جەمیل بایک: قسە و کرداری پەکەکە یەکە

جەمیل بایک هاوسەرۆکی دەستەی بەڕێوەبەریی کەجەکە وتی: "ئەوەی رێبەر ئاپۆ و پەکەکە وتویانە، لە پراکتیکدا کردوویانە. ئەوان تەنها ڕەوانبێژ، یان تەنها کرداری نەبوون، بەڵکو وشەکان و جووڵەیان یەک بوو. ئەم دیالێکتیکە لە ئاستێکی بەرزدا جێبەجێ کراوە".

جەمیل بایک هاوسەرۆکی دەستەی بەڕێوەبەری کەجەکە ڕایگەیاند، بەڕاگەیاندنی پەکەکە ئەوە دەرکەوت کوردستان و گەلی کورد، کە دەوترا بوونیان نییە، بوونیان هەیە و بە حیزبوون پێداگری لە ئازادیی خۆیان دەکەن.

جەمیل بایک هاوسەرۆکی دەستەی بەڕێوەبەری کەجەکە بەبۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی پەکەکەوە وەڵامی پرسیارەکانی ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF)ی دایەوە و ئەمەی خوارەوە بەشی دووەمی چاوپێکەوتنەکەیە:

بەشداریی ژنان لە گروپەکەتاندا چۆن بوو و چۆن پێشوازیی لێکرا؟

واتە ڕێبەر ئاپۆ بەشداریکردنی ژنانی لە بزووتنەوەکەدا کردبوو بە بنەما. کاتێک بزووتنەوەکە خۆی تازە لە ئەنقەرە بە ڕێکخستن دەکرد، لەنێو بزووتنەوە چەپەکانی تورکیادا زۆر باش نەدەناسرا. هێشتا گروپێکی ئایدیۆلۆژی بوو، سنووردار بوو، بەڵام لەو کاتەدا ڕێبەر ئاپۆ دەیویست ژنان بەشداری ناو ئەو بزووتنەوەیە ببن. چونکا هەر لە منداڵییەوە لەگەڵ منداڵە کوڕ و کچەکان پەیوەندی و هاوڕێیەتیی دروستکردبوو. ئەوەی بۆ خۆی کردبووە بنەما. گوێی بە گوند و بنەماڵەکەی نەدابوو. بۆ ئەوەش کاتێک لە ئەنقەرە گروپێکی ئایدیۆلۆژیی پێکهێنابوو، ئەو نزیکایەتی بوونەی گوندەکەی بۆ خۆی کردبووە بنەما و هەر بەرەوپێشی دەبرد و تەنانەت پەرەی پێ دەدا. واتە ئەو دەیویست ژنیش لە بزووتنەوەکەدا هەبن. تەنانەت ئەو کاتەش گفتوگۆ لەسەر بەشداریکردنی ژنان دەکرا، بەڵام ئەو گفتوگۆیانە، کە ڕێبەر ئاپۆ دەیهنێانە پێشەوە زۆر جیاواز بوون.

واتە ئەگەر ژنان دەیانەوێت بەشدارمان ببن، دەیانەوێت بە دروستی بەشدار ببن، دەبێت ڕەنگێک بدەنە گروپەکە، گروپەکە بەهێز بکەن. بۆ ئەوەش لە بارەی بابەتی ژنانەوە لە نێو هەموو هاوڕێیاندا نزیکایەتیی جیاواز هەبوو. هەر خۆی ڕێبەر ئاپۆ ژنی وەک نەتەوەیەک، کە لەلایەن دەسەڵاتی ئێستاوە ڕووخێنراون و بێ سنووریش ڕووخێنراون، گرتبووە دەست. لە لێکۆڵینەوە مێژووییەکاندا ئەوەی بینیبوو، کە نزیکبوونەوەی ژن پاک و ڕاستگۆیانەیە. بۆ نمونە، لە مێژووی حەزرەتی عیسا دا ئەوەی بۆ یەکەم جار پشتیوانی و خاوەنداریی لە حەزرەتی عیسا کرد  و لە کاتی هەڵگرتنی تەرمەکەشدا خاوەنداریی لێکرد ژن بوو. حەزرەتی عیسایش لەسەر بابەتی ژن ڕاوەستابوو.  بۆ ئەوەش ڕێبەر ئاپۆ چەند ئەنجامێکی لە مێژوو دەرهێنابوو. واتە لەبەرئەوەی ڕێبەر ئاپۆ ڕاستیی بە بنەما وەرگرتبوو، کۆمەڵگا و مێژووی بە بنەما گرتبوو، لە ئامانجیدا ئازادی هەبوو، لە مێژوو و کۆمەڵگەدا قووڵبوونەوەی دروستکردبوو.

بۆیە گەیشتبووە ڕاستیی مێژوو و کۆمەڵگا. واتە بینیی لە مێژوودا دابڕانێک هەیە، پێچەوانەکردنەوەیەک هەیە، ئەوەش بە ژنەوە دەستی پێکردووە. کۆمەڵگا لەسەر کۆیلایەتیی ژنان ڕاستیی خۆی لە دەست داوە. ئەوەتا مارکس وتبووی "ئەو مێژووە، کە سەرەوخوار و پێچەوانە دەڕۆیشت هێناییەوە سەری پێی خۆی"، بەڵام ڕێبەر ئاپۆ بینیی هەرچەندە مارکس ئەوەشی وتبوو، بەڵام مێژووی لەسەر پێی خۆی ڕانەوەساندووە، چونکە ئەگەر تۆ دەتەوێت لەسەر پێ ڕایوەستنیت، دەبێت تۆ لەسەر ئازادیی ژنان ڕایوەستێنیت. لەو کاتەدا، مێژوو و کۆمەڵگا بەشێوەی ڕاست دروست بەرەوپێش دەچن و گەشە دەکەن. لەسەر ئەو بنەمایە، ئازادی و دیموکراسی گەشە دەکات. ئەوەتا ڕێبەر ئاپۆ ئەو نزیکبوونەوەیەی خۆی لەگوند، لە ئەنقەرە بەهێزتر کرد و دواتر گەیاندییە ئاستێکی بەرز. واتە ڕەنگە بزوتنەوە فێمینیستیەکان لە ساڵی ١٩٨٦دا دەرکەوتبن، بەڵام لەو بزووتنەوانەدا کاردانەوەی زۆر بەرامبەر بە پیاوان هەبوو، بەڵام هەرچەندە بەو شێوەیەش بن، بەلام ڕاستیی ژنانی ئاشکرا کرد. ئەوەتا ڕێبەر ئاپۆ لەسەر ئەم بنەمایە لە مێژووی کۆمەڵگا نزیک بوو و بەمشێوەیە گەیشتە ڕاستی و حەقیقەتی ژنان.

بینی ئەگەر تۆ بتەوێت ئاشتی، ئازادی و دیموکراسی بەدەست بهێنیت ئەوا ئەوە بە ئازادی ژناندا تێدەپەڕێت. ئەوەی ئازادیی ژن بە بنەما نەگرێت، هەر چەندە بۆ ئازادی و دیموکراسیش تێبکۆشێت ناتوانێت ئەو ئامانجە بەدەست بهێنێت. پرسی ژنان، نەک وەک ئەوە بوو، کە ڕەئال سۆسیالیزم لێی نزیک دەبوویەوە و دەیوت، 'ئەوەتا ئێمە سۆسیالیزم پەرە پێ دەدەین و دەگەینە دەسەڵات و ژنانیش ئازادیی خۆیان بەدەست دەهێنن'، کێشەى ژنی بە بنەما وەرنەدەگرت و نەیدەگرتە دەست. هەر خۆی لە پراکتیکی سۆسیالیزمدا ئەوەش پێکنەهات. ڕێبەر ئاپۆ ئەوەشی بینی و بۆ ئەوەش وتی: 'ئەگەر تۆ دەتەوێت ئازادی، دیموکراسی و سۆسیالیزم بەدەست بهێنیت، ڕێگاکەی بە ژناندا تێدەپەڕێت، چونکا ئەگەر لە ژناندا ئازادی پێشنەخەیت، ناتوانیت ئازادی لە کۆمەڵگادا پێش بخەیت. کۆمەڵگا تەنها پیاو نییە. نیوەی پیاوە و نیوەکەى تریشی ژنە. ئەوەتا ژن و پیاو بەشێکن لە کۆمەڵگا. ئەوانە هەر دووکیان نوێنەرایەتیی کۆمەڵگا دەکەن، ئەوانە هەر دووکیان نوێنەرایەتیی مرۆڤایەتی دەکەن.

لە ڕێبەر ئاپۆدا، مرۆڤ بە بنەما گرتن هەبوو. ئەوەی مرۆڤ بە بنەما بگرێت، ئەوە ژن و پیاو بە بنەما وەردەگرێت. واتە کاتێک ژن و پیاو بە بنەما نەگریت، ئەو کاتە ئەوەی دێتە ئاراوە دەسەڵاتی پیاوانە. عەقڵییەت، کەسایەتی، ژیان و دەسەڵاتێک کە دروست دەبێت لەسەر ئەو بنەمایە دروست دەبێت. پێویستە تۆ ئەمە ببینیت و لێی تێبگەیت. ئەگەر دەتەوێت کێشەی نێوان ژن و پیاو چارەسەر بکەیت، ئەوا پێویستە ژنان بڵند بکەیت. ئەوەتا ڕێبەر ئاپۆ ئەوەی لە پەکەکە بە بنەما وەرگرت. کەواتە ڕێبەر ئاپۆ چۆن ژنی هەستاندە سەر پێ؟ هەر چۆن دەیویست گەلی کورد هەستێنێتە سەرپێ، لە مردن خەبری کردەوە، زیندووی کردەوە، لە دژی مردن وەستاندییەوە، ئەوەشی بۆ ژنان بە بنەما گرت. تەنانەت دەتوانم بڵێم، کە ژنی لە خەوی مردن هەستاند. واتە لە بنەڕەتدا ئەوەی بە شێوەی سەرەکی لە خەوی  مردن دا بوو ژن بوو، چونکا ژن ڕاستیی خۆی لە دەست دابوو.

وەک چۆن گەلی کورد ڕاستیی خۆی لە دەستدابوو، زمان، مێژوو، کلتور (ڕۆشنبیری)، حەقیقەت و راستیی خۆی ونکردبوو و بەرەو نەمان دەچوو، ژن پێش ئەوە لە ڕاستی، مێژوو، ڕەنگ، کلتور، ناسنامە، بەها و هەموو شتێکی خۆی دابڕێنرابوو، لەبەر ئەوە ئەو کۆیلایەتیەی ژنان تێیدا دەژیان لە پیاوان قوڵتر بوو. لەبەر ئەوەش ڕێبەر ئاپۆ وتی: "ئازادی ژنان ئازادی پیاوان پێش دەخات، ئازادی ژنان، ئازادیی کۆمەڵگا پێش دەخات. ئەوانەی ئازادییان لە ئامانجی خۆیاندا هەبێت، ئەوە ئازادیی ژنان بۆ خۆیان بە بنەما دەگرن. بۆیە لەسەر ئەم بنەمایە تێدەکۆشا. هەرچەندە ئەو بزووتنەوە فێمینیستییانەی، کە لە دژی کاردانەوەکان دەهاتنە پێشەوە و باسیان لە کێشەکانی ژنانیش دەکرد، بەڵام لە بابەتی ئەوەدا کە ژنان چۆن کێشەکانیان چارەسەر بکەن هەنگاویان پێش نەخست. ئەوە بۆ یەکەم جار ڕێبەر ئاپۆ بوو، کە پەرەی بە بیر و ئایدۆلۆژیا و تیۆریی ئەوە دا و پێشی خست، واتە بۆ ئەوەی ژنان بتوانن کاردانەوەی خۆیان دەربخەن، بۆ ئەوەی بتوانن هەم بۆ خۆیان و هەم بۆ پیاوان و کۆمەڵگە تێکۆشانی ئازادی پەرە پێبدەن.

واتە دەتوانم بڵێم بۆ یەکەم جار ڕێبەر ئاپۆ لەسەر ئەو بنەمایە تیۆریی ئازادیی ژن و ئایدۆلۆژیاکەی پەرەپێدا، واتە ئەگەر لە پەکەکەدا  پارتی ژنان، سوپای ژنان پەرەی سەندبێت، ژنان بۆ خۆیان، بۆ کۆمەڵگا و بۆ مرۆڤایەتی تێکۆشانیان پەرەپێدابێت، ئەوە لەسەر ئەو بنەمایە بووە و پێشکەوتووە. هەروەک چۆن گەلی کورد لە جیهاندا بوو بە نموونە، ژنانی کوردیشیش بوون بە نموونە. کاریگەرییەکی زۆر و گەورەیان لەسەر ژنانی جیهان دروستکرد. ئەوەتا ئەمڕۆ دەبینین، کە ژنانی جیهان پاژک (پارتی ئازادیی ژنانی کوردستان) بە بنەما وەردەگرن. کێ پاژکی پێشخست و گەشەی پێدا، کێ تیۆری و ئایدۆلۆژی و فەلسەفەکەی پێشخست و پەرەپێداوە؟ دەبینن، کە ڕێبەر ئاپۆ پەرەی پێداوە و پێشیخستووە. بۆیە دەیانەوێت لەسەر ڕێبەر ئاپۆ بکۆڵنەوە و تێبگەن. دەتوانم بڵێم، ڕێبەر ئاپۆ لە ئیستا بە دواوە لە مێژوودا جێگە و پێگەی خۆی گرتووە و تاوەکو دەچێت زیاتر و باشتر لێی تێدەگەن. ڕێبەر ئاپۆ وەک کەسێک، کە تیۆری، بیردۆزی و فەلسەفەی ژنی پێشخست، ئەوەی کە رێکیخست و رێکخستنی بۆ دروستکرد، بە دڵنیاییەوە بەو شێوەیە لە مێژوودا جێگە و پێگەى خۆی دەگرێت.

دەزانرێت ماوەیەک دروشمێک بە ناوی 'هەموو کرێکارانی جیهان دەبێت یەکبگرن' هەبوو. ئەو دروشمە بۆ کەسانێک، کە بۆ سۆسیالیزم،  ئازادی و دیموکراسی تێدەکۆشان موراڵ، ورە  و ڕۆحێک، ئامانجێک و هەستێکی دروستکردبوو. لەسەر ئەم بنەمایە تێکۆشانی ئازادی و دیموکراسی و تێکۆشانی سۆسیالیزم بەرەو پێش دەچوو، بەڵام ئەمڕۆ دەبینین کە دروشمێکی تر شانبەشانی ئەم دروشمە گەشە دەکات و بەرەو پێش دەڕوات، کە ئەویش دروشمی 'ژن،ژیان، ئازادی'یە و بە سەرتاسەری جیهاندا بڵاودەبێتەوە. ئەم دروشمە کاریگەریی زۆری لەسەر ژنان لە سەرتاسەری جیهاندا دروستکرد و یەکگرتوویان دروست دەکات. بە یەکڕیزی و یەکگرتوویی ژنان  کاریگەری لەسەر هەموو کۆمەڵگا دروست دەبێت، کێشەکانی کۆمەڵگە چارەسەر دەکات، دیسانەوە یەکگرتووی و یەکپارچەیی کۆمەڵگا پێش دەخات. هەر چۆن سەردەمێک دروشمی "دەبێت هەموو کرێکارانی جیهان یەکبگرن" لەنێو ئەو هێزانەدا، کە  کە پێشەنگایەتییان بۆ تێکۆشانی ئازادی و دیموکراسی و سۆسیالیزم دەکرد، ڕۆح و هەست و ئامانجێکی بنیاتنا و تێکۆشانی پێش دەخست. ئێستاش ژنان ئەوە پێش دەخەن و پەرەی پێ دەدەن.

ئێستا دروشمی "ژن، ژیان، ئازادی" کاریگەریی لەسەر تەواوی کۆمەڵگا هەیە، یەکێتییەک پەرە پێ دەدات و پێشی دەخات. بۆ نموونە ئەو لایەنانەی لە دژی دەوڵەتی ئیسلامی لە ئێران دەوەستنەوە، دەڵێن، ئێمە تا ئێستا نەماندەتوانی بگەینە یەکتر، ناکۆکییەکانی نێوانمان نەیاندهێشت بگەینە یەکتر، بەڵام تێکۆشانی ژنان، ئەو دروشمەی بەرزکرایەوە و ئەو پێشەنگایەتییەی کردیان، ئێمە گەیاندە یەکتر و کۆی کردینەوە'. دەڵێن: 'ئەمە یەکەم جارە، کە ئەم یەکگرتنە روو دەدات. تا ئێستا ئەو یەکڕیزییە نەبووە. ئەمە چ ڕاستییەک ئاشکرا دەکات؟ ئەوە ئەو ڕاستیییە، کە ڕێبەر ئاپۆ دەستنیشانیکردبوو و ڕایگەیاندبوو و لە پراکتیکدا سەلماندبووی. ڕێبەر ئاپۆ چیی وتبوو؟ وتبووی: 'سەدەی ٢١ سەدەی ژنانە'. ژنان مۆری خۆیان لەم سەدەیە دەدەن. واتە ئازادیی ژنان گەشە دەکات، لەسەر تێکۆشانی ژنان ئازادی و دیموکراسی گەشە دەکات. ئەمەش تاوەکو دێت خۆی لە ژیاندا دەردەخات.

هەرچەندە لەگروپە سەرەتاییەکەتاندا هەڤاڵانی تورکیش هەبوو، بەڵام لەو بارودۆخەدا ئەوانەی تێکۆشانیان بۆ کورد و کوردستان دەکرد لە وڵات هەڵدەهاتن، بەڵام ئێوە بڕیارتان دا بگەڕێنەوە بۆ کوردستان، ئێوە بۆچی گەڕانەوە بۆ کوردستان؟

کاتێک ڕێبەر ئاپۆ پەکەکەی دامەزراند، هەندێک ڕاستیی لە بزووتنەوەکە تێگەیاند. ئەو ڕاستییانە چی بوون؟ یەک ئەگەر تۆ ئەو عەقڵییەتە و کەسایەتییە، کە داگیرکەران و پاکتاوکاران پێشیان خستووە نەیگۆڕیت ناتوانیت ئەم کۆمەڵگایە و ئەم کەسایەتییەک لە دژی داگیرکار بوەستێنیتەوە. پێویستە گۆڕانکاری ئەنجام بدەیت. چونکا دەوڵەتی تورک کۆمەڵگەی کوردی لەناوبردووە و خستوویەتیە خزمەتی کۆمەڵگەی تورک و دەوڵەتی تورک. عەقڵییەت و کەسایەتییەکی بنیات ناوە. واتە هیچ پەیوەندیەکی بە کورد و کوردستانەوە نییە و نەماوە. ئەگەر دەتەوێت ئازادی و دێموکراسی بۆ ئەم کۆمەڵگایە پێش بخەیت، دەبێت تۆ لە عەقڵییەتەوە دەست پێ بکەیت و عەقڵییەت بگۆڕیت، واتە دەبێت سەرەتا لەسەر کێشەی کەسایەتی ڕاوەستیت. هیچ کاتێک هیچ کەسێک کێشەیەکی وەهای نەکردە بەرنامەى خۆی و لە بەرچاوی نەگرت.

 دەیانویست بەو کۆمەڵگەیە، کە دروستکراوە، بەو کەسایەتییە، کە دروستکراوە تێکۆشانی ئازادی و دیموکراسی و تێکۆشانی سۆسیالیزم پەرە پێبدەن. بۆ ئەوە چەند کاریان کرد، چەند فیداکارییان کرد، بەڵام تێکۆشان و خەباتیان سەرنەخست. واتە ئەگەر ڕێبەر ئاپۆ ئەنجامی بەدەست هێنابێت، بۆ ئەوە بە دەستی هێناوە. بۆ ئەوەش هەر لە سەرەتادا لە دژی سیستەمی سەرمایەداری وەستایەوە. لەو کاتەدا هەمووان دەیان وت، کاپیتالیزم ڕۆڵێکی باش دەگێڕێت، واتە پێشکەوتنێک دروست دەکات، بەڵام ڕێبەر ئاپۆ دژایەتیی ئەمەی کرد و وتی: "سیستەمی سەرمایەداری دژی کۆمەڵگایە، دژی مرۆڤە، لە دژی ژیانی کۆمەڵگایە. ئەگەر سیستمێک دژی کۆمەڵگا بێت، کۆمەڵگابوون لەناودەبات، لە دژی مرۆڤ دەبێت، لە دژی ژیانی مرۆڤ دەبێت، ئەوە چۆن ڕۆڵێکی پێشکەوتووانە دەگێڕێت؟ ئەمە ڕاست نییە. لە مێژووشدا زیاتر لە سیستەمی مۆدێرنیتەی سەرمایەداری هیچ سیستەمێک لە دژی کۆمەڵگا و مرۆڤ و خراپەکاریی  پەرەی پێ نەداوە، سەرمایەداریش بۆ ئەوەی لە دژی کۆمەڵگا، مرۆڤە ئەوە بە تایبەتی لە دژی گەلی کوردە، چونکە گەلی کورد نوێنەرایەتی کۆمەڵگەبوون دەکات.

سیستەمی مۆدێرنیتەی کاپیتالیستیش دژی کۆمەڵگا و کۆمەڵگەبوونە. ئیدی چۆن سەرمایەداری ڕۆڵێکی پێشکەوتوو لە کوردستان دەگێڕێت؟". ئەو وتی، "ئەوە ڕاست نییە". لێرەدا جیاوازیی خۆی و پەکەکەی دەرخست، چونکە هەمووان کاپیتالیزمیان بە پێشکەوتو دەزانی، چونکا کۆمەڵگا لە ناو دەبات و تێکیدەشکێنێت. دەیانوت: پێشکەوتووە، ئەوەتا ڕێبەر ئاپۆ لەبەر ئەوە تێکۆشانێکی مەزنی پێشخست. ئەگەر پەکەکە لە پارتەی تر جیاواز بێت هۆکارەکەی بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە. یەکێکی تریش ئەوەیە، هەر لە سەرەتادا دژی ئەو هێڵە هاوکارە لە ناو کورددا وەستایەوە. دەیویست ئەوە لە بزووتنەوەکە و لە گەلیش تێبگەیەنێت، چونکە لە مێژووشەوە ئەنجامی وەرگرتبوو، هەرکاتێک کورد خواستبێتی تێکۆشان و خەباتێک بۆ خۆی پێش بخات، ئەو تێکۆشانە هەمووی بە کوشتار و قەتڵوعام تەواو بووە، لەوانەیە هۆکارێکی سەرەکیی پێشەنگ بووبێت، بەڵام بەتەواوی ئەوە نەبوو. کاتێک سەیری هەموو بزووتنەوەکان دەکەیت، لە هەموو ئەو بزووتنەوانەدا ئەوە دەبینرێت، کە هاکارەکانی دوژمن تێکۆشان پارچە دەکەن و لەگەڵ دوژمن لە دژی کورد دەوەستنەوە، لە بنەڕەتدا دوژمن لەوە  ئەنجامی بەدەست هێناوە.

بۆ ئەوەش گەلەکەمان دەیوت: "ئەگەر کرمی دار لەدار نەبێت دار ناکەوێت". ئەمە ڕاستییەکە، ئەوەتا ڕێبەر ئاپۆ لەبەر ئەوەی بە باشی لە مێژووی کورد تێگەیشتبوو، لەوە ئەنجامی وەرگرت. ئەگەر دەتەوێت تێکۆشانی ئازادی و دیموکراسی لە کوردستاندا پێش بخەیت  نابێت تەنیا کێشەی کەسایەتی چارەسەر بکەیت، نابێت تەنیا لە دژی سەرمایەداریش تێبکۆشان بەڕێوەبچێت. لەگەڵ ئەوانەدا دەبێت لە دژی ئەو هێڵەی خیانەت دا، کە لە نێو گەلی کورددا هەیە تێکۆشان و خەبات بکرێت. ئیتر لەو کاتەدا گەلی کورد دەتوانێت تێکۆشانی ئازادی و دیموکراسی پێش بخات، لەوە بە دواوە ئیدی دەتوانیت بە دڵنیاییەوە باوەڕ بە هێزی خۆت بهێنیت. ئەوەتا ئەمە هەر لە سەرەتای ئەم بزووتنەوەیەوە هەیە. ئەوانەی دەیانەوێت لەم بزووتنەوەیەی ڕێبەر ئاپۆ تێبگەن، دەبێت بەباشی لەوانە تێبگەن. ئەگەر باش تێنەگەن، ناشتوانن بە باشی لە ڕێبەر ئاپۆش تێبگەن، چۆن هەموو جوڵە  و بزووتنەوەکان شکستیان هێنا، بەڵام پەکەکە ماوەی ٥٠ ساڵە بەردەوامە و چۆن لە ژێر هەموو پیلان و خیانەتەکاندا گەیشتووەتە بەرزترین ئاست؟

ئەمەش کاریگەری لەسەر سیاسەت دروست دەکات، دەبێتە هیوا بۆ گەلان. پێویستە ئەوان لەمە تێبگەن. ڕێبەر ئاپۆ ئەوەی، کە کوردی بەرەو مردن دەبرد دەستنیشانکرد و لە دژی وەستایەوە و بزووتنەوەکەی گەیاندە ئەم ئاستە و بەو هۆیەشەوە جیاوازیەکەی دەرکەوت.  بەهۆی ئەو جیاوازییە، کە لەخەباتی ئازادی و دێموکراسیدا پێشیخست بوو بە هیوای ئازادی. ئەمە حەقیقەتێک و ڕاستییەکە. لە ئەنقەرە گروپێکی ئایدۆلۆژی و فیکریی گەشە پێدا و ئەو شتانەی لەوێ پێشکەوتبوون تەواو ببوون و دەبوایە ئیدی ئێستا هەنگاو بەرەو کوردستان بنرێت. لە کاتێکدا بزووتنەوەکە باسی ئەو هەنگاوەی دەکرد، هەندێک لە ناو بزووتنەوەکە و هەندێکی دیکەش لە دەرەوەی بزووتنەوەکە دەیانویست لە دژی ئەم هەنگاوە بوەستنەوە و دەیانوت: "ئەم هەنگاوە لەجێی خۆیدا نییە، ئەوەی بڕوات دەکوژرێت. واتە مردنیان دەخستە بەردەمی هەموو کەسێک بۆ ئەوەی کەسەکان بترسێنن و ئەو هەنگاوە نەنرێت. ڕێبەر ئاپۆ بە توندی لە دژی ئەوە وەستایەوە و ڕێگەی نەدا ئەو لەمپەر و ئاستەنگییە ڕێ لە بزووتنەوەکە بگرێت. هەرچەند هەوڵیان داو، کە ڕێگری لەو هەنگاوە بکەن و نەهێڵن هەنگاو بنرێت، ڕێبەر ئاپۆش کاری کرد بۆ ئەوەی ئەو هەنگاوانە بنێت.

ئەوە جەنگێکی ئایدۆلۆژی بوو. ڕێبەر ئاپۆ شەڕی ئایدیۆلۆژیی زۆر بەهێزی بەرپا کرد و بەڕێوەی برد، بۆیە ئەم بزووتنەوەیە پەرەی سەند و پێشکەوت. هەر وەک چۆن لە سەرەتادا جەنگێکی ئایدیۆلۆژیی بەهێز پەرەی سەند و بزووتنەوەکە جیاوازی خۆی لەمەدا دەرخست و دوای ئەوەی لە پارادایمەکەیدا گۆڕانکارییەکی دروست کرد، دەبێت ئێمە زۆر لە پێشتر شەڕێکی ئایدۆلۆژی بەهێزتر بکەین، چونکە ئەوەی بزووتنەکە پێشی خست ئەوە بوو، ڕێبەر ئاپۆ بە پێی ئەو ئایدیۆلۆژیایە حیزب و شۆڕشگێڕی و جەنگاوەربوونی پێشخست. ئەگەر تۆ شایستەی ئەو ئایدیۆلۆژیایە نەبیت، کە لەسەر بنەکانی ئەو شۆڕشگێڕی و جەنگاوەری بە بنەما گیران و  تێکۆشانێکی بنەڕەتی گەشەی کرد، مافی خۆی نەدەیتێ، تۆ هەموو هێزەکەی خۆت پووچ دەکەیتەوە. خەباتێک و تێکۆشانێک پەرەی سەندبوو، لەم خەباتەدا بزووتنەوەکە خۆی سەلماندبوو، بزووتنەوەکە پەرەی سەندبوو و پێشکەوتبوو، بیروباوەڕێکی دروستکردبوو، ڕقێکی گەورە لە دژی سیستەم دروستببوو، خۆشەویستییەکی گەورە بۆ ئازادی و دێموکراسی دروستببوو، باوەڕێکی زۆر بەهێز هەبوو، بۆ ئەوەش پێویست بوو ئەو هەنگاوە بنرایە. هەر خۆی ڕێبەر ئاپۆ پێشتر ئەو ئیرادە، ورە، خۆشەویستی، باوەڕ و ئیمانەی  دروست کردبوو. گروپەکەی له هه موو لایەکه وه ئامادە کردبوو.

کاتێک ئامادەکاری لەسەر ئەو بنەمایە بکرێت ئیدی کەس ناتوانێت ڕێگریی لێبکات. هەندێک دەیانویست رێی لێ بگرن، بەڵام نەیانتوانی. ئەم بزووتنەوەیە بەم شێوەیە ئەو هەنگاوەی بەرەو کوردستان هەڵگرت، دروستکردنی گروپ لە ئەنقەرە کێشەیەکی گەورە بوو، بەڵام ئەوەیان دروست کردبوو، ئەوی تریش ئەوە بوو، کە هەنگاوێکی تر لەسەر ئەو بنەمایە بنرایە، ئەو هەنگاوەش ئەوەبوو ئەگەر ئێوە لە کوردستان تێکۆشان پێشبخەن، ئەوا پێویستی نەدەکرد، کە لە ئەنقەرە بەردەوام بن، تۆ لە کوردستان دەست بە کار و  پراکتیک نەکەیت، خەبات و تێکۆشان پێش نەخەیت، ئەوا ئەو کاتە تۆش وەک بزووتنەوەکانی ترت لێدێت، بەڵام ئەو فەلسەفە، ئایدیۆلۆژی و کەسایەتییە، کە ڕێبەر ئاپۆ دروستیکردبوو، ئەو شێوازە، کە بۆ تێکۆشانی پێشی خستبوو، مەحاڵ بوو ئەو گرووپە لە ئەنقەرە بمایەتەوە. سەرەتا ویستی تێکۆشان لەگەڵ چەپی تورکدا پێش بخات، بەڵام کاتێک بینی کە هەنگاو نانێن، لەبەر ئەوە بەرەو کوردستان هەنگاوێکی جیاوازی نا و ئەوەی کردبە بنەما.

چونکە لە ئامانجەکەدا ئازادی و دیموکراسی هەبوو، ئەگەر تۆ خۆت لە ئامانجەکەدا قوفڵ بکەیت، هەموو شتێکی خۆت بخەیتە خزمەتییەوە، ئەوەی خزمەتی نەکات دەبێت تۆ لە خۆتدا کۆتایی پێ بهێنیت، لە خۆتدا نەیهێڵیت، حەرامی بکەیت، کەس ناتوانێت ڕێ لەو هەنگاوە بگرێت. ئەگەر هەنگاوێک بۆ کوردستان گیرابێتەبەر ئەوە لەو پێناوەدا گیراوەتەبەر. لەو کاتەدا کەس بڕوای بەوە نەبوو، کە ئەم بزووتنەوەیە هەنگاوێک بەو شیوەیە بنێت، هەرچەندە بەناوی ئازادی و دێموکراسی و سۆسیالیزمەوە قسەشیان کردبێت ترسی ئەوەیان هەبوو، کە بزووتنەوەکە هەنگاوێکی وەها بنێت، رێکخستنەکەی و تێکۆشانەکەى خۆی پێش بخات. لەو کاتەدا کاریگەریی  رەئال سۆسیالیزم هەبوو، بۆ ئەوەش زۆر کەس خۆیان وەک سۆسیالیست دەناساند و قسەیان دەکرد، بەڵام کاتێک کار دەگەیشتە پراتیک و کردار کەس خۆی لێ نەدەدا. خەسڵەت و تایبەتمەندییەکی پەکەکە و ڕێبەر ئاپۆ لێرەدا دەردەکەوێت. پێویستە مرۆڤ ئەوە بیبینێت. واتە هەر شتێکی وتبێت لە پراتیک و بە کردەوە ئەنجامی داوە، ئەوەی بۆ خۆی بە بنەما زانیوە. قسەکردن و کرداریان کرد بە یەک.

ئەو بۆ خۆی تەنها قسەکردن، یان تەنها پراتیکی بە بنەما نەدەگرت، بەڵکو هەردووکیانی پێکەوە بە بنەما دەگرت، ئەم دیالێکتیکە لە ئاستێکی زۆر بەرزدا خستووەتە ناو ژیان و کاری پێکردووە. ئەوەی بەو شێوەیە لە ژیان نزیک دەبێتەوە ژیان دەباتەوە. چونکە لە ئامانجی ڕێبەر ئاپۆدا ژیانی ئازاد ئامانج بوو، ئەگەر تۆ بۆ ژیانێکی ئازاد تێبکۆشیت ئەنجام بەدەست دەهێنیت. بەو هۆیەوە کاتێک کادێرەکان گەیشتنە کوردستان، هەموو کەسێک بینیی ئەو کەسەی ئەو پروپاگەندانەی دەیکات و ئەو قسەیەی دەیکات و ئەو کردارەی کە پەرەی پێدەدات و هەنگاوەکان و ئەو ژیانەی کە پەرەی پێدەدات وەک یەکن.  تا ئەو کاتە ئەو خەسڵەت و تایبەتمەندییە لە کادێر و جوڵەکانی تردا نەیان بینیبوو. قسەیان جیا و ژیانیان جیاواز بوو. لەبەر ئەوە باوەڕیان بەوان نەبوو، بەڵام کاتێک بینیان قسە و ژیانی ئەم بزووتنەوەیە وەک یەکە، ئەوەی دەێڵێن ئەنجامی دەدەن بڕوایان پێکردن. گەلی کورد لەلایەن داگیرکەرانەوە گورزێکی گەورەی لێدرابوو، گورزێکی تریشی لە هاوکار و خائینانی کورد لێدرابوو و پێوەی دەیانناڵاند.

بەڵام ئەوە بوو پەکەکە لە دژی هەردووکیان وەستایەوە و تەنانەت وتیشی: "ئەگەر لە کوردستان داگیرکاریی هەبێت، لە بنەڕەتدا هۆکارەکەی بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە، کە خیانەت هەیە، ئەگەر دەتەوێت ئازادی و دیموکراسی لە کوردستان بەرزبکەیتەوە دەبێت قاچ و لنگی داگیرکەران بشکێنیت، ئەو قاچ و لنگەش خائینانی کوردن. ئەمەشی لە پراکتیک و کردەوەی خۆیدا سەلماند، لە دژی فاشیستەکان وەستایەوە، لە دژی خیانەتکارەکان وەستایەوە و لێپرسینەوەی لێکردن. بەو هۆیەوە بزووتنەوەکە بە خێرایی پەرەی سەند، چونکە گەل  بینییان، کە ژیانی ئەوان (کادێران و پێشەنگانی پەکەکە) وەک ژیانی خۆیانە. هیچ جیاوازییەک لە نێوان ژیان و قسەکانیان و کردەوەکانیاندا نییە. بۆ خۆیان ناژین، بۆ ئەوە ناژین، کە دەرفەتی ماددی بۆ خۆیان دەستبخەن، هەموو شتێکیان خستۆتە خزمەتی گەل، ئازادی و دێموکراسییەوە. لەو پێناوەشدا هەموو فیداکاری و قوربانییەک لەبەرچاو دەگرن. ئیدی بەو شێوەیە گەل بڕوای پێکردن.

ڕێبەر ئاپۆش دەڵێت: "گەلی زیاتر لە قسەکردن، سەیری هەڤاڵانی کرد، سەیری ئەخلاق و ڕەوشتیانی، سەیری تێکۆشانیانی کرد و بەو شێ,ەیە باوەڕیان پێهێنان و قبوڵ و پەسەندیان کردن". واتە ئەگەر تێکۆشان پەرەی سەندبێت، بەهۆی خەباتی هەموو کەسێکەوە پەرەی سەندووە، چونکا ئەو ژیانەی بینی، کە کادێران و پێشەنگانی پەکەکە تیایدا دەژیان، بەوەش باوەڕیان پێکردن. ئەوە هەم بۆ دەرەوە و هەم بۆ زیندانیش ڕاستە، چونکە زۆرێک لە بزووتنەوەکان لە زیندانەکاندا خۆیان ڕادەست کرد، بەڵام بینییان، کە چۆن بزووتنەوەکە لە زیندان و لە دەرەوە دژی داگیرکەران و خاینان و فاشیستەکان وەستاوەتەوە و دادگەری  و دادپەروەری دەچەسپێنێت، لە زیندانەکانیشدا دژی داگیرکاری و چەوساندنەوە وەستانەوە،، قوربانیی زۆر گەورەیان دا. ئەوەتا ئەوانەی بە تایبەتی خۆیان لە زینداندا ڕادەست نەکردبێت و تێکۆشانی ئازادی و دیموکراسیی بەڕێوەبردبێت، لەناو کۆمەڵگەدا قبوڵ دەکرێت و بڕوای پێدەهێ،رێت.

 ئەگەر بزوتنەوەکە زۆر بە خێرایی لەناو گەلدا بەرەوپێشچووبێت، لەبەر ئەو پێشکەوتنەیە، هۆکارەکەی ئەوەبوو. ئێستا وەک چۆن بزوتنەوەکە چۆن لە ئەنقەرە و لە ناو جەرگەی دوژمندا تێکۆشانی بیردۆزی بەشێوەیەکی بەهێز بەڕێوەدەبرد، کاتێک هاتەوە بۆ کوردستانیش بە شێوەیەکی بەهێز تێکۆشانی بیردۆزی بەڕێوەبرد. لەبەر ئەوەی هێزی سەرەکی بیردۆزیە. ئەگەر بیردۆزی تۆ دروست بێت، پڕواپڕ مافی ئەوە بدەیت، هیچ هێزێک ناتوانێت بەرامبەرت بوەستێت. بیردۆزی ئەم بزوتنەوەیە راست بوو و ئەو تێکۆشانەی لەسەر ئەو بنەمایە بەڕێوەدەبرا راست و دروستبوو. هەربۆیە گەل بڕوای بەو بزوتنەوەیە کرد، باوەشی بۆ کادر و بزوتنەوەکە کردەوە. واتە ئەگەر بزوتنەوەکە بەرەوپێشچووبێت، لەبەر ئەوە پێشکەوتووە. ئەگەر بزوتنەوەکانی تر پێشنەکەوتبوون هۆکارەکەی هەمووی ئەوە بووە، چونکە لە راستی دوژمن، لە راستی کۆمەڵگای کورد تێنەگەیشتبوون، بە گوێرەی ئەوە رێکخستن و تێکۆشانێکیان بەرەوپێش نەبردبوو.  بۆ یەکەم جار رێبەر ئاپۆ ئەوەی بەرەوپێشبرد، لەبەر ئەوەی گەل ئەوی قەبوڵ کرد، لەبەرئەوە ئەو بەرەوپێشچوونە هاتە ئاراوە. کاتێک ئەو کادرەی لە ئەنقەرە دروست کران روویان کردە کوردستان، ئەزمونیان نەبوو، تازەبوو لە تێکۆشانی گەورەدا و هەمیش لە کوردستان بوو. لەبەر ئەوەش پێویستبوو کە بە گرتنەبەری رێوشوێنی گونجاو بچونایە بۆ کوردستان.هەر بۆیە رێبەر ئاپۆ ئەو کاتە دەیەوێت لەگەڵ هەندێک بزوتنەوەی کورد لە دژی داگیرکەری، کۆلۆنیالیست یەکێتییەک ساز بکات. بەڵام ئەوان هەڕەشەیان لە رێبەر ئاپۆ کرد. وتبوویان ئەگەر ئێوە ئەو بیردۆزیە بخەنە کوردستان، لە سەر ئەو بنەمایە تێکۆشان بەرەوپێش ببەن، ئێمە قاچتان دەشکێنین. هەربۆیە کاتێک رێبەر ئاپۆ ئەو هەنگاوەی لە کوردستان هەڵگرت، ئەو هەڕەشەشی لەبەرچاوگرت، بۆ ئەوەی بزوتنەوەکە گورزی بەرنەکەوێت. کاتێک ئەو هەنگاوە نرا، ئەوەی کە چەندە دەگاتە ئاکام، کەی دەگاتە ئەنجام دیار نەبوو. واتە بڕوایەک هەبوو، بوێرییەک هەبوو، بڕیاریش هەبوو، بەڵام ئەوەی چەندە دەگەینە ئەنجام، گەیشتن بە ئەنجام چەندە کاتی دەوێت، ئەوانە دیارنەبوون. زۆر رێی تێدەچوو کە گورزی گەورەشمان بەرکەوێت. لەبەر ئەوە پێویست بوو کە رێوشوێنمان بگرتایەتە بەر، لەبەر ئەوە نەچووینە ناو کوردستان، ئێمە لە سنووری کوردستانەوە دەستمان پێکرد، چونکە ئەگەر مەترسییەکیش بهاتایە ئاراوە ئێمە بمانتوانیبایە بزوتنەوەکە بپارێزین. جیالەوە پێویستیمان بە کادر هەبوو، لەوێش خوێندکار و کرێکار هەبوون. ئێمە دەمانتوانی لەو ناوچانە زووتر کادر دروست بکەین. ئەگەر ئێمە لەوێوە دەستپێبکەین دەتوانین بگەیەنە ئەنجام. ئەگەر ئەنجام وەربگرین دەتوانین هەنگاوی تریش بنێین. لەبەر ئەوەی دەمانزانی گەلی کورد لە مێژووی خۆی، لە بەهاکانی خۆی دابڕاوە. ئێمەش بێ ئەزمون بووین. واتە چەندە بڕیار، بوێری و بڕواشمان هەبوو، ئێمەش لە تێکۆشاندا نوێ بووین، بێ ئەزمون بووین. ئەگەر ئەو دوو راستییە یەکیان بگرتایە ئەگەری هەبوو بە مەترسیشدا تێپەڕین، رەنگە بە مەترسی گەورەشدا تێپەڕیبێتین. بۆئەوەش پێویستی دەکرد کە ئێمە رێوشوێن بۆ ئەوە بگرینەبەر. واتە لەسەر ئەو بنەمایانە چوونەناوەوەمان بۆ کوردستان هاتەئاراوە. لەبەر ئەوە رێبەر ئاپۆ دەڵێت: کاتێک لە ئامەد لەگەڵ کەسێک قسەم دەکرد، تەختەیەکی وشکی پێ نیشاندام و وتی؛ 'ئەو تەختەیە دەبینیت، ئێمە وەک ئەو تەختەیە وشک بووین. لەبەر ئەوەش قسەکانت کاریگەری دروست ناکات. تۆ دەتوانی دارێکی وشک شین بکەیەتەوە؟' واتە دەیەوێت بڵێت کە ئێمە وەک ئەو تەختەیەمان لێهاتووە. ئەمە راستیەک بوو. واتە گەلی کورد دوایین هەناسەی دەکێشا. یاخود وەک چۆن تەمەنی نەخۆشێکی قورس بە دەرزی و دەرمان هەندێک درێژ دەکەنەوە، گەلی کوردیش لەو دۆخەدا بوو. لەسەرەتادا بە منیان دەگوت؛ 'هەموو شتێکتان باشە، ئێوە وەک فریشتەوان، بەڵام ئەو کێشەیە زۆر گەورەیە، زۆر ئاستەنگی و دژواریتان لەبەردەمدایە. هیچ هۆز و عەشیرەتێکتان لەگەڵدا نییە، هیچ بنەماڵەیەکتان لەگەڵدا نییە، توانا و دەرفەتتان نییە. ئەوانەی عەشیرەتیان لەگەڵدابوو، ئایینیان لەگەڵدا بوو راپەڕین بەڵام نەیانتوانی هیچ بکەن، ئێوە چۆن دەیکەن؟ ئەقڵیان نەیدەگرت. لەبەر ئەوەش تا تۆ راستییان تێبگەیەنیت، دەتزانی پێویستیت بە کاتێکی زۆر دژوار هەیە. واتە وەک چۆن ئێمە لە ئەنقەرە راستی خۆمان درەنگ ناسی، لە کوردستانیش بۆ ئەوەی ئێمە راستی خۆی لە گەلی کورد بگەیەنین، زۆر کاتمان تەرخان کرد، ئێمە بۆ ئەم گەلە تووشی دژواری بووین. لە ئەنجامی ئەوەدا ئەم گەلە وشیار بووەوە، هەڵسایە سەرپێ، بووە گەلێکی جوان و ناوازە و بووە نەتەوەیەکی نمونەیی. واتە هەرچەندە بزوتنەوەکە لە ناوەندی ئەنقەرەشدا پێشکەوتبێت، بۆ گەورەبوونی بزوتنەوەکە پێویستی دەکرد لە کوردستان بەرەوپێش بچێت. لەبەر ئەوەی تۆ لەسەر ناوی کورد و کوردستان تێکۆشانی ئازادی، دیموکراسی بەڕێوەدەبەیت. رەنگە لەسەرەتادا ئەو تۆوە لە گەورەشارەکانی تورکیا چێندرابێت، بەڵام پێویستە کە لە کوردستان ئەو تۆوە بچێنیت. واتە ئەگەر ئەو تۆوە لە کوردستان نەچێنیت، ئەو تۆوە لە ئەنقەرە شین نابێت، ئەنجامی نابێت. واتە تۆ دەتوانیت لەوێ تیۆری، بیردۆزی ئەوە بەرەوپێش ببەیت، تەنانەت هەندێک کادریش بەرەوپێش ببەیت، بەڵام هەموو ئەمانە لە کوردستان دەبێت بگەنە ئەنجام. ئەگەر ئەوانە لە کوردستان جێبەجێ نەکەیت، لەسەر ئەو بنەمایە هەندێک تێکۆشان بەرەو پێس نەبەیت، تۆ ناتوانیت بۆ کوردستان تێکۆشانی ئازادی، دیموکراسی بەرەوپێش ببەیت. لەبەر ئەوەیە رێبەر ئاپۆ دەڵێت: 'هەموو شتێک لەسەر ریشەی خۆی شین دەبێت، گەورە دەبێت، بەرەوپێش دەچێت". ریشەی ئێمەش نەک ئەنقەرە، بەڵکوو کوردستان بوو. بۆ ئەوەش پێویست بوو کە ئەو رەنجەی ئێمە لە ئەنقەرە بەرەوپێشمان برد ئێمە لە کوردستان جێبەجێی بکەین. ئەوەی ئێمەی کردبێتە بزوتنەوە ئەوەیە. ئەوەی رێبەر ئاپۆ پێداگری لەسەر دەکرد، لەو پێناوەشدا بەرامبەر ئەو ئاستەنگانەی دەهاتنە ئاراوە بە بڕیارەوە دەوەستایەوە بۆ ئەوەی ئەم هەنگاوە بە بزوتنەوەکە هەڵبگرێت.

ئێوە تاڕادەیەک باستان کرد، بەڵام لە گەڕانەوەتاندا بۆ کوردستان، لە رووی کۆمەڵایەتی، بیردۆزی، سیاسیەوە کوردستانێکی چۆن بوو؟ ئێوە رووبەڕووی چ جۆرە هێرشێک بوونەوە و خەباتی ئێوە ئەنجامی چۆنی لێکەوتەوە؟

کاتێک هاتینە کوردستان زۆر ئاستەنگی لەبەردەمماندا هەبوون. هەم رێگریی ئەو لایەنانەی کە بە خۆیانیان دەگوت وڵاتپارێزن، چەپن و هەمیش گەلی کورد چەندە ناخۆشیشی هەبوو، هەرگیز بڕوای نەبوو کە جارێکی تر لە پێناو خۆیدا تێکۆشان بکاتەوە. واتە ئێمە لە ئاستەنگی و رێگرییەکانی دوژمن تێدەگەیشتین، بەڵام ئەگەر گەلی کورد بڕوای خۆی لەدەست دابێت، ئەوە بۆ ئێمە کێشەیەکی گەورە بوو.  هەر لەبەر ئەمە ئێمە هێشتا لەسەرەتادابووین کە لە گەڵ زۆر لایەن لە کێشەدابووین. هەر لە خۆیدا لە رووی مادیشەوە توانامان نەبوو، لە رووی ئەزمونیشەوە ئەزمونمان نەبوو. جیالەوەش زۆر ئاستەنگ و رێگریی لەبەردەمماندابوو. ئێمە هەموو ئەوانەمان بە ئیرادە، بە بڕوا، بە پێداگری، بە ئازایەتی لاواز کرد، بزوتنەوەمان بەرەوپێش برد. ئێمە بەشەڕی بیردۆزیەوە دەرفەت و توانامان بۆخامان رەخساند، تێگەیشتین، هەندێک لەو ئاستەنگیانەشمان لابرد. ئێمە بە کردەوە ئەو ئاستەنگانەی کە مابوون ئەوانەی فاشیست و خائینەکانمان لابرد. لەبەر ئەوەی ئێمە لەو کاتەدا لە دژی فاشیست و خائینان تاکتیکمان جێبەجێ دەکرد. لاوازکردنی ئەو رێگرییانەی بەردەم بزوتنەوەکە، بووە هۆی بەرەوپێشبردنی بزوتنەوەکە. بزوتنەوە لە بزوتنەوەیەکی بیردۆزیەوە هاتە دەرەوە و بەرەو بزوتنەوەیەکی پراکتیکی پێشکەوت، تا دەهات گەورەتر دەبوو و چووەناو خوێندکاران، کرێکاران، گوندی و دوکاندارانەوە. تا دەهات بزوتنەوەکە لە کوردستان بەرفراوانتر دەبوو، بەهێز دەبوو. لەبەر ئەوەش تەنیا بزوتنەوەیەکی بیردۆزی نەبوو، لەگەڵ ئەوەدا دەبووە بزوتنەوەیەکی سیاسی. ئەمە چەندە بەرەوپێشچوونی ساز کردبێت، ئەوەندەش کێشەی دروست دەکرد. پێویستی دەکرد کە ئەو کێشانەس چارەسەر بکرانایە. کاتێک رێبەر ئاپۆ بینی کە بزوتنەوەکە بەرەوپێش دەچێت، ویستی کە زیاتر بەرەوپێشی ببات. لەسەر ئەو بنەمایە کۆبوونەوەی دیکمەن سازکرا. ئەو کۆبوونەوەیە لە مێژووی پارتیدا جێگەیەکی تایبەتی هەیە. تا ئەو کاتە رێبەر ئاپۆ بزوتنەوەکەی بەڕێوەدەبرد، بەڵام رێبەر ئاپۆ وتی، "ئیتر بزوتنەوەکە بووەتە بزوتنەوەیەکی سیاسی و بە تەنیا خۆم ناتوانم ئەم بزوتنەوەیە بەڕێوەببەم، پێویستە بەڕێوەبەرایەتییەک بۆ بزوتنەوەکە دروست بکرێت. لە کۆبوونەوەی دیکمەندا بەڕێوەبەرایەتییەک بۆ بزوتنەوەکە دروست کرا. ئەو پراتیکە بەڕێوەچووبوو هەڵسەنگێندرا و گفتوگۆ لەسەر ئەوەی کە ئێمە لە کوردستاندا کردەوە و پراکتیکی جۆن بگرینەبەر، هاتنەئاراوە. هەندێک بریار دران. ئەو کۆبوونەوەیە بزوتنەوەی کوردستانی زیاتر بەهێز کرد، بەرەوپێشی برد. کاریگەرییەکی بەوجۆرەی دروست کرد. پێشتریش رێبەر ئاپۆ هەندێک کۆبوونەوەی سازکردبوون، راستی بزوتنەوەکەی لە کادرەکان گەیاندبوو و ئەو کۆبوونەوەیەش کاریگەری لە سەر کادرەکان دروست کرد. تا ئەو کاتە گۆڤار و رۆژنامەمان بەدەستەوە نەبوو، بەڵام هەموو هەڤاڵان وەک یەک پرۆپاگەندەیان دەکرد، وەک یەک قسەیان دەکرد. هەموان سەرسام دەبوون و دەیانوت، رێکخراوێکی یاساییان نییە، رۆژنامەیان نییە، گۆڤاریان نییە، بەڵام چۆن وەک یەکتر قسە دەکەن. لەم بوارەدا رێبەر ئاپۆ وەک بزوتنەوەیەکی جیاواز بزوتنەوەکە پێش خست. واتە وەک ئەوان دەستیپێنەکرد، لەبەر ئەوەی وەک ئەوان دەستی پێنەکرد، هەر بۆیە بزوتنەوەکە نەکەوتە ژێر کۆنتڕۆڵی میت ودەوڵەتەوە. تا هەستیان پێکرد رێبەر ئاپۆ بزوتنەوەکەی خۆی رێکخستبوو. واتە خۆی لە مەترسی رزگار کرد، ئەمەش زۆر گرنگ بوو. ئەگەر پەکەکە بەرەوپێشچووبێت، هۆکارێکیشی هەبوو. رێبەر ئاپۆ سەیریکرد کە بزوتنەوەکە پێش دەکەوێت،  چۆن بتوانێت بزوتنەوەکە لە بە سیاسیبوون بهێنێتەدەرەوە و بیکاتە پراکتیکی، لەسەر ئەو بنەمایە راوەستەی دەکرد. وەک چۆن لەسەرەتادا گروپێکی بیردۆزی دامەزراند، پارێزگاری لێکرد، پێشیخست، گەیاندیە گروپێکی سیاسی، ئەمجارە ویستی بیکاتە پراکتیکی. لەسەر ئەو بنەمایە کاری کرد. لە رووی بیردۆزیەوە بۆ کادرەکان هەڵسەنگاندنی بەرەوپێش برد، کتێبی بڵاوکردەوە، کادرەکانی پەروەردەکرد. لەلایەکی ترەوە پراتیک خرایە پێشەوە و ئەو پەروەردەی کرد. لێرەدا ئەو پراکتیکەی پێشخرابوو دوژمنی بەئاگا هێنایەوە، دوژمن ویستی بەری پێبگرێت. سەرەتا خۆی دەستوەردانی نەکرد، لەسەر دەستی هەندێکیتر دەستوەردانی کرد. بۆچی راستەوخۆ دەستوەردانی نەکرد؟ لەبر ئەوەی ئەگەر خۆی دەستوەردانی بکردایە لەناو گەلدا، لە ناو تورکیادا چ تێگەیشتنێکی لەسەر ساز دەبوو؟ دیارە پەکەکە بزوتنەوەیەکی گەورەیە کە دەوڵەت لە دژی دەوەستێتەوە، دەستوەردان دەکات. ئەو دەستوەردانە خزمەتی بە پەکەکە دەکرد. بۆ ئەوەی ئەو تێگەیشتنە ساز نەبێت هەندێک گروپیان ئەرکدار کرد، هەندێک عەشیرەت، فاشیستیانی خستەجموجۆڵەوە. ویستیان بەدەستی ئەوان بەر بە بزوتنەوەکە بگرن. لەبەر ئەوە لە دیلۆک تیرۆرکردنی هەڤاڵ حەقی قەرار روویدا. واتە لە مێژووی ئێمەدا بەر لەوەش هەندێک شەهیدبوون روویاندا، لە ئەنقەرە و لە دێرسیم. بەڵام گەورەترین شەهیدبوون ئەوەی هەڤاڵ حەقی قەرار بوو.  لە هەڤاڵانی کوڕدا یەکەم شەهیدمان لە توزلوچایرای ئەنقەرە عەلی دۆغان یڵدرم بوو. دواتر لە دێرسیم هەڤاڵ ئایدن گوڵ شەهید بوو. دوای هەڤاڵ ئایدن هەڤاڵ حەقی قەراریش لە دیلۆک شەهید کرا. لە هەڤاڵانی ژنیشدا یەکەم شەهیدمان هەڤاڵ بەسێ ئانوشە، لە بازارجخ شەهید بوو. واتە پێویستە مرۆڤ ئەوانە بزانێت. تیرۆرکردنی هەڤاڵ حەقی قەرار وەک تیرۆرێکی ئاسایی نەبوو. بەو تیرۆرە ویستیان کۆتایی بە بزوتنەوەکەمان بهێنن. بە هەڤاڵ حەقی دەستیان پێکرد و بە رێبەر ئاپۆ تەواویان دەکرد. ئەمە ترسێکی گەورەی ساز کرد، لەبەر ئەوەش هەندێک دەستبەرداری بزوتنەوەکە بوون. واتە ترسان. لەبەر ئەوەی ئەو پەیامەی دوژمن گەیاندی لەسەر ئەو بنەمایە بوو، دەیگوت؛ ئەگەر ئێوە بەم جۆرە بەردەوام بن هەمووتان لەناو دەبەم. هەربۆیەشە رێبەر ئاپۆ ئەو پەیامەی وەرگرتبوو؛ لە تایبەتمەندییەکانی رێبەر ئاپۆدا شەهیدبوون زۆر گرنگە، هەڤاڵێتی زۆر گرنگە. لەو پارتەی کە رێبەر ئاپۆ دایمەزراند رەگەز و بنەمای سەرەکی چییە؟ هەڤاڵێتییە. تۆ هەرگیز پێچەوانەی هەڤاڵێتی نەکەیت، بە گەورەیی دەژیت و بە گەورەیی دەیژیێنیت. ئەوە پێودانگێکە. ئەوەی ئەم بابەتەی لە خۆیدا بەرەوپێش نەبردبێت ناتوانێت بە خۆی بڵێ؛ من جەنگاوەرێکی پەکەکەم. رێبەر ئاپۆ لەبەر ئەوەی هەڤاڵێتی بە بنەما گرتبوو ئەو کاتە هەڤاڵ حەقی قەرار شەهید بوو، ئەو شەهیدبوونەی کردە بنەمای پارتیبوون. هەڤاڵ حەقی قەراری بەم جۆرە بە زیندوویی هێشتەوە. لەبەر ئەوەی ئەمە بنەمایەک بوو. ئەگەر بۆ هەڤاڵێتی دەژیت، دەبێت هەڤاڵێتیش بە گەورەیی بژیێنیت و بە زیندوویی رایبگریت و تۆ ئەو هەڤاڵێتییە نەمر دەکەیت. رێبەر ئاپۆ ئەو شەهیدبوونەی کردە بنەمای دامەزراندنی پەکەکە. وتی: "هەڤاڵ حەقی پەکەکەیە و تایبەتمەندییەکانی هەڤاڵ حەقیشی لە پەکەکەدا بەرەوپێش برد. واتە ئەگەر پەکەکە پێشکەوت لەبەر ئەوە پێشکەوت. یەکیان واتە لە شەهیدبووندا. بۆ ئەوەی پەکەکە تێکۆشان پەرەپێبدات، هەر شەهیدبوونی کردە ئاڵقەیەک. تائەوکاتە لە کوردستان نزیکایەتی و مامەڵەی مردووان هەبوو، شیوەنیان دەگێڕا. بەڵام رێبەر ئاپۆ لەوەدا گۆڕانکارییەکی گەورەی سازکرد. واتە وتی: "بۆ ئەو کەسانەی لەپێناو دیموکراسی و ئازادیدا شەهید دەبن، شینگێڕی ناکرێت. تۆ شایەنی ئەو بیت، هەڵوێست، هیوا، تێکۆشانی ئەو درێژە پێبدەیت، دەستەبەری بکەیت. پێویستە لەسەر ئەو بنەمایە مامەڵە بکرێت. ئەمە گۆڕانکارییەکی گەورەی لە کولتوری کورددا ساز کرد. ئەمە چەندە نوێیە بیرکردنەوەیەکی نوێیە. بزوتنەوەکەی گەیاندە پارتیبوون. بەرنامەی پارتی نوسییەوە، بڵاویکردەوە و وتی دەبێت کادرەکان لەسەر ئەو بەرنامەیە گفتوگۆ بکەن. واتە بزوتنەوەکە بەرەو بە پارتیبوونەوە دەچێت و دەیەوێت ئەو لە کادرەکان تێبگەیەنێت بۆ ئەوەی خۆیانی بۆ ئامادە بکەن. چونکە ئەو هەنگاوەی دەنرا شتی نوێی لەکادرەکان داوادەکرد.  ئەگەر کادرەکان بە گوێرەی ئەوە خۆیان ئامادە نەکەن ئەو کاتە قۆناغەکە پوچەڵ دەکرێتەوە و پێچەوانە دەبێتەوە. ئەمەش بۆ ئەوە بوو. رێبەر ئاپۆ هەم ئەو شەهیدبوونەی بە گەورەیی بە زیندوویی راگرت هەم لەسەر ئەو بنەمایە بەرنامە و پەیڕەوی دەنوسیەوە و هەمیش بزوتنەوەکەی لە سەر ئەو بنەمایە کردە حزب؛ زۆر کۆبوونەوەی سازکرد، زۆر گفتوگۆی هێنایە بەرباس، گفتوگۆی ئەلازیز پێشکەوت، لە ئامەد پێشخرا، جیالەوە کۆبوونەوە سازکران و ئەمانە هەرهەموویان ئامادەکاری بوون بۆ بەستنی کۆنگرە. واتە ئەگەر ئێمە چووینە کۆنگرەوە بەو جۆرە چووین، کاتێک رێبەر ئاپۆ ئەو قۆناغەی بەرەوپێش دەبرد، لە حیلوانیش هەڤاڵ خەلیل چاڤگون شەهید کرا. کاتێک پۆستەرەکانی هەڤاڵ حەقی قەراری لەسەر دیوارەکان هەڵدەواسی، پۆلیس، فاشیست، عەشیرەتێک بە ناوی سلێمانی هەبوون، پەیوەندییان لەگەڵ دەوڵەت و مەهەپە هەبوو، پێکەوە دەجوڵانەوە؛ حیلوان بەدەست ئەوانەوە بوو، چیان بویستایە دەیانکرد. خۆیان دەوڵەت بوون، واتە بۆ ئەوەی کاردانەوەی گەل بەرامبەر بە دەوڵەت ساز نەبێت دەوڵەت ئەوانی بەکاردەهێنا. دۆخێکی بەو جۆرە هەبوو. کاتێک پۆستەرەکانی هەڵدەواسی، ئەو سلێمانانە، پۆلیس، فاشیست پێکەوە هەڤاڵ خەلیل چاڤگونیان شەهید کرد. پۆلیسێک ئەو هەڤاڵەی شەهیدکردبوو، دواتر ئەو پۆلیسە گواسترایەوە بۆ پرسوس لەوێ پاکتاو کرا. تۆڵەی سەنرایەوە. لە حیلوان تێکۆشانێکی گەورە دەستپێکرا. کاتێک ئەو تێکۆشانە پێشخرا، بزوتنەوەکە نە چەکێکی هەبوو نە رێکخستنێکی سەربازی. لە دژی فاشیست و خائینان تاکتیکی پرۆپاگەندەی – سەربازی پەیڕەو دەکرا. زیاتر کەسایەتی بە بنەماگرتن هەبوو. بەڵام لە حیلوان کێشەی گەورە لەبەردەم بزوتنەوەکە دروست بوون. یان دەبوایە تێکۆشان بکرایە، کە نەچەک هەبوو، نە رێکخستنێک بۆئەوە و نە ئەزمونیش، یاخود ئەگەر لە دژی ئەوان تێکۆشان نەکرایە بزوتنەوەکە ئەو کاتە کۆتایی پێدەهات. لەبەر ئەوەی تا ئەو کاتە پرۆپاگەندەیەکی گرنگ هەیە و پراتیک گیراوەتەبەر. لەناو گەلدا بڕوایەک سازببوو. ئێستا هەڤال خەلیل چاڤگون لەلایەن هەندێکانەوە تیرۆر کراوە، پێویستە تۆڵەی بکرێتەوە. لەبەر ئەوەی کۆمەڵگا چاوەڕێی ئەوەیە، ئەگەر تۆڵەی بکەیتەوە بڕوات پێدەکەن، بەڵام ئەگەر تۆڵەی نەستێنیتەوە بڕوات پێناکەن. واتە لەبەر ئەوە کاتێک هەڤاڵ خەلیل چاڤگون شەهید کرا، کێشەی گەورە بۆ بزوتنەوەکە دروست بوو، یاخود بزوتنەوەکە بەردەوام بێت یان بەردەوام نەبێت؟ وەک چۆن کاتێک هەڤاڵ حەقی قەرار شەهید بوو ئەو کێشەیەمان بۆ ساز بوو، دیسان ئەو کێشەیە هاتەئاراوە. لەبەر ئەوە رێبەر ئاپۆ وتی: "پێویستە لە دژی ئەوان تێکۆشان بکرێت"، هەروەها ئەرکیشی بە هەڤاڵان سپارد و وتی، "ئێوە لەم کاتەدا ئەنجام بەدەستبهێنن". بەو تێکۆشانەی لە دژی سلێمانەکان پێشخرا گورزێکی قورسی لەواندا هەمووشتک بە شارەوانیشەوە لەدەست ئەوان دەرهێنرا و خرایە خزمەتی گەل. گەل لە حیلوان بڕیاریدا، ئەوان بۆخۆیان بڕیارەکانیان جێبەجێ دەکرد.حیلوان لەلایەن گەلەوە بەڕێوەدەبرا، یاخود هەموو شتێک بەدەست گەلەوەبوو. واتە دەسەڵات نە دەوڵەت و نە سلێمانەکان بوون، گەل خۆی بوو؛ هەم شار و هەم گوندەکانیان بەڕێوەدەبرد. بۆ یەکەم جار ژنێکی کورد بە ناوی دایکی دورێ بووە جێگری سەرۆکی شارەوانی. ئەمە لە مێژووی گەلی کورددا گرینگە، جێگەی تایبەتی هەیە. دایکە دورێ نەخوێندەواریش بوو، مرۆڤێک بوو، بڕوایەکی پتەوی تێدا دروستببوو. ئەو ستەمەی لە حیلوان دەکرا، بینیبووی، تیایدا ژیابوو. هەموو شتێکی بە چاوی خۆی بینیبوو. هەر لە بەر ئەمەش تووڕەییەکی گەورە لەوداهەبوو. بۆ ئەمەش کاتێک کە بزوتنەوە ویستی تۆڵە بکاتەوە، یەکەم کەس کە هاوکاری کرد دایکە دوڕێ بوو، ئەوەی یەکەم جار لەناو گەلدا خەباتی کرد هەر ئەو بوو. هەر بۆیەش گەل ئەویان هێنایە ناو شارەوانیەوە. ئەمە لە بیرکردنەوەی گەلدا گۆڕانکارییەکی گەورەی سازکرد، ئەو بیرکردنەوەی کە رێبەر ئاپۆ دەیویست لەناو کۆمەڵگادا بەرەوپێشی ببات لەوێ پێکهاتبوو. کوردان لە مێژوودا زۆر جار شەڕیان کردبوو، بەڵام بۆ یەکەمجار گەلی کورد بە بێ دەسەڵاتداری کەوتبووە تێکۆشانەوە و لەو تێکۆشانەدا ئەنجامی بەدەستهێنابوو. ئەمەش لە مێژووی گەلی کورددا شتێکی نوێ بوو. هەموو ئەمانە ژیانێکی نوێ، بیرکردنەوەیەکی نوێیان بەرەوپێش دەبرد. کاتێک لە حیلوان ئەنجاممان بەدەستهێنا، کاریگەری کردە سەر زۆر ناوچە. یاخود بە حیلوانەوە سنوردار نەمایەوە. لەسەر رحا، مێردین، ئێلیح تەنانەت لەسەر دێرسیم ئەوانە کاریگەری دانا. هەم بڕوای کادرەکان پتەوتر بوو هەمیش ئەو بڕوا و متمانەیە لەگەڵدا بەشێوەیەکی بەهێز پێشکەوت. ئەمە بزوتنەوەکەی زیاتر گەورەکرد. لە سێورەگ جەلال بوجاک هەبوو. خائینێکی گەورەبوو. بەڵام سەرەتاکەی بەو جۆرە نییە، دوژمن ئەوانی گرتبوو، راپێچی زیندانی کردبوون، کۆچبەری کردبوون. جەلال بوجاک خۆیشی بەو جۆرە نەبوو، بەڵام چۆکیان پێدادابوو و کردبوویان بە خائین. ئیتر کاری بۆ دوژمن دەکرد. ئەو ستەمەی لە سێورەگ دەیکرد، لەوەی حیلوان دژوارتر بوو. هەموو شتێک بەدەست جەلال بوجاکەوە بوو. دەوڵەت وەک چۆن لە حیلوان سیاسەتی بەدەست سلێمانەکانەوە بەڕێوەدەبرد، لە سێورەگیش بەدەست جەلال بوجاکەوە بەڕێوەی دەبرد. گەل نەک دەوڵەت بەڵکو جەلال بوجاکی دەبینی. لەبەر ئەوەی چی روویبدایە ئەو دەیکرد. هەرشتێک ئەوان نەیانویستایە نەدەکرا، لەبەر ئەوەش پێویست بوو کە هەموو کەسێک لە خزمەت ئەواندا بێت، ئەنجا دەیانتوانی بژین. جەلال بوجاک بینی کە ئەگەر دەستوەردان لە حیلواندا نەکات سێورەگیش لەدەست دەچێت. بۆ ئەمەش خۆی ئامادەکرد کە هێرش بکاتە سەر حیلوان. بزوتنەوە بەو پلانەی زانی و ئەگەر لە دژی جەلال بوجاک تێکۆشان پێش نەخات، ناتوانێت حیلوان بپارێزێت. هەروەها لەبەر ئەوەی سەبارەت بە بزوتنەوەکە لەناو گەلدا بڕوا و متمانە دروست ببوو. خائینی گەورەش قاچی داگیرکەران بوو، ئەگەر ئەو قاچە بشکێنیت دەتوانیت خیانەت لە کوردستان لەناو ببەیت، دەتوانیت ئازادی و دیموکراسی زیاتر بەرەوپێش ببەیت. بۆیەش تەڤگەرەکە کردیە رۆژەڤ. لەلایەکی دیکەوە لە رۆژەڤی تەڤگەردا ئەزمونی هیلوان هەبوو، هەندێک هەلیش لە دەستی تەڤگەرەکەماندا بوو؛ بۆ ئەوەی تەڤگەرەکەمان لە رووی سەربازیشەوە پێشبکەوێت، هەندێک هەنگاوی باش نران. بۆ ئەوەی تێکۆشان بەرەو پێشەوە بچێت، پێویست بوو لە سێوەرەگ پرۆپاگاندەی – چەکداریمان بەرەو پێشەوە ببردایە. ئەویش گەیاندنی گەریلا و جێگیرکردنی گەریلا لە بۆتان بوو. ئامانجەکە بەم شێوەیە بوو. رێبەر ئاپۆ لەسەر ئەم بناغەیە تێکۆشانی دروست کرد. لەبارەی چۆنیەتی بەرەو پێشەوەبردنی پرۆپاگاندەی چەکداری نوسی، پێشکەش هەڤاڵانی کرد و بەڕێوەبەریەکەشی دامەزرێنرا. ئەرکیان ئەوە بوو کە بتوانن لە سێوەرەگ تێکۆشانی چەکداری بەرەو پێشەوە ببەن. بۆ ئەوەی تێکۆشانێکی چەکداری بەرەو پێشەوە ببرێت پێویست بوو کە لەوێ لەنێو گەلدا تێکۆشان بەڕیوە ببرێت. واتە پێویست بوو بناغەی کۆمەڵایەتی دروست بکرایە. کاتێک کە لە سێوەرەگ دەستمان بە خەبات کرد، زۆر ریکخستن کە دەیانگوت ؛ بۆ ئازادی، دیموکراسی، سۆسیالیزم تێکۆشان دەکەین. بەڵام ئەوان لەدژی جەلال بوجاک نەدەوەستانەوە، ترسیان هەبوو. بۆیە هیچ شتێکیان نەدەکرد. بەڵام کاتێک دەستمان کرد بە پەرەپێدانی خەبات؛ جەلال بوجاک بینی کە هەندێک ململانێ ڕوودەدەن و ویستی لەوە تێبگات کە چۆن ڕوودەدەن و کێ هۆکارە و چۆن ڕێگری لێبکرێت. بەڵام جومعە تاک بە ئیرادە و بوێریەوە لەدژی وەستایەوە. باوکی ئەو هەڤاڵەش لەگەڵ جەلال بوجاک بوو. کاتێک هەڤاڵ جومعە لە پارکی سێوەرەگ لەبەردەم جەلال بوجاک دەوەستێتەوە، دەیانەوێت بیکوژن، بەڵام جەلال بوجاک دەڵێت؛ پێویستە تێبگەین. هەموو کەسێک لەبەردەممدا هەڵدەستێت، ڕێزم دەگرێت، بۆچی هەڵناستێت، ئەوە کێیە؟ ڕێگە نادات بیکوژن. دەپرسێت و دەڵێت؛ تۆ کێیت، بۆ لەبەردەممدا هەڵنەستای؟ سەیرکە هەمووان لەبەردەممدا هەڵدەستن و رێزم لێدەگرن. ئەویش دەڵێت: بۆچی هەستم؟ جەلال بوجاک تێدەگات کە خەڵکی ئەوێ نییە. دەڵێت؛ خەڵکی کوێیت، دەزانی من کێم؟ ئەویش دەڵێت؛ بەڵێ دەزانم تۆ کێیت، تۆ جەلال بوجاکی. باوکمیش لەگەڵ تۆیە. لەو کاتەدا جەلال بوجاک ڕوو لە پیاوەکانی دەکات و دەڵێت؛ با بڕۆین. لە دۆخەکە تێدەگات. خەباتی سێوەرەگ بەم شێوەیە بەرەو پێشەوە چووە. ئامانج جەلال بوجاک بوو، ئەگەر لێی بدرابایە، ئەوانی تر شەڕیان نەدەکرد. چونکە لە هیلوان ئەنجامەکە بەم شێوەیە بوو. بەڵام ڕووی نەدا. هەڤاڵان دەیانویست لێی بدەن، بەڵام هەڤاڵ ساڵح قاندال شەهید بوو و ئەو چالاکییەی دژی جەلال بوجاک و پیاوەکانی بەڕێوەچوو، ئەنجامی نەبوو. جەلال بوجاک بە بریندار ڕزگاری بوو. بەهۆی ئەوەوە ئەو شەڕەی کە لە سێوەرەگ ڕێکخرابوو، لەسەر ئەو ئامانجە پێشنەکەوت کە ڕێبەر ئاپۆ دەیویست. هەندێک کەموکوڕی و هەڵەی تێدابوو. شەڕی کورد، شەڕی عەشیرەتەکان لەوێش پەرەی سەند. لە نێو کوردەکاندا شەڕ دروست بوو، ناوی شەڕەکە شەڕی 'کۆزکان' بوو، دەوڵەت ئەو شەڕەی لە نێو کورددا بڵاوکردبووەوە و کوردیان بەو شێوەیە پەروەردە کردبوو. تەنانەت لە سێڤەرەگیش ئەو شەڕەی کە ڕێبەر ئاپۆ دەیویست پەرەی پێبدات، پێشنەکەوت. بەهۆی ئەوەوە شەهیدی زۆرمادا. ڕاستە ئێمە هەنگاوی زۆرمان ناوە، دەسەڵاتی بوجاک لاواز بوو، بەڵام ئەو ئامانجەی کە داماننابوو بە تەواوی نەهاتەدی. لەو کاتەدا دەوڵەت درکی بەوە کرد کە ئەگەر بەردەوام بێت، ناتوانێت بزووتنەوەکە بوەستێنێت. بۆیە بڕیاریدا خۆی دەستوەردان بکات. چونکە تا ئەو کاتە فاشیستەکانیان بەکاردەهێنا، بەڵام ئەنجامیان بەدەست نەهێنا؛ هۆزەکانیان بەکارهێنا، بەڵام ئەنجامیان بەدەست نەهێنا؛ ئاغاکانیان بەکارهێنا، بەڵام ئەنجامیان بەدەست نەهێنا؛ تەنانەت هەندێک لەو رێکخستنانەی کە دەڵێن؛ ئێمە نیشتمانپەروەر و  سۆسیالیستین بەکارهێنا، بەو شێوەیەش ئەنجامیان بەدەست نەهێنا. بۆیە دەوڵەت ناچار بوو خۆی دەستوەردان بکات. هاوشێوەی دۆخی رۆژئاوا بوو. لە ڕۆژاڤا لە سەرەتاوە؛ ئەلنوسرە هێرشی کردە سەر کورد، بەڵام هیچ ئەنجامێکی بەدەست نەهێنا؛ داعش هێرشی کردە سەر کورد، ئەویش ئەنجامی بەدەست نەهێنا، دواتر دەوڵەت خۆی دەستی بە جووڵە کرد. ئەمە راستی دەوڵەتی تورکە. کەنعان ئەڤرەن دەیگوت: کاتێک بە ئاسمانی هیلوان - سێوەرەگدا تێدەپەڕیم، بڕیارمدا کودەتای سەربازی ئەنجام بدەم. واتە ئێدی بەم شێوەیە نابێت.' بەر لەوە هەنگاویان لە مەرەش نابوو. پەیامێکیان بە گەلی کورد دابوو، بۆ ئەوەی هاوکاری تەڤگەرەکەمان نەکەن. ئەگەر دەست لە هاوکاریکردنی تەڤگەرەکەمان بەرنەدەن، واتە وەک مەرەشیان لێدەکەن. لە مەرەش لەدژی کوردە عەلەویەکان ئەو سیاسەتەیان بەڕێوە برد. چونکە تەڤگەرەکەمان لە سەرەتادا لە مەرەش و دیلۆک دەستی بە تێکۆشان کردبووە. واتە ویستیان بەم پەیامە گەلی ناوچەکە بترسێنن.  بەڵام کاتێک بینیان بزووتنەوە و خەڵک لە مەرەش هەنگاو بۆ دواوە نانێن، دەیانەوێت خەبات زیاتر پێش بخەن؛ ئەمجارەیان بڕیاریان دا دەستوەردان بکەن. لە کاتێکدا کە ئەوان وردە وردە هەنگاوی کودەتای سەربازییان بەرەو پێش دەبرد، ڕێبەر ئاپۆ وردە وردە کار دەکرد کە چۆن بزووتنەوەکە بگەیەننە کۆنگرە. لە لایەکەوە بینی کە ئامادەکاری بۆ کودەتای سەربازی هەیە؛ ویستی چەپەکانی تورکیا ئاگادار بکاتەوە بۆ ئەوەی کاتێک کودەتاش ڕووبدات هیچ پچڕانێک لە جموجۆڵەکاندا نەبێت و پێویستە ڕێوشوێن بگیرێتەبەر. هەروەها ویستی تێیان بگەیەنێت کە بزووتنەوەیەک بەتەنیا ناتوانێت لە دژی کودەتاکە بوەستێتەوە. پێویستە هاوپەیمانی دروست بکرێت. پێویستە هاوپەیمانییەک هەم لە نێوان ئەوان و هەم لە نێوان ئەوان و پەکەکەدا دروست بکرێت، بۆ ئەوەی بەم هاوپەیمانییە بەرگری لە خۆیان بکەن لە دژی فاشیزم و ئەنجام بەدەست بهێنن. بەڵام هیچ ئەنجامێکی نەبوو. ڕێبەر ئاپۆش بە هەموو هێزیەوە هەوڵی بەهێزکردنی پارتیەکەماندا. ئەو خەباتەی کە بۆ پارتیبوون ئەنجامدرا، گەیشتە ئەکەم کۆنگرە.

یەکەم کۆنگرە رۆح و پێوانەیەکی چۆنی لەنێو کادرەکاندا بەرەو پێشەوە برد و گۆڕانکاریەکی چۆنی دروست کرد؟

کاتێک کۆبوونەوەکە بەسترا، بڕیاردرا کۆنگرە ببەسترێت و لەو کۆبوونەوەیەدا ئەو بەرپرسیارێتییە بە ڕێبەر ئاپۆ درا. دوایین کۆبوونەوە لە ئامەد ئەنجامدرا، لەم کۆبوونەوەیەدا بڕیار درا. بۆ ئەوەی کۆنگرە بە سەلامەتی تێپەڕێت، پێویستە بزووتنەوەکە گورزی بەرنەکەوێت؛ ئەو کۆنگرەیە دەبوو بە نهێنی ببەسترایە. نەدەبوو کات و شوێنی کۆنگرەکە و کێ بەشداری دەکات بزانرابا. بۆیە ئەگەر دوژمن بزانێت کۆنگرە نابەسترێت و بزووتنەوەکە گورزی گەورەی بەردەکەوێت. بۆ ئەوەی دوژمن هیچ شتێک نەزانێت و کۆنگرە بە سەلامەتی تێپەڕێت، ئەرکەکە خرایە سەر شانی رێبەر ئاپۆ ڕێبەر ئاپۆ؛ کات و شوێن و هەموو شتێکی ئامادە کردبوو. لەو کاتەدا ڕێبەر ئاپۆ هەڤاڵ عەباس و هەڤاڵ سەیفەدین زوگوڕلوی بۆ کۆنگرە ئامادە کرد و کۆمەڵێک ئەرکی پێ بەخشین. بە هاوکاری ئەو هەڤاڵنە بە نهێنی کۆنگرەی ڕێکخستبوو. بۆ ئێمە زۆر گرنگ بوو کە یان دەچینە کۆنگرە، بە سەلامەتی کۆنگرە تەواو دەکەین یان نا؟ ئەمەش کێشەیەکی جددی بوو. چونکە بەرلەوە هەندێک کەس دەیانویست بزووتنەوەیەک لە کوردستان پەرەپێبدەن؛ بەڵام پێش ئەوەی بتوانن خۆیان ڕێکبخەن و بزووتنەوەکە پێشبخەن، دوژمن زانیبووی و پێش ئەوەی دەست بە جووڵە بکەن، دوژمن دەستی بە جووڵە کردبوو و گورزێکی گەورەی لەوان دابوو. بۆ ئەمەش پێویست بوو هەموو ڕێکارەکان بگیرێتەبەر و کۆنگرەکە ساز بکەین و گورزمان لێنەدرێت. جۆش و خڕۆش لەنێو رێبەرتی و هەندێک هەڤاڵانا هەبوو. لەلایەک کۆنگرەمان ساز دەکرد و جێی خۆشحاڵی بوو، بەڵام لەلایەکی ترەوە کۆنگرەمان ساز دەکرد و نەدەبوو گورزمان بەربکەوێت. ئەمەش کەمێک نیگەرانی دەکردین. بۆ ئەوەی دوژمن نەزانێت، رێبەر ئاپۆ ئامادەکاری بۆ ئەو دوو هەڤاڵە کردبوو. پێویست بوو تەنها ئەو هەڤاڵانە بزانن کە کێ و لەکوێوە بەشداری کۆنگرە دەکات. پێویست بوو کەسێک لە دەرەوەی ئەو هەڤاڵانە؛ شوێنی کۆنگرە و وادەی بەستنی کۆنگرە و کێ بەشداری کۆنگرە دەکات نەزانێت. بە تەنها ئەوان دەیانزانی کێ پێویستە بەشداری کۆنگرە بکات. کێ پراکتیک بەڕێوە دەبات و دەبێتە ئەندامی کۆنگرە ئەوە گرنگ بوو. ڕێبەر ئاپۆ لەسەر ئەو بنەمایە خۆی ئامادە دەکرد. بۆ ئەو هەڤاڵانە کە لە مەیدانەکەوە دێن، ههەڤاڵان هەندێک ناونیشانیان دیاری کردبوو. ئەو هەڤاڵانە دەهاتنە ئەو ناونیشانانە و هەڤاڵە بەرپرسەکان هەڵیاندەگرت و دەیانبردە شوێنی کۆنگرە. بۆ ئەوەی کەس نەیانبینێت و نەزانرێت. دەزانرێت کە کۆنگرەکە لە گوندی فیسێی ناوچەی لیجەی ئامەد بەڕێوەچوو. واتە لە گوندی سەیفەدین زۆگوڕلو، لە ماڵی ئەوان کۆنگرەمان بەست. لێرەوە رێز و خۆشەویستیم پێشکەش بە ئەو بنەماڵەیە دەکەم. بەڕاستی ئەو بنەماڵەیە خزمەتێکی گەورەی بەم بزووتنەوەیە کرد. هەموو دەرفەتەکانی خۆیان خستە خزمەتی کۆنگرەکەوە. چ لە کاتی کۆنگرە و چ دوای کۆنگرە. دوژمن دواتر بۆی دەرکەوت و بۆ ئەوەش تۆڵەی لەو بنەماڵەیە کردەوە. زۆرێکیان ئەشکەنجە کران، شەهید کران و ئەوانەی لەژیاندا مانەوە خرانە دۆخێکەوە کە نەیانتوانی لە یەک شوێن بژین. هەموو دەرفەتەکانیان لێ سەندەوە. دەیانویست ئەوانەی ماون تەسلیم بکەن و دژایەتی بزووتنەوەکە بکەن. بەڵام یەکێکیشیان تەسلیم نەبوو. هەموو رێگەیەکیان تاقیکردەوە، بەڵام هەر تەسلیم نەبوون. واتە ئاگاداری دۆزی خۆیان بوون. بە واتایەکی تر ڕۆڵێکی گرنگیان هەیە لە بزووتنەوەکەدا. پێویستە مرۆڤ ئەمە ببینێت. هەموو کاتێک رێز و خۆشەویستی خۆمان پێشکەش بەو خانەوادەیە دەکەن. ئەمەش بە چی دەبێت؟ چونکە بزووتنەوەکە گەیشتە ئامانجەکەی، ئێمە لەسەر ئەو بنەمایە پەرەمان بە بزووتنەوەکەدا. دەتوانم ئەمە بڵێم. کاتێک کۆنگرەی یەکەم سازکرا، ئەوە وەک بە فەرمی دامەزراندنی پارتەکەشمان بوو. لەبەرئەوەی پارتی نەبوو، بەرەو پارتیبوون هەنگاوی دەنا. هەنگاوی پارتیبوون، بە یەکەم کۆنگرە دەستیپێکرد و بووە پارت. کاتێک ڕێبەر ئاپۆ بەرنامەکەی نووسی، کۆبوونەوەی زۆری ڕێکخست و گفتوگۆی زۆری پەرەپێدا و ویستی پارتیبوون بە کادرەکان تێبگەیەنێت. بۆ ئەوەی کادرەکان تووشی کێشە نەبن و کێشە دروست نەکەن. ئامانجەکە بەم شێوەیە بوو. لەبەرئەوەی شۆڕشێک پێش دروستبوونی پارت جیاواز بوو، ئەوەی لە کاتی پێکهێنانی پارتیشدا جیاواز بێت. تا ئەو کاتەی پەکەکە دامەزرا، بە فەرمی بەو ناوەوە دەستی بە کار کرد؛ شۆڕشەکە، شۆڕشێک بوو لە دڵەوە. واتە هەمووان بڕیاری خۆیان دابوو، بەشدارییان لە بزووتنەوەکەدا کردبوو. ڕەنگە بزووتنەوەکە هەندێک بڕیاری بۆیان دابێت، بەڵام لەوەش زیاتر ئەوان لە هەر شوێنێک بیانویستایە کاریان دەکرد. شۆڕشێکی تەواو لە دڵەوە بوو. بە واتایەکی تر ئیتر بەرنامە و ستراتیژ و تاکتیک و ڕێسا و دیسیپلین زۆر نەمابوو. بە باوەڕی و لەدڵەوە میلیتانی هەبوو. بەڵام ڕێبەر ئاپۆ وتی: ئێوە تا ئێستا بەم شێوەیە خەباتتان دەکرد، بەڵام ئێستا پێدەنێینە سەردەمێکی نوێ. لە خەباتی خۆماندا لاپەڕەیەکی نوێ دەکەینەوە. دەبین بە پارتی. میلیتانی پارتی لە میلیتانی گروپ جیاوازترە. میلیتانیبوون وەک جاران نابێت؛ بە گوێرەی دڵتان نابێت، بە پێی ئامانج و هێڵ و پێوەر و ڕێنماییەکانی پارتی دەبێت. پێویستە بەو پێیەش خۆتان ئامادە بکەن. ئەگەر بەو پێیە ئامادەکاری بکەیت، ئەوا دەتوانیت پارتەکە باشتر بکەیت. ئەگەرنا لە کەسایەتی خۆتاندا پارتەکە دەخەنە ژێر پرسیارەوە. تەنانەت بزووتنەوەکە لاواز دەکەن و مەترسی لەسەر دروست دەکەن. چاوی ​​هەموو گەل لەسەر ئەم بزووتنەوەیە، باوەڕیان بەم بزووتنەوەیە هەیە و خەبات دەکەن و دەیانەوێت ئەم خەباتە بەرەو پێشەوە بچێت. ئەمە چۆن گەشە دەکات؟ بە پارتیبوون. کێ ئەو پارتە بەرەوپێشەوە دەبات؟ پەرە بە کادرەکان دەدات. ئەو خەباتەی پێش بوون بە پارت پەرەی پێدراوە، ئەو میلیتانیە زۆر بە کەڵک نایەت، گۆڕانکاری دروست ناکات. دەیویست هەمووان بەم شێوەیە تێبگەیەنێت. لەسەر ئەو کۆبونەوە، گفتوگۆکان، هەنگاوی پارتیبوون پەرەی سەند، یەکەم کۆنگرە ئەنجامدرا. لە کۆنگرەدا جۆش و خرۆشێکی زۆر هەبوو. واتە دەگەیشتینە کۆنگرە و بە سەلامەتی دەگەیشتینە کۆنگرە. بۆیەش جۆش و خرۆشێکی گەورە هەبوو. ڕێبەر ئاپۆ لە سەرەتاوە تا کۆتایی کۆنگرەکەی بەڕێوەبرد، بەڵام بەشداری لە دیواندا نەکرد. هەڤاڵان پێشنیاریان کرد کە بەشداری دیوان بکات. بەڵام ڕێبەر ئاپۆ وتی: ئەگەر لە دیوان دابنیشم، ناتوانم زۆر قسە بکەم. با هەڤاڵێکی دیکە ببێتە ئەنجامی دیوان، تاوەکو بتوانم قسە بکەم. هەڤاڵ خەیری دورموش بووەی ئەندامی دیوان. واتە تەنها ئەو هەڤاڵە لە دیواندا جێی گرت. ڕێبەر ئاپۆ لە سەرەتای کۆنگرە تا کۆتایی کۆنگرە قسەی کرد و هەڵسەنگاندنی کرد؛ سەبارەت بە بارودۆخی سیاسی، کۆمەڵگای کوردی، ئەو پراکتیزەیەی کە ئەنجامدرا، ئەو هەنگاوانەی کە دەبێ بگیرێنەبەر، پارتەکە لە کوێ بوو، میلیتانی پارتی چییە؟ زۆر باسی ئەو پرسانەی دەکرد. ویستی ئەو کارەی پێش کۆنگرە کردوویەتی تەواو بکات بۆ ئەوەی کادرەکان تێبگەن، ویستی کادرەکان تێبگەیەنێت کە ئێدی میلیتانی و شۆڕشگێری وەک جاران نابێت. میلیتانێکی جددی لەسەر بەرنامە و ڕێسا و ستاندارد و ڕێکوپێکی ئەنجام دەدات. ئەو شۆڕشگێریەی کە پێشتر هەبوو ئێدی لەدواوە دەمێنێتەوە. کۆنگرە بە سەرکەوتوویی تەواو بوو. شاهین دۆنمەز و عەلی چەتینەر چەندە دەیانویست کۆنگرە بەرەو دواوە ببەن، ڕێبەر ئاپۆ و هەڤاڵان خەیری و مەزڵوم ڕێگەیان پێنەدان. بۆیەش کۆنگرەکە لەسەر ئەو بەها و نیقاشەی ڕێبەر ئاپۆ ئەنجامیدا، لەسەر بەهاکان پەرەی سەند. بەو پێیە بە هەندێک بریار گەیشن. بەڕێوەبەری پارتی پێکهێنرا. هەندێک هەڤاڵ هەڵبژێردران، هەندێک هەڤاڵیش دواتر لەلایەن ڕێبەر ئاپۆوە دانران. واتە بەڕێوەبردن بەو شێوەیە پێناسە کرا. بۆچی ئەو ڕێوشوێنانە گیرایەبەر؟ بەو پێیەی لە کۆنگرەدا هەندێک هەڵوێستی شاهین دۆنمەز و عەلی چەتینەر هەبوون، لەبەرچاوگیرا. بە واتایەکی تر هەرچەندە نزیکایەتیان پووچەڵ کرایوە، بەڵام هە لەبەرچاو گیرا. بەهۆی ئەوەوە بەشێک لە بەڕێوەبەری پارتە هاتە دەرەوە و دەبوو دواتر تەواو بوایە. بەم شێوەیە بوو. خۆپارێزی بوو. بە واتایەکی تر بۆئەوەی ئەوانەی پارتەکە لاواز دەکەن، نەبن بە بەڕێوەبەر. کۆنگرەی یەکەمیش شۆڕشگێری لەدڵەوە بوو، بۆیە هەمووان خۆیان پێشنیار دەکرد. هەرچەندە بەم شێوەیە بوو، بەڵام هەڤاڵان خۆیان پێشنیار نەکرد. واتە کەلتورێکی بەم شێوەیەمان هەبوو. بەڵام شاهین دۆنمەز لە کۆنگرەی یەکەمدا بە پێی کەلتووری بزووتنەوەکە هەڵسوکەوتی نەکرد. وەک چۆن هەندێک هەڤاڵ لە کاتی پرۆسەی گروپدا خۆیان پێشنیار دەکرد، ئەویش خۆی پێشنیار دەکرد. کاتێک خۆی پێشنیاری کرد، هەموو هەڤاڵان پێشنیارەکەیان لە جێگەی خۆیدا نەبینی. بەڵام دژایەتیشیان نەکرد. بەو هۆیەوە ڕێبەر ئاپۆ وتی: تۆ خۆت پێشنیار دەکەیت، ئامادەی بۆ ئەم ئەرکە وەربگری، ئایا دەتوانیت ئەم ئەرکە جێبەجێ بکەیت؟ ئه‌و وتی; 'دەتوانم بیکەم'، ڕێبەر ئاپۆیش وتی: مادام تۆ دەڵێیت دەیکەم، من ئامادەم، ئەرکەکە تەواو بکە. هەندێک هەڤاڵ پێشنیاریان بۆ بەرێوەبەری ناوەندی کرد. هەندێک هەڤاڵیش پێشنیاریان بۆ هەڤاڵانی دیکە کرد. یەکێک لەوانە هەڤاڵ مەزڵوم دۆغان بوو. ڕێبەر ئاپۆ، پرسیاری لە مەزڵوم دۆغان کرد و وتی: کەواتە دەتوانیت ئەم ئەرکە جێبەجێ بکەیت؟ هەڤاڵ مەزڵوم وتی: من خۆم پێشنیار نەکردووە. هەڤاڵان پێشنیاریان کردم. بەڵام بەو پێیەی هەڤاڵان پێشنیاریان کردم، دەبێت ئەم ئەرکە جێبەجێ بکەم. ناتوانم پێشنیاری هەڤاڵان رەت بکەمەوە، ناتوانم ئەرکی پارتی جێبەجێ نەکەم. چۆنکە ئەرکی ئەم پارتەیە، هەڤاڵانی ئەم پارتە پێویستە جێبەجێی بکەن. چونکە هەڤاڵان ئەرکێک دەدەنە کەسێک، بۆیە پێویستە ئەرکەکە بە باشی جێبەجێ بکرێت. مرۆڤ ناتوانێت بڵێت من ئامادە نیم، ئەمە لە پارتیدا نابێت. پێویستە مرۆڤ بۆ هەموو ئەرکەکان ئامادە بێت. ناتوانی بیانوو بهێنیتەوە کاتێک پارتەکەمان ئەرکەکەی پێداویت. ئەگەر ئامادەیش نەبیت، پێویستە خۆت ئامادە بکەیت بۆ بەجێگەیاندنی ئەو ئەرکە. لەم کاتەدا هەڤاڵ مەزڵوم دۆغان ویستی هەندێک راستی پەکەکە بە هەڤاڵان تێبگەیەنێت. بۆیە گرنگ بوو و دوای کۆنگرە هەڵبژاردن بەڕێوەچوو؛ هەندێک هەڤاڵ بوون بە ئەندامی ناوەند. دواتر ژمارەکە تەواو بوو، بەڕێوەبەری دروست کرا و لە بەڕێوەبەریدا کارەکان دابەشکرا. لەسەر ئەو بنەمایە پارتەکەمان کاری دەکرد. هەروەها کاتێک کۆنگرە سازکرا، بڕیاری پارتیبوون پێشکەوت، پێویست بوو پارتەکە رابگەیەندرێت. ئەوەش بە چالاکی دەبوو. لەبەرئەوەی راستی پەکەکە ئەمەی دەویست. واتە بزووتنەوەیەکی شۆڕشگێڕانە، بزووتنەوەیەکی ئازادی و دیموکراسییە، خەباتێکی گەورە بەڕێوە دەبات. بۆیە پێویست بوو پارتەکەمان بە کرداری هەبوونی خۆی ڕابگەیەنێت. لە سێوەرەگ ئامادەکاری بۆ ئەوە دەکرا. ئێمە بە تێکۆشانی سێوەرەگ، بە چالاکیەک لە دژی مەحمەد جەلال بوجاک، پارتیبوونی خۆمان رادەگەیاند. بەو شێوەیەش روویدا. هەڤاڵ محەمەد قەرەسونگور بەم هۆیەوە بەشداری لە کۆنگرەدا نەکرد. هەڤاڵ کەمال پیر بڕیار بوو بەشداری کۆنگرە بکات، بەڵام بەهۆی ئەوەی دەستگیرکرا بەشداری نەکرد. کۆنگرە بەم شێوەیە تەواو بوو، بە سەلامەتی کۆتایی هات. بەجدی ئەرکی خۆی جێبەجێ کرد. گرنگ ئەوە بوو ئەوانەی پەیوەست بوون بە کۆنگرەوە دەبوو بە سەلامەتی بگەنە ناوچەکانی خۆیان و دەستیان بە کار بکردایە. ئەمەش بۆ بزووتنەوەکە زۆر گرنگ بوو. هەموو ئەو ڕێوشوێنانەی کە ڕێبەر ئاپۆ بۆ کۆنگرە گرتیەبەر، لە کاتی کۆنگرە و دوای کۆنگرە ئەنجامی هەبوو. کۆنگرە سەرکەوتوو بوو و پراکتیکی کۆنگرەی سەرکەوتوو بوو. ڕاگەیاندنی پارتی بەپێی روداوی سێوەرەگ رویدا، بەڵام وەک ئەوەی پێشتر گوتم؛ بە تەواوی ئەنجامی بەدەست نەهێنا، بەڵام هەرچەندە ئەنجامی بە تەواوی بەدەست نەهێنا، بەڵام بەم شێوەیە پارتیبوون راگەیەندرا. کاریگەرییەکی زۆری لەسەر کادران و گەل و دەرەوە دروست کرد. هاوشێوەی ئێمە کە بەشداریمان لە کۆنگرەکەدا کرد جۆش و خرۆشێکی زۆرمان هەبوو، هەموو کادرەکانیش جۆش و خرۆشێکی زۆریان بە خۆیانەوە بینی. ئەو خەباتەی ئێمە پەرەمان پێدا، ئێمەی گەیاندە ئاستێکی بەرزتر. ئەمەش متمانەی بە بزووتنەوەکە و هەم بە کادرەکان بەخشی. بۆیەش زیاتر دەستایان بە خەبات کرد. گەل ویستی بەشداری لە خەباتدا بکات. کاتێک پارتەکە راگەیەندرا، متمانەی خەڵک هێندەی تر بەهێزتر بوو. زیاتر بەشدارییان لە خەباتدا کرد، گوێیان لە پارتەکە دەگرت، پارتی هەر ئەرکێکی بە گەل بسپاردا، خێرا جێبەجێیان دەکرد. چاوەڕێی رێنمایی پارتەکەمان بوون. متمانەیەکی بەهێزی بەم شێوەیە لەنێو گەلدا دروست ببوو. کاتێک پارتەکەمان راگەیەندرا، گۆڕەپانی نێودەوڵەتی زانی ئەو کوردستانەی کە دەیانگوت بوونی نییە، ئەو کوردانەی کە دەیانگوت بوونیان نییە هەڵەیە و بینیان کورد و کوردستان هەیە. گەلی کورد ئێدی هەبوونی خۆی راگەیاندووە و لە ڕێگەی پارتەکەیەوە، پێداگری لەسەر ئازادی خۆی دەکات. تێکۆشانێکی گەورە بەڕێوە دەبات و کاریگەرییەکی زۆری لەسەریان دروست کرد. بۆیە یەکەم کۆنگرە کاریگەرییەکی زۆری هەم لەسەر کادرەکان، هەم لەسەر گەل و هەم لەسەر گۆڕەپانی نێودەوڵەتی دروست کرد.

ژ.ت/ هـ . ب/ ف. ق