هەپەگە ناسنامەی ٥ شەهیدی ئاشکرا: جێی خۆیان لە مێژووی ئازادیدا کردەوە

هەپەگە ناسنامەی ٥ شەهیدی ئاشکرا کرد و گوتی، " هاوڕێکانمان عەلی، رەشید، بەرخۆدان، جانفەدا و سیروان پێشەنگایەتیان بۆ بەرخۆدانی پیرۆزی ئازادیمان کرد و جێی خۆیان لە مێژووی ئازادی گەلەکەماندا کردەوە."

هەپەگە لەبارەی ناسنامەی ٥ شەهیدەکەی راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە کە بەشێکی بەم شێوەیەیە:

"تێکۆشانی ئازادی کوردستان کە بە باجێکی زۆر قورس و بە دەیان هەزار داستانی قاڕەمانێتی گەیشتە ئەم سەردەمە، لە ئێستاشدا لەگەڵ هێرشی قورس، رێپێوانی ئازادی بەردەوامە. ئەم رێپێوانەی پیرۆزی ئازادی بە پێشەنگایەتی رێبەر ئاپۆ و شەهیدە قاڕەمانەکانمان، رۆژ بە رۆژ گەورەتر دەبێت و دەگاتە مرۆڤایەتی. ئەو هێرشانەی کە بە سەرکێشی دەوڵەتی داگیرکەری تورک لەدژی تێکۆشانی ئازادی گەلان بەڕێوە دەبرێت، بە فیداکاری هاوڕێ شەهیدەکانمان پووچەڵ کراوەتەوە. هاوڕێکانمان عەلی، رەشێد، بەرخۆدان جانفەدا و سیروان ساڵی ٢٠١٦ لەدژی هێرشی دەوڵەتی داگیرکەری تورک لەسەر هەرێمەکانی پاراستنی میدیا خۆیان کردە قەڵغان و تاوەکو دوایین هەناسەیان شەڕیان کرد و شەهید بوون. ئەم هەڤاڵانەمان پێشەنگایەتیان بۆ بەرخۆدانی پیرۆزی ئازادی کرد و جێی خۆیان لە مێژووی ئازادی گەلەکەماندا کردەوە.

هاوڕێکانمان عەلی، رەشید، بەرخۆدان، جانفەدا و سیروان وەک رۆڵەی قاڕەمانی گەلەکەمان بۆ ئازادی گەلەکەمان ئەرکی پێشەنگایەتیان لە ئەستۆ گرت. سەرەتا سەرەخۆشی خۆمان ئاڕاستەی خانەوادەی هێژای هاوڕێ شەهیدەکانمان و گەلی وڵاتپارێزی کوردستان دەکەین.

ناسنامەی هاوڕێ شەهیدەکانمان بەم شێوەیەیە:

ناسناو: عەلی شێر

ناو و پاشناو: حەمدوڵلا ئابا

شوێنی لەدایکبوون: مێردین

دایک و باوک: ئایشە و ئیبراهیم

کات و شوێنی شەهیدبوون: ٢٠١٦/ هەرێمەکانی پاراستنی میدیا

*

ناسناو: رەشید جودی

ناو و پاشناو: ریدڤان بایار

شوێنی لەدایکبوون: شڕنەخ

دایک و باوک: فاتیمە و مەتین

کات و شوێنی شەهیدبوون: ٢٠١٦/ هەرێمەکانی پاراستنی میدیا

*

ناسناو: بەرخۆدان ئامەد

ناو و پاشناو: فورات جان ئارسلان

شوێنی لەدایکبوون: ئامەد

دایک و باوک: یڵدز و ئەدیب

کات و شوێنی شەهیدبوون: ٢٠١٦/ هەرێمەکانی پاراستنی میدیا

*

ناسناو: جانفەدا بیسمل

ناو و پاشناو: فەرهاد ساروخان

شوێنی لەدایکبوون: ئامەد

دایک و باوک: قەدەر و عەسکەری

کات و شوێنی شەهیدبوون: ٢٠١٦/ هەرێمەکانی پاراستنی میدیا

*

ناسناو: سیروان داڵاهۆ

ناو و پاشناو: فەرشاد حەیدەری

شوێنی لەدایکبوون: کرمانشان

دایک و باوک: مورەڤەت و جیهانگیر

کات و شوێنی شەهیدبوون: ٢٠١٦/ هەرێمەکانی پاراستنی میدیا

**

عەلی شێر

هاوڕێمان عەلی شێر لە ناوچەی دێرکا چیایێ مازی میردین لەدایکبووە کە ناوچەکەیان بە وڵاتپارێزی بەناوبانگە. هاوڕێکان بە هەستی بەرزی وڵاتپارێزی و خۆشەویستی وڵاتی خەڵکی مێردین گەورە بوو، هەر لە منداڵیەوە راستی گەلەکەی و هەم خۆشەویستی بۆ وڵاتەکەی ناسی. لەنێو گەلێکدا گەورە بوو کە لەژێر کاریگەری گەریلاکانی ئازادی کوردستاندابوون. ئەوەش وایکرد هاوڕێمان عەلی شێر لە گەریلا نزیک بێتەوە. هەموو رۆژێک کە دەچووە خوێندنگا بەهۆی ئەوەی سوێندیان بە گەنجانی کورد کەخوارد لەنێو ناکۆکیدا بوو. ناکۆکیەکانی بەرەو لێکۆلینەوە لەسەر دۆزی گەلەکەی برد و بریاری تێکۆشانیدا. لەسەر ئەو بناغەیە بەشداری لە کاری گەنجاندا کرد. لە ساڵی ٢٠١٣دا هاوڕێمان جەگەرخوێن و ئامۆزای عەلی شێر شەهید بوو و ئەوەش کاریگەری زۆری لەسەردانا و ١٩ی تەمووزی ٢٠١٤ کە ساڵیادی شۆڕشی رۆژئاڤای کوردستانە، بەشداری لە ریزەکانی گەریلادا کرد.

رەشید جودی

هاوڕێمان رەشید لە سلۆپی لەنێو خانەوادەیەکی وڵاتپارێزدا لەدایکبوو و بە کەلتوری بەرخۆدانی بۆتان گەورە بوو. لەبەرئەوەی لەنێو گەلێکی چالاکی تێکۆشاندا بوو، فێری عەقڵیەتی وڵاتپارێزی بوو. سیاسەتی دەوڵەتی داگیرکەری تورک بۆ دوورکردنی گەنجانی کوردی لە تێکۆشان تێگەیشت. و لە ساڵی ٢٠١٤دا بەشداری ریزەکانی گەریلادا کرد.

بەرخۆدان ئامەد

بەرخۆدان ئامەد ، لە ئامەد لەنێو خانەوادەیەکی وڵاتپارێز لەدایک و گەورە بووە. لە بەرانبەر سیاسەتی رەتکردنەوەی و تواندنەوە و قڕکردنی گەلی کورد هەموو کاتێک تێکۆشاوە. بەرخۆدان ئامەد بەهۆی ئەوەی سەری بۆ سیستمی دەوڵەتی دانەنەواند لە خوێندنگا کرایە دەرەوە. بۆیەش تێکۆشانەکەی بەهێزتر کرد و بەشداری لە کاروباری گەنجاندا کرد. بەهۆی فشار و هێرشەکانی سەر گەلەکەمان هەڤاڵ بەرخۆدان ئامەد زۆر تووڕە بوو. دوایین جار نزیکترین هاوڕێی کەوتە ژێر ئۆتۆمبێڵی زرێپۆشی دوژمن و شەهید بوو.  بۆ ئەوەی تۆڵە لە دوژمن بکاتەوە بەشداری ریزەکانی گەریلادا کرد. لە ئاڤاشین بەشداری لە زۆر چالاکیدا کرد و بە هەڵوێستی بووە نمونە بۆ هەڤاڵانی و وەک میلیتانێکی ئاپۆیی تێکەڵ بە کاروانی شەهیدوان بوو.

جانفەدا بسمل

هاوڕێمان جانفەدا لە ناوچەی بسملی سەر بە ئامەدی پایتەختی کوردستان لەدایک بوو. لەنێو خانەوادەیەکی وڵاتپارێزدا گەورە بوو کە تێکۆشانی ئازادی کوردستانی لە نزیکەوە ناسی. هەڤاڵمان جانفەدا لە نزیکەوە و لە منداڵیەوە شەڕی تەڤگەری ئازادی لەدژی دوژمن بینی. بەهۆی ئەوەی هەندیک لە ئەندامانی ماڵبات لە زینداندا بوون و بینی کە دەوڵەتی داگیرکەری تورک جگە لە رەتکردنەوە و لەناوبردن هیچ شتێکی دیکە بە کورد نابەخشێت، لە ساڵی ٢٠١٥ دا بەشداری لە ریزەکانی گەریلاکانی ئازادی کوردستاندا کرد.

سیروان داڵاهۆ

رۆژهەڵاتی کوردستان بە درێژایی مێژوودا بۆ پاراستنی ناسنامە و زمان و بەهاکانی تێکۆشاوە. بەهۆی هێرش، داگیرکەری و دەستبەسەرداگرتنی دەوڵەتانی داگیرکەر، گەلەکەمان لە رۆژهەڵات هیچ کاتێک هەنگاوی بۆدواوە نەناوە و پێداگری لەسەر کوردبونی خۆی کردووە. بۆیەش گەنجانی رۆژهەڵات هەموو کاتێک بەشداریان لە ریزەکانی گەریلادا کردووە کە یەکێک لەوانیش هەڤاڵ سیران بوو. هەڤاڵ سیروان لە شاری کرمانشانی رۆژهەڵاتی کوردستان لەدایکبووە. هەڤاڵ سیروان لەبەرئەوەی کوردێکی چیایی بوو، لە ئاوێتەبوونی لەگەڵ چیاکان و پەکەکەدا هیچ سەختیەکی نەبینی. کاتێک لە زاپ لەسەر ئەرکەکەی بوو، بە قاڕەمانی لەدژی داگیرکەران کە ئۆپەراسیۆنیان ئەنجامدابوو، شەڕی کرد و شەهید بوو.

ف.ق