هەپەگە: بە چەکی قورس داگیرکەران کرانە ئامانج

ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە رایگەیاند کە لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی گردی ئێف ئێم بە چەکی قورس داگیرکەران کراونەتە ئامانج و گوتی، " داگیرکەران جارێکی دیکە چەکی کیمیاییان بەکارهێناوە."

لە راگەیەندراوی ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگەدا هاتووە، " سوپای داگیرکەری تورک لە گۆڕەپانەکانی بەرخۆداندا بە بۆمبی قەدەغەکرا، دەیان جار بە ئۆبۆس، تانک و چەکی قورس هێرشیان ئەنجامداوە."

لە راگەیەندراوەکەدا باسی چالاکی هێزەکانی گەریلا و هێرشی داگیرکەران کراوە کە بەم شێوەیەیە:

"لە چوارچێوەی هەنگاوی شۆڕشگێری شەهید ساڤاش مەرەشی جەنگی خابور؛

١٤ی تشرینی دووەم کاتژمێر ١٢:٢٠ لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی گردی ئێف ئێم، تیمەکانمان بە چەکی شۆفڵێکی داگیرکەرانیان کردە ئامانج کە رێگەی دروست دەکرد. دوای ئەو گورزەی هێزەکانمان، شۆفڵەکە ناچار بوو لە گۆڕەپانەکە کشایەوە.

١٥ی تشرینی دووەم کاتژمێر ١٣:٣٠ لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی گردی ئێف ئێم، تیمەکانی یەژەئاستارمان بە چەکی قورس شۆفڵێکی دیکەی داگیرکەرانیان کردە ئامانج. لە ئەنجامدا شۆفڵەکە کشایەوە.

١٦ی تشرینی دووەم کاتژمێر ١٥:١٠ لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی گردی جودی، تیمەکانمان بە چەکی سووک لە داگیرکەرانیاندا.

هێرشی سوپای داگیرکەری تورک بە بۆمبی قەدەغەکرا و چەکی کیمیایی؛

١٦ی تشرینی دووەم لە گۆڕەپانی چەمچۆ، سەنگەرەکانی شەڕی شەهید سەرخوەبوون جارێکی دیکە بە بۆمبی قەدەغەکراو بۆردومان کران.

هێرشی سوپای داگیرکەری تورک؛

١٦ی تشرینی دووەم گۆڕەپانی بەرخۆدانی سیدا، چەمجۆ، گردی ئامێدی و گردی ئێف ئێم دەیان جار بە ئۆبۆس، هاوەن، تانک و چەکی قورس تۆپبارانکران."

ف.ق