ گەڵوێستە لەبەرانبەر گەلی کورد، هەڵوێستە لەبەرانبەر تەڤگەری ئازادیی کورد. بە گۆشەگیری لە ئیمرالی مرۆڤ دەتوانێت تێبگات کە دەوڵەتی تورک چۆن لە کێشەی کورد، خەباتی گەلی کورد نزیک دەبێتەوە. ههروهها مرۆڤ بە سەرنجدان لەسەر گوشارهكانی سهر گەلی كوردستان، شهڕی قێزەونی دژی تەڤگەری ئازادیی كورد، دهتوانێت باش تێبگات كه له ئیمرالی چی سیاسهتێك بهڕێوه دهبات، چ جۆره گۆشهگیرییهك دهسهپێنێت. گۆشەگیری بەم شێوەیە ئەنجام دەدرێت. فشارێکی زۆر لەسەر ڕێبەر ئاپۆ هەیە. بەڵام توڕەیی زۆر هەیە. بەم شێوەیە تۆڵە لە ڕێبەر ئاپۆ دەکەنەوە. دەڵێن بۆچی ئەم گەلەت زانا کرد؟ بۆچی ڕێکتخست؟ بۆچی وات کرد کە بتوانێت تێبکۆشێت؟ بەم هۆکارە فشارێکی قورس، گۆشەگیرییەکی قورس بەسەر ڕێبەر ئاپۆدا دەسەپێنن. چونکە خەباتی گەلی کورد کە گەورەترین کێشەیە بۆ ئەوان، خەباتی گەلی کورد بۆ دیموکراسی و ئازادی بە بیرۆکەی ڕێبەر ئاپۆ دەستی پێکرد، تاکە سیاسەتی ئەوان سەرکوتکردنی هۆشیاری و ڕێکخستن و ئامانج و ئیرادە و خەباتی ئەم گەلەیە. لەم چوارچێوەیەدا ڕێبەر ئاپۆ گۆشەگیر دەکەن. ڕەنگە ڕێبەر ئاپۆ لە ڕووی جەستەییەوە گۆشەگیر بێت، بەڵام رێبەرێکی وایە کە هەرگیز ناتوانێت گۆشەگیر بکرێت. ئەم رێبەرتیە ناتوانرێت گۆشەگیر بکرێت، ناتوانن ئەم شتە بکەن.
ڕێبەر ئاپۆ تەنیا بە هزری خۆی کاریگەری لەسەر گەلی کورد نییە، بەڵکو کاریگەری لەسەر گەلی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و هەموو جیهان هەیە. ئەمە ڕاستی خودی رێبەرتیە. راستی رێبەرتی لە بنەڕەتدا رێبەرتی ئایدیایە. ڕێبەرێکی مێشکە. ئەمە گەورەترین لایەنی رێبەرتیە. بەدڵنیاییەوە کاریگەری لەسەر گەلی کورد هەیە. گەلی کورد بە هزری رێبەرتی بەھێزتر دەبێت. گەلی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە هزری گەلی کوردەوە هێز وەردەگرن. گەلانی جیهان هێز لە بیرۆکەکانی ڕێبەر ئاپۆ وەردەگرن. دەتوانین بڵێین ڕێبەر ئاپۆ تاکە رێبەرتی ئێستایە کە پێشنیاری چارەسەری کێشەکانی لە جیهاندا کردووە. له مێژوودا ئهو رێبەرابەی كه چارهسهریان بۆ كێشهكانی گەلان دابین كردووه، رۆڵی خۆیان وهك رێبەرتی مێژوویی بینیوە. لە سەختترین سەردەمی مێژوودا، لەو سەردەمەدا کە کێشەی کۆمەڵایەتی، سیاسی، کەلتوری، ئابوری جیدی هەیە، لە سەردەمی قەیراندا، لە سەردەمی کۆنی مێژوودا، پێغەمبەران دەرکەوتوون. هەروەها کێشەکانی ئەو سەردەمەیان کردە رۆژەڤ و هەوڵیان دەدا چارەسەریان بکەن. ئێستاش وەها لە مرۆڤایەتی هاتووە کە لە هەلومەرجی مۆدێرنیتەی سەرمایەداریدا هەناسەی لێبڕاوە. داگیرکەریەکی گەورە هەیە. کۆمەڵایەتیبوون کە هەبوونی مرۆڤە، لەبەریەک هەڵوەشێندراوە. بڵاوکردنەوەی کۆمەڵایەتیبوون بە واتای رزاندن، تێکچوون، دوورکەوتنەوە لە مرۆڤایەتی دێت. ڕێبەر ئاپۆ لە جیهانێکی بەم شێوەیەدا بە بیرۆکەکانی ڕێگای ڕزگاری پیشانی گەلان دەدات. هیچ سیاسەت و ئایدیۆلۆژیایەکی جیاواز نییە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی ئێستای مرۆڤایەتی جگە هزری رێبەرتی. بەڵێ، لە ڕابردوودا، ١٥٠ ساڵ پێش ئێستا، بیرۆکەکانی کارل مارکس و ئەنگەلەس بوونە هیوایەک بۆ مرۆڤایەتی، ڕووناکییەکی گەورە. لە ڕاستیدا مرۆڤایەتی لە دەوری ئەم بیرۆکەیە کۆبووەوە و خەباتی بۆ دیموکراسی و ئازادی دەکرد. بەڵام نەیتوانی دۆخێکی باش دروست بکات بۆ نەهێشتنی مۆدێرنیتەی کاپیتالیست. دوای ١٥٠ ساڵ لەلایەن هێزەکانی مۆدێرنیتەی کاپیتالیست هەڵوەشایەوە، هەروەها بەهۆی کەموکوڕییەکانی خۆیانەوە، چونکە چارەسەریان بۆ کێشە کۆمەڵایەتییەکان نەدۆزیەوە، هەروەها چارەسەریان بۆ کێشەکانی مرۆڤایەتی دابین نەکرد بۆیەش لەبەریەل هەڵوەشانەوە. ئێستا مرۆڤایەتی پێویستی بە ئایدۆلۆژیای ڕزگاری هەیە، هێڵێک کە پێویستە رێگەپیشاندەری مرۆڤایەتی بێت.
تێکۆشان بۆ تێکۆشانی رزگاربوون لە مۆدێنیتەی کاپیتالیست دەگۆڕێت
رێبەرتی هێڵی ئازادی ژنی دیاری کرد. لەدژی سیستمی دەوڵەتپەرست کە ٥٠٠٠ ساڵە بە هەموو شێوەیەک مرۆڤ ئازاد دەدات، تالان دەکات، هزری کۆنفیدڕالیزمی دیموکراتی دەرکەوت. هەروەها لەبارەی سیستمی ئەندوستریەل، سروشت، ئیکۆلۆژی، هەڵوێستی قوڵی ژینگەپارێزی دەستنیشانکرا. بۆ رزگاری مرۆڤایەتی و سروشت، ئاستێکی تیئۆری دیاری کرد. لەبەرئەوەش گەلان خاوەنداری لێدەکەن، مرۆڤایەتی خاوەنداری لێدەکات. پێویستە ئەمە ببینرێت. خاوەنداریکردنی ژنان لەم ئاستەدا ئاماژە بەوە دەکات کە هێڵی ئازادی ژن بناغەی تیئۆری ئایدۆلۆژی ئامادە کرد.
هێڵی ئازادی ژن لە خەباتی ناڕەزایەتی گەورەترە، خەبات دژی هەژموونی پیاو، گۆڕاوە بۆ خەبات بۆ ئازادی و ماف، خەبات بۆ دروستکردنی سیستمێک لە ئازادی ژنان و بناغە ئایدیۆلۆژییەکانی. هەر بۆیەش ژنانن زۆر بە گەورەیی خاوەنداریان لێکرد. لە ساڵانی داهاتوودا خەڵکێکی زیاتر خاوەنداری لە رێبەرتی دەکەن. لە هەموو جیهان تێکۆشان بۆ ئازادی رێبەرتی هەیە. خەبات بۆ ئازادی رێبەرتی وردە وردە دەگۆڕێت بۆ خەبات بۆ مسۆگەرکردنی ئازادی رێبەرتی و خەبات بۆ رزگاربوون لە مۆدێرنیتەی کاپیتالیزم."
ئەوروپا بەپێی بەرژەوەندیەکانی سیاسەت دەکات
قەرەسوو رەخنەی لە کۆمیتەی رێگریکردن لە ئەشکەنجەی سەر بە کۆنسەی ئەوروپا (سی پی تی) گرت و گوتی، " سی پی تی ئۆرگانێکی کۆنسەی ئەوروپایە. دەڵێت رێکخراوێکی دژی ئەشکەنجەیە. بەڵام راستیەکی تورکیا هەیە کە دەیەوێت بچێتە نێو یەکێتی ئەوروپا. لەگەڵ تورکیا بە هەموو شێوەیەک پەیوەندی ئابوری و سیاسی دروست دەکەن. بەرژەوەندی هەیە. بۆیەش یەکێتی ئەوروپا، کۆنسەی ئەوروپا نە تەنها لە پرسی ئیمڕالیدا، بەڵکو لە زۆر پرسی دیکەدا، لە بەرانبەر زوڵمی دەوڵەتی تورک خۆی بێدەنگ دەکات. ئەوروپا کە چاوی لە بەرانبەر قڕکردنی کوردان دەگرێت، لەبەرانبەر قڕکردنی کورد بێدەنگ دەبێت و بەم شێوەیە بە هەموو شێوەیەک پشتگیری لە دەوڵەتی تورک دەکات، بێگۆمان لە بەرانبەر فشاری ئیمڕالی بێدەنگ دەبێت. خۆی رێبەر ئاپۆ رایگەیاندبوو کە لە ئیمڕالی یەکەمجار (سی پی تی) بینیوە و ئاماژەی بەوەکردووە کە ئەم سیستمە لەلایەن ئەوروپاوە دروست کراوە، لەلایەن پیلانگێڕەکانەوە دروست کراوە، ئەرکی پاسەوانیان داوەتە تورکیا. بۆیەش سی پی تی و ئەوروپا دووڕوویەتی دەکەن."
" گوایە باسی دیموکراسی و مافی مرۆڤ دەکەن. کاتێک باس لە کێشەی کورد دەکرێت، کاتێک باس لە بەرژەوەندی سیاسی و ئابووری دەکرێت، بەهاکانیان لەبیر دەچێتەوە و پێشێلی دەکەن. هەڵوێستی کۆنسەی ئەوروپا، هەڵوێستی سی پی تی، تێگەیشتن و بەهاکانیان یەکسانن بە بەرژەوەندییەکانیان. کاتێک زیان بە بەرژەوەندییەکانیان دەگات، بەهاکانیان لەبیر دەکەن. پێشتر لە زۆر چاوپێکەوتندا ئەمەم وتووە. سەرۆک وەزیرانی ئەو کاتەی بەریتانیا (تۆنی بلێر) بە ڕوونی دەیگوت: لە هەموو جیهان سیاسەت بە پێی پێوەرەکانمان بەڕێوە دەبەین، بە پێی ئەخلاقەکانمان. بەڵام کاتێک باس لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەکرێت، ناتوانین ئەم کارە بکەین. بۆیە مافی مرۆڤ و بەهاکانی ماف و یاسای ئەوروپا کاتێک باس لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست یان کێشەی کورد دەکرێت، دەخرێنە لاوە. ئەمە شەرمەزاریە بۆ ئەوروپا."
لەبەرانبەر قڕکردنی کورد بێدەنگن
"سەپاندنی قڕکردن بەسەر کوردستاندا لە ڕێککەوتنەکانی دوای جەنگی یەکەمی جیهانیدا جێگیرکرا. یەکێکیان پەیمانی لۆزان بوو، بەگوێرەی ئەو پەیمانە، باسی ئەوەدەکرا کە موسڵ و کەرکوک بدرێت بە کێ، ئایا بۆ تورکیا یان بۆ عێراق بێت. لەو سەردەمەوە قڕکردنی کورد لەلایەن دەوڵەتی تورکەوە پەسەندکرا، لە بەرامبەر پیدانی موسڵ و کەرکوک بە بەریتانیا. ئەگەر دەوڵەتی تورک لە سەدەی بیست و ئێستادا لەسەر کورد سیاسەتی قڕکردن بەڕێوە دەبات، ئەوە ئەنجامی پەیمانی ئەو کاتەیە. تاوەکو ئێستاش پشتگیری لە پەیمانەکە دەکەن. ئەوروپا تاوەکو ئێستاش بەپێی پەیمانەکە دەجووڵێتەوە. قڕکردنی کورد پشتگوێ دەخات.
ئەوروپا تورکیا فێر دەکات
پێویستە نزیکایەتی سی پی تی بەم شێوەیە ببینرێت. لەم رووەوە تایبەتی ئەوەش بڵێم. باسی مافی مرۆڤ دەکرێت. لە یاساکانی یەکێتی ئەوروپادا هەیە. ئاشکرا بوو کە لە کاتی گفتوگۆکانی لەبارەی مافی ئومێددا لە کۆنسەی ئەوروپا، دەزگاکانی تایبەت بە مافی هیوای سەر بە کۆنسەی ئەوروپا تورکیا فێر دەکەن. پێی دەڵێن، ئەگەر ئێوە بەم شێوەیە بجووڵێنەوە، عەبدوڵلا ئۆجالان سوودی لە یاساکە نابینێت و ئازادکردنیی مەرج نابێت. بێ ئەوەی شەرم بکەنەوە. رێگە پیشانی دەوڵەتی تورک دەدەن. دەوڵەتی تورکیش سوود لەمە وەردەگرێت. سوود لەم بۆشاییە وەردەگرێت و بە ئەوروپای راگەیاند کە مافی هیوا رێبەر ئاپۆ ناگریتەوە. ئەمەش راستی دەزگاکانی ئەوروپا پیشان دەدات."
قەرەسوو ئاماژەی بە ئاماری شەڕ کرد کە لەلایەن فەرماندەیی ناوەندی پاراستنی گەلەوە راگەیەندرا و ئەوەی خستەڕوو کە دەوڵەتی تورک هەزاران بۆمبی تەرموباریک و چەکی کیمیایی و گازی ژەهراوی بەکارهێناوە و گوتیشی: "ئەوەی ئێستا دەوڵەتی تورک دەیکات، چەندین هێندە لە هێرشەکانی رووسیا بۆ سەر ئۆکرانیا جددیترە، لە هەر کاتێکدا هێرش دەکات، لە هەر خولەکێکدا لە ٢٤ کاتژمێرەکەدا شەڕ هەیە، دەوڵەتی تورک وەک ئەوە مامەڵە دەکات کە دەیەوێت بۆ بۆردومان ئەم جوگرافیایە تەخت بکات. لەم دۆخەدایە. شەڕێکی لەم ئاستەدا هەیە. چەکی کیمیایی لەم شەڕەدا بەکاردەهێنرێت، بەڵام بەرخۆدانیەکی گەورەش ماوەی شەش مانگە هەیە. هەموو هاورێکانمان وەک سارا، تۆڵهەڵدان و ڕوکەن زەڵال بە شێوەیەکی فیدایی بەرخۆدانیان کرد. هەموو هەڤاڵان لە شەڕدا فیداکاری دەکەن."
'گەلی کورد هەستە سەرپێ'
قەرەسوو باسی ئەوەشی کرد کە ناڕەزایی رای گشتی لەبەرانبەر چەکی کیمیایی گرنگە و گوتی، " پێویستە گەلی کورد هەستێتە سەرپێ. هێزە دیموکراتەکان ناڕەزایی پیشان بدەن، هەستنە سەرپێ. لە تورکیاش پیویستە هیزە دیموکراتەکان دەنگیان بەرز بکەنەوە. کاتێک پرسەکە دەبێتە کێشەی کورد جیهان بە شێوەیەکی خەمسارد دەجووڵێتەوە. دەسەڵاتی فاشیستی تورک بە دەرفەتی دەوڵەت هەوڵ دەدات هەموو کەسێک بێدەنگ بکات. هەم تاوانبارە و هەمیش دەیەوێت خۆی بە خاوەن ماف پیشان بدات."
قەرەسوو بە توندی پەدەکەی رەخنە کرد کە رێگری لە شاندی ئەوروپی بۆ لێکۆلینەوە لە چەکی کیمیایی کرد و گوتی، " دەولەتی تورک بێگۆمان دوژمنە و هێرش دەکات. ئەوروپا بۆ بەرژەوەندیەکانی کار دەکات، راستیەکان دەشارێتەوە. بەڵام لە هەموو شتێک سەختتر، پەدەکەیە. هێرشەکانی دەشارێتەوە. سەرەتا پەیوەندی بەو کەسانەوە دەکات کە دەیانەوێت سەردانی ئەو شوێنانە بکەن کە تاوانەکانی دەوڵەتی تورک بشارنەوە. باشە شاردنەوەی تاوانەکانی دەوڵەتی تورک بۆ پەدەکە ماوە؟ دەوڵەتی تورک هێرش دەکاتە سەر هەر شوێنێک، پەدەکە یەکسەر بیانوو بۆ دەوڵەتی تورک دروست دەکات. دەڵێت ' بۆ ئەوە شتە هێرش دەکاتە سەر شەنگال و رۆژئاوا'. هێرشبەرەکە تاوانبار ناکات. گەورەترین شەرم بۆ پەدەکەیە کە بەکارهێنانی گازی ژەهراوی و چەکی کیمیایی دەشارێتەوە."
ف.ق