قەرەیلان: کورد ٧ مانگە لە هەمان سەنگەردا شەڕ دەکات -٢-
موراد قەرەیلان ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەری پەکەکە رایگەیاند، مێژووی ٤٤ ساڵی پەکەکە وەک داستانێکە و گوتی، " گەریلا ٧ مانگە لە هەمان سەنگەردا شەڕ دەکات. کورد لە مێژووی خۆیدا هیچ کاتێک ٧ مانگ لە هەمان سەنگ
موراد قەرەیلان ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەری پەکەکە رایگەیاند، مێژووی ٤٤ ساڵی پەکەکە وەک داستانێکە و گوتی، " گەریلا ٧ مانگە لە هەمان سەنگەردا شەڕ دەکات. کورد لە مێژووی خۆیدا هیچ کاتێک ٧ مانگ لە هەمان سەنگەردا شەڕی نەکردووە."
موراد قەرەیلان ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەری پەکەکە بەشداری بەرنامەیەکی تایبەتی ستێرک تی ڤی کرد و لەبارەی ئەو دیمەنانەی کە دەوڵەتی داگیرکەری تورک تەرمی سەربازەکانی دەسووتێنێت و لەلایەن ئاژانسی هەواڵی فوراتەوە (ANF) بڵاوکرانەوە زانیاری گرنگی درکاند. قەرەیلان ئاماژەی بەوەکرد، کە بڕیاری سووتاندنی تەرمەکان لەلایەن خولوسی ئاکار وەزیری پاراستنی تورکەوە دراوە و گوتی، " بەکارهێنانی چەکی کیماییش بریاری ئەردۆغانە."
موراد قەرەیلان ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەری پەکەکە لەبارەی هەڵوێستی مێژوویی عەبدوڵلا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد، قۆناغی دامەزراندنی پەکەکە، دوایین دۆخی ئاڤاشین، زاپ، مەتینا، ٢٥ی تشرینی دووەم رۆژی جیهانی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی سەر ژنان و هەڵبژاردنەکانی تورکیا قسەی کرد.
دەبێت گەلی باشوور قیامەت دروست بکەن
بێگومان کاتێک گەلەکەمان بڕژێنە سەر شەقامەکان، گەریلا بەهێزتر دەبێت. ئەم پشتگیریە باشە. وەک گەلەکەمان دەڵێن، ئەم هەڵوێستە دەبێتە هەناسەدان. بەم شێوەیە دەبێتە پاڵپشتێک. لەم چوارچێوەیەدا پێویستە "شەڕی گەلی شۆڕشگێڕ" بەهێز بکرێت، بەڵام هێشتا کەموکوڕی لەم بوارەدا هەیە. پێویستە باکور زیاتر بەهێز بکرێت، باشووریش لە خۆیدا بێدەنگە، بەڵام ئەمە ڕاستییەکە: ئەو چەکانە پێشتر لە باشووری کوردستان بەکاردەهێنران، هێشتا ئەمڕۆش بەکار دەهێنرێن. سەدام یان ئەردۆغان، جیاوازییان چییە؟ پێویستە لە باشوور دژایەتی ئەوە بکەین و قیامەت دروست بکەن. لەسەر ئەوەش ڕاسته; ئێمە زۆر کەسی دڵسۆزمان هەیە. لە سلۆپی بینیمان، کە گەلەکەمان چۆن لە بەرامبەر هەموو جۆرە هێرشێکی دوژمندا خۆڕاگری و بەرخودانییان کرد و ئازایانە دەجوڵێنەوە، بەڵام دەبێت زیاتر بکرێت بۆ نموونە ئەگەر ئامەد هەنگاو بنێت دەتوانێت زۆر شت بکات. دەبێت لە هەموو ناوچەکانی کوردستان ئەم شێوازە پەرە پێ بدرێت و بەهێز بکرێت.
دەبێت گەنجان ڕێکبخرێن، لە ناو خۆیاندا ڕێکخستن دروست بکەن، سەیر بکەن لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران پرۆسەیەک و قۆناغێک هەیە. باشە، ڕەنگە لە ڕووی شێواز و پرۆسەوە جیاوازی هەبێت، دیسانەوە پێشەنگایەتیی ژنان هەیە، بۆیە لە قۆناغێکی جیاوازدایە، بەڵام هاوکات لە باکوور دڕندەیی و تۆقاندنێکی زۆر لەلایەن دوژمنەووە هەیە، ئەو هەموو شێوازە دڕندانەیە بەرێوەدەبات، بەڵام بۆ ئێوە لە بەرامبەریان بێدەنگ دەبن؟ بۆچی دەبێت مرۆڤەکان بێدەنگ بن؟ ئەگەر ئێمە دەست بدەینە دەستی یەک و بەو شێوەیە خۆمان ڕێکبخەین و لە دژی ئەم ڕەفتارە نامرۆڤانەی دوژمن بوەستینەوە، ئێمە سەنگەر و پێگەکانی خۆمان بەهێزتر بپارێزین، لە ڕووی سیاسی، کۆمەڵایەتی، فەرهەنگی و سەربازیەوە سەردەکەوین، بۆیە دەبێت ئەم ئەنجامە بە ڕاستی هەڵبسەنگێنرێت، بەڵام زیاتر بەهێز بکرێت، چونکە بەس نییە. ئەمە پڕۆسەیەکە و دەبێت ئەم پرۆسەیە زیاتر بەهێز بکرێت و پەرەی پێ بدرێت، ئەمڕۆ کوردستان پێویستی بەوە هەیە.
شەڕ لەسەر بنەمای هەڵبژاردن پلانی بۆ دادەنرێت
تورکیا بەرەو هەڵبژاردن دەڕوات ئایا ئەم شەڕە پەیوەندۆی بە هەڵبژاردنەوە هەیە؟
پەیوەندی هەیە. بە تایبەتی حکومەتی ئاکەپە - مەهەپە لە ماوەی ٢ ساڵی ڕابردوودا لەسەر بنەمای هەڵبژاردن پلانی شەڕی دژ بە ئێمە دادەنێن. لە بنچینەدا ئەگەر لە هێرشەکەی ساڵی ٢٠٢١ بۆ سەر گارە سەرکەوتوو ببوونایە، دەیانویست لە ساڵی ٢٠٢١دا بچنە هەڵبژاردنی پێشوەختەوە و دەسەڵاتی خۆیان هەمشەیی بکەن. دەیانەوێت بەو سەرکەوتنێک، کە لە بەرامبەر ئێمە بەدەستی بهێنن هەستی شۆڤێنی و ناسیۆنالیستی و نەتەوەپەرەستی لە تورکیا بەهێز بکەن و بچنە هەڵبژاردنەکان و درێژە بە ڕژێمەکەیان بدەن. ڕژێمەکەیان ڕژێمێکی فاشیستە، نەک تەنها بۆ کورد، بەڵکو بۆ گەلانی تورکیاش مەترسییەکی گەورەیە، بۆ سەر گەلی ناوچەکەش مەترسییەکی گەورەیە، بەڵام بە دروستکردنی سەرکەوتنێکی لەو شێوەیە لە دژی گەریلا دەیانەوێت بچنە هەڵبژاردنەوە.
سەرەتا ئەوەیان بە هێرشکردنە سەر گارە تاقیکردەوە، کە شکستی هێنا، پاشان بە درێژایی تەواوی ساڵ هێرشیان کردە سەر زاپ و ئاڤاشین و مەتینا، بەڵام سەرکەوتوو نەبوون لە ساڵی ٢٠٢٢دا پێیان وابوو، بەتایبەتی بە بەکارهێنانی بۆمبی قەدەغەکراو و چەند جۆر چەکی کیمیایی، کە هەندێکیان بە نوێبوونەوە لە خۆیاندا دەستیان خستووە، لە ماوەی ٢-٣ مانگدا هەموو هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا داگیر دەکەن و بەم شێوەیە سەرکەوتن ڕادەگەیەنن، بەڵام ئەوان لەمەدا سەرنەکەوتن.
ئامانجیان ئەوە بوو لە هەموو هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا، بە گارە و قەندیلیشەوە سەرکەوتن ڕابگەیەنن و پاشان ڕووبکەنە ڕۆژئاوا و شەنگال و ناوچەکانی تر و هەموو دەستکەوتەکانی گەلی کورد لەناوببەن و پاشان بە شێوەیەکی بنەڕەتی هەموو باشووری کوردستان داگیر بکات. پلانەکەیان ئەوە بوو، وەک ئەوە وابوو، کە زنجیرەیان دروست کردبێت، بەڵام شکستیان هێنا. چونکە شەڕ هێشتا لە زاپ بەردەوامە. ناوی ئەم ئۆپەراسیۆنەیان ناو ناوە قوفڵ (کلید)، بەڵام کاتێک هاتن بۆ زاپ و مەتینا بۆخۆیان گیریان خوارد. لێرە کەوتوونەتە ژێر کۆنترۆڵی گەریلا. دەیانویست ئەم شوێنە بگرن و بچن بۆ ناوچەکانی تر، بەم شێوەیە ویستیان هەڵبژاردنی پێشوەختە ئەنجام بدەن، بەڵام نەیانتوانی سەربکەون. هەروەها تێچووی گەورەی ئابوورییان داوە، ئابوری تورکیا ئێستا لە قەیراندایە، سەختییەکان دەستیان پێکردووە، برسێتی دەستی پێکردووە، گرانی دەستی پێکردووە.
حکومەتی ئاکەپە - مەهەپە لە دۆخێکی وەها سەختدان، ئەگەر ئەمڕۆ باسی شکست و دۆڕانیان دەکرێت ئەوە بەهۆی بەرخۆدانی گەریلاوەیە. ئەگەر بەرخۆدانی گەریلا تێکبشکێنن، ئەوا لە هەڵبژاردنەکاندا سەرکەوتن بەدەست دەهێنن. واتە ئەو بەرخۆدانە، کە لە کوردستان لەلایەن گەریلاکان بەڕێوەدەچێت رۆڵ و ئەرکێکی دیموکراسیانەی وەهای بۆ تورکیا هەیە. ئەمڕۆ گەریلاکان ڕێگرن لەبەردەم بە هەمیشەیکردنی فاشیزم دا. ڕاستیەکە ئەوەیە. لەناو ئەو سیستمەدا، ئەو ئۆپۆزسیۆنە، کە ئێستا دژی گەریلایە و نایانەوێت ئەو ڕاستییە ببینێت، دەزانێت کە ئەمە ڕاستیەکەیە. ئەمڕۆ بەربەستەکانی بەردەم بە هەمیشەیکردنی ڕژێمی فاشیست بەرخۆدانی گەریلاکانی کوردستانە، هەڵوێستی ڕێبەر ئاپۆیە لە ئیمرالی و بێگومان هەڵوێستی گەلەکەمانە. ئەمڕۆ ئەمانە بەربەستن لەبەردەم ڕژێمی فاشیستدا.
لە ٢٣ی حوزەیراندا ئیرادەیەک هەبوو
بەڵام سەرەڕای ئەم ڕاستییەش ئۆپۆزیسیۆنی تورکیا ئەمە نابینێت. ئەمە بەشێکە لە سیاسەتی ئەوان، بەڵام ئەم بەشە ڕەچاوی بوونی کۆمەڵگەی کوردی ناکات، با بڵێین گەریلاکان لە دەرەوەی خۆیان دەیبینن، بەڵام ئەم ئاستەی ئەمڕۆی کۆمەڵگای کوردی خۆی لە خۆیدا دروستنەبووە. ڕێبەر ئاپۆ ٥٠ ساڵ خەبات و تێکۆشانی هەیە. گەلانی نوێ، دیموکراتیک، پێشکەوتنخواز و یەکگرتوو دروست بوون. ئەم کۆمەڵگەیە لەگەڵ هێزە چەپ - سۆسیالیستەکانی تورکیا یەکێتیی خۆی دامەزراندووە، بووە بە هێز و ئیرادە، بەڵام لە جیاتی ئەوەی ئەم ئیرادەیە لەبەرچاو بگرن، بە شێوەی ئەوەی 'ئێمە چۆن دابەش و پارچەیان بکەین' حسابات بۆ خۆیان دەکەن. لەو کۆبوونەوەیەدا ٦ کەس لەو جۆرە هەیە، واتە کەسانێک هەن، کە بەهەڵە حساب دەکەن، بیر لە شکاندن دەکەنەوە، کەڵکی لێوەر بگرن و مەحکوم و ناچاری خۆیانی بکەن. دەبێت هەموو کەس، بەتایبەتی لەمە بە باشی تێبگات و بزانێت، کە لە ٢٣ی حوزەیران سەرباری ئەو هەموو کەسانە لەلایەن هیچ کەسەوە هیچ نەکرا، بەڵام ئیرادەیەک هەبوو، ئێستاش ئیرادەیەکی هاوبەش هەیە. واتە وەک ئەوە بوو، کە لەسەر هەندێک بانگەواز ئەنجامی هەبێت، بەڵام لە حساباتەکەیاندا هەڵە بوون، ئەوانەی ئەم جۆرە حسابانە دەکەن، خۆیان فریو دەدەن.
ئێمە لەو بڕوایەداین، کە یەکڕیزیی گەلەکەمان و هێزە چەپە دیموکراتییەکان یەکێتییەکی بەهێزە. کەس ناتوانێت یاریی لەگەڵ بکات، هیچ یاریەکیش ئەنجامی نابێت. دەبێت ئەمە بزانرێت. هەڵبەت بابەتی ئێمە نەبوو، بەڵام دەبینین، کە هەموو ڕۆژێک لە ڕۆژەڤ و بەرنامەدایە. ڕوون نییە دەیانەوێت پشتگیری لە کورد و گروپە دیموکراسیخوازەکان بکەن، یان دەیانەوێت بیانشکێنن. لایەنەکان لەم بوارەدا خۆیان ڕوون و یەکلایی نەکردووەتەوە. لەم بارەیەوە دەبێت دەسەڵات و ئەوانەی، کە خۆیان بە "من ئۆپۆزیسیۆنم" خۆیان ڕوون و یەکلایی بکەنەوە و هیچ کەسێک حساباتی هەڵە نەکات.
درێژەی هەیە