هەپەگە: هەموو کات لە تێکۆشانماندا دەژین

هەپەگە ناسنامەی ٤ گەریلای ئاشکرا کرد کە شەهید بوون و رایگەیاند، "هاوڕێیانمان ماهیر، تۆپراک، دەلیل و دەستان بەردەوام لە تێکۆشانماندا دەژین".

"رۆڵە قارەمانەکانی گەلی کورد کە لە ناو ریزەکانی تێکۆشانی ئازادیی کوردستاندا بە قارەمانێتی خۆڕاگرییان کرد، لە دژوارترین بارودۆخدا لە پێناو شکۆ و داهاتووی ئازادی گەلەکەمان بە گیانبازی تێکۆشان. هاوڕێیانمان ماهیر، تۆپراک، دەلیل و دەستان کە لە دژی هێرشە داگیرکەرییەکانی دەوڵەتی تورکی فاشیست بەرخودانێکی مێژووییان کرد و لە هەموو ئەو گۆڕەپانانەیدا کە تیایدا ماونەتەوە بوونە بەربەست لەبەرامبەر دوژمن، گەیشتنە کاروانی شەهیدان. ئەو هاوڕێیانەمان کە بە شێوەیەکی گیانبازی ژیان و بێ وچان لەسەر هێڵی گیانبازی شەڕیان کرد، گورزی دژواریان لە داگیرکەراندا، بۆ ئێمە یاخود هاوڕێیانیان میراتێکی تێکۆشانیان کە لە بیر ناکرێت لە پاش خۆیان جێهێشت. هاوڕێیانمان ماهیر، تۆپراک، دەلیل و دەستان بەردەوام لە تێکۆشانماندا دەژین".

زانیاری لەسەر ناسنامەی هاوڕێیانمان کە شەهید بوون:

ناوی کۆد: ماهیر باشکەلە

ناو و پاشناو: عەلی پۆڵات

شوێنی لەدایکبوون: وان

ناوی دایک- باوک: زەهرا- فەهیم

کات و شوێنی شەهیدبوون: ٢٩ی تەباخی ٢٠٢٢/ زاپ

ناوی کۆد: تۆپراک جانوڵات

ناو و پاشناو: هێوا ئەحمەد

شوێنی لەدایکبوون: حەڵەب

ناوی دایک- باوک: حەنیفە - محەمەد

کات و شوێنی شەهیدبوون: ٢٧ی گوڵانی ٢٠٢٢/ زاپ

ناوی کۆد: دەلیل هاوار

ناو و پاشناو: ئەمڕە شانلی

شوێنی لەدایکبوون: ئامەد

ناوی دایک- باوک: ئایشە- سادق

کات و شوێنی شەهیدبوون: ٥ی تەباخی ٢٠٢٢/ زاپ

ناوی کۆد: دەستان رۆستەم جودی

ناو و پاشناو: گەردینیا شێخۆ

شوێنی لەدایکبوون: کۆبانێ

ناوی دایک- باوک: فەریدە عەبدۆ

کات و شوێنی شەهیدبوون: ١ی تەموزی ٢٠٢٢/ زاپ

ماهیر باشکەلە

هەڤاڵ ماهیر خەڵکی ناوچەی ئەلباکی وانە، کە یەک لەو ناوچانەی کوردستانە کە تیایدا وڵاتپارێزی لە لوتکەدایە، بە هۆی ستەم و زۆرداری دوژمنەوە بنەماڵەکەی ناچار بوون بەرەو ناوەندی وان کۆج بکەن. هەر لە منداڵییەوە وەک زۆربەی منداڵانی کورد هاوڕێ ماهیر خولیا و خەونی ئەوەی هەبوو ببێتە گەریلا، ساڵی ٢٠١٤ ئەو خەونەی هێنایە دی و رووی کردە چیاکانی کوردستان و بووە گەریلا. لە هەفتانین پەروەردەی شەڕڤانی نوێی بینی و لەگەڵ دەستپێکردنی هێرشەکانی داعش بۆ سەر کۆبانێ سەرباری ئەوەی ئەزمونی شەڕی نەبوو بە پێداگرییەوە بەشداری کرد دوای شەڕی کۆبانێ لە دوای گەڕانەوەیان بۆ باکوری کوردستان لەگەڵ پۆلێک هاوڕێی دەستگیرکرا و ماوەی ساڵێک لە زینداندابوو، لەوێش درێژەی بە بەرخودان دا و دەستبەجێ دوای ئازادبوونی گەڕایەوە بۆ چیا. لە ساڵی ٢٠١٩ەوە رووی کردە هەرێمی زاپ و لە چەندین چالاکیدا بەشداری کرد و گورزی گەورەی لە دوژمن وەشاند.

تۆپراک جانوڵات

هاوڕێ تۆپراک لەدایکبوو و گەورەبووی حەڵەبە، یەک لەو ناوچانەی تێکۆشانی ئازادی تیایدا بە پێشەنگایەتی رێبەر ئاپۆ بەرەوپێش برا. سەرباری ئەوەی بنەماڵەکەشی روانگەی سیاسی جیاوازیان هەبوو بەڵام هاوڕێ تۆپراک هەر لە منداڵییەوە لایەنگری لە گەریلاکانی ئازادی کوردستان دەکرد. ماوەی دوو ساڵ بەشداری لە خەباتی گەنجاندا کرد و رۆڵی پێشەنگایەتی گێڕا و دواجار ساڵی ٢٠١٥ رووی کردە چیا و بەشداری ریزەکانی گەریلای کرد. وەک گەریلایەکی یەژاستار هەوڵیدا ئەرکی پێشەنگایەتی خۆی جێبەجێ بکات. لە ساڵی ٢٠٢١ەوە لە هەرێمی زاپ بەشداری لە بەرخودان لە دژی داگیرکەریدا کرد و لە گۆڕەپانی بەرخودانی کوڕەژارۆ یەکێکبوو لەو یەکەم گروپە گەریلایانەی کە رووبەڕووی داگیرکەران بوونەوە. بەشداری لە چەندین چالاکیدا کرد کە تیایاندا گورزی گەورە لە دوژمن درا.

دەلیل هاوار

هاوڕێ دەلیل خەڵکی ناوچەی لجێی ئامەدە کە لە کوردستاندا بە وڵاتپارێزیەکەی بەناوبانگە. ئەو لە ناو بنەماڵەیەکی وڵاتپارێزدا هاتە دنیاوە و هەر زوو بەشداری لە کار و تێکۆشاندا کرد بەتایبەتی لە خەباتی گەنجاندا ژمارەیەکی زۆر گەنجی وشیار کردەوە و راستی دوژمنی تێگەیاندن. دواجار لە ساڵی ٢٠١٥دا رووی کرد چیاکانی کوردستان و بەشداری لە ریزەکانی گەریلادا کرد. لە دوای خولی پەروەردە لە ساڵی ٢٠١٥ەوە لە هەرێمی زاپ بوو. لە ساڵی ٢٠١٧دا لە هەڵمەتی شۆڕشگێڕی لە زاپ جێیگرت و لە زۆر چالاکیدا بەشداربوو، بە تایبەتی لە چالاکی خستنەخوارەوەی هەلیکۆپتەرێکی سکۆرسکی و بەسزاگەیاندنی ١٤ داگیرکەر رۆڵی گرنگی گێڕا. دوای ئەوەی پەروەردەی چەکی قورسی بینی بۆ ماوەیەک لە هەرێمی قەندیل مایەوە و پاش چڕبوونەوەی هێرشەکانی دوژمن جارێکیتر بە پێداگیرییەوە داوای کرد بگەڕێتەوە بۆ زاپ. هەڤاڵ دەلیل لە ناو هەڤاڵانیدا وەک شەرڤان و تێکۆشەر دەناسرا. بووە یەک لەو هەڤاڵانەی زاپیان کردە قەڵای بەرخودان.

دەستان رۆستەم جودی

کۆبانێ و گەلە خۆڕاگرەکە بە بەرخودانییان لە پێناو سکۆی مرۆڤایەتیدا بوونە هێمای بەرخودان لە جیهاندا. ئەو شارە لەسەرەتای دەستپێکردنی بزوتنەوەی ئازادیمان بە دڵسۆزی و وەفاداری بۆ رێبەر ئاپۆ بووەتە نمونە. بنەماڵەی هەڤاڵ دەستان لە سەرەتای دەستپێکردنی بزوتنەوەی ئازادیمان لە رۆژاوا لەناو تێکۆشاندان. ئەو بنەماڵەیە چەندین شەهیدیان هەیە و هێشتاش درێژە بە بەرخودان دەدەن. بەر لە هەڤاڵ داستان براکەی بە ناوی هەڤاڵ رۆستەم جودی کە لە بەرخودانی کۆبانێدا بەشداری کردبوو بە قارەمانێتی و گیانبازی گەورەوە شەهید ببوو. هەڤاڵ داستان ساڵی ٢٠١٦ بەشداری لە تێکۆشاندا کرد، سەرەتا لەناو خەباتی گەنجان و کۆمەڵایەتیدا جێگەی گرت و دواتر بەشداری لە خەباتی پارێزگاری لە شۆڕشی رۆژئاوا و باکور و رۆژهەڵاتی سوریادا گرت. ساڵی ٢٠١٩ بڕیاریدا بێتە ناو ریزەکانی گەریلا و رووی کردە چیا ئازادەکانی کوردستان. دوای تەواوکردنی پەروەردە روویکردە هەرێمی زاپ و شەیدای سروشتە ناوازەکەی زاپ بوو. لە زۆر چالاکیدا کە تیایاندا دەیان سەربازی دوژمن سزادران بەشدار بوو.

ئێمە سەرەخۆشی لە هەموو گەلە وڵاتپارێزەکەمان و بە تایبەتی بنەماڵەی شکۆمەندی هاوڕێیانمان ماهیر، تۆپراک، دەلیل و دەستان دەکەین کە وەک پێشەنگانی هەڵمەتی شۆڕشگێڕی هەڵۆکانی زاگرۆس هەموو رەنجێکی خۆیان لەسەر بنەمای سەرکەوتنی یەکجارەکی دا و لە پێناو سەرکەوتندا زەحمەتی زۆریان کێشا".

هـ . ب