کەجەکە: ئاکەپە و مەهەپە بە هێرشەکەی تەقسیم بە دوای پلانی تاریکەوەن

کەجەکە ڕایگەیاند: بزووتنەوەکەمان هیچ پەیوەندیەکی بەو هێرشەوە نییە. دەیانەوێت ئەم هێرشە بخەنە ئەستۆی بزووتنەوەکەمان و ئەمەش نیشانی دەدات، کە ئاکەپە و مەهەپە پلانی نوێی تاریکیان داڕشتووە. دەبێت هەموو کەس وریا بێت و ڕاستیەکان ببینێت و تێبگات.

کەجەکە ڕایگەیاند: بزووتنەوەکەمان هیچ پەیوەندیەکی بەو هێرشەوە نییە. دەیانەوێت ئەم هێرشە بخەنە ئەستۆی بزووتنەوەکەمان و ئەمەش نیشانی دەدات، کە ئاکەپە و مەهەپە پلانی نوێی تاریکیان داڕشتووە. دەبێت هەموو کەس وریا بێت و ڕاستیەکان ببینێت و تێبگات.

هاوسەرۆکایەتیی دەستەی بەڕێوەبەری کەجەکەڕاگەیاندراوێکی لەسەر تەقینەوەکەی تەقسیمی ئەستەنبول بڵاوکردەوە.

ئێمە بەتوندی ئەو هێرشە ئیدانە دەکەین

لە راگەیەندراوەکەی کەجەکەدا هاتووە:

"ئەو تەقینەوەیە، کە لە ١٣ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢ لەسەر ڕێگای ئیستقلال لە ناوچەی تەقسیمی ئەستەنبول ڕوویدا و چەندین کەسی تیادا کوژرا و برینداربوون، ئێمە زۆر دڵگرانین، کە لەو هێرشەدا مرۆڤەکان گیانیان لە دەست داوە و بریندار بوون. ئێمە بزووتنەوەی ئازادیی کورد پەژارە خۆمان ڕادەگەیەنین و بە ناوی بزووتنەوەکەمان و گەلەکەمانەوە سەرەخۆشیتان لێدەکەین. ئێمە سەرەخۆشی لە گەلی تورکیا و بنەماڵە و کەسوکاری ئەو کەسانە دەکەین، کە گیانیان لەدەستداوە و هیوای چاکبوونەوە بۆ بریندارەکان دەخوازین. ئێمە ئەو هێرشە تاریکە ڕێکخراو و پلان بۆ دانراوە، کە بەڕوونی ئایندەی دیموکراسیی گەلانی تورکیا دەکاتە ئامانج بەتوندی ئیدانە و بە نەفرەتی دەکەین.

 هەرچەندە فەرماندەیی بڕیارگەی ناوەندی پاراستنی گەلی بە ئاشکرا ڕایگەیاندووە، هیچ پەیوەندییەکیان بە هێرشەکەوە نییە و ڕایانگەیاندووە: ئەستەمە و هەرگیز ئێمە لە دژی هاوڵاتیانی مەدەنی چالاکی ئەنجام نادەین، بەڵام دەوڵەتی فاشیستی ئاکەپە - مەهەپە و دەوروبەرەکەیان بە بەردەوامی هەوڵ دەدەن ئەم هێرشە بخەنە سەر بزووتنەوەکەمان. بەڵام ئێمە دووپاتی دەکەینەوە، کە بزووتنەوەی ئازادیی کورد هیچ پەیوەندیەکی بەو هێرشەوە نییە.

 دەوڵەتی فاشیستی ئاکەپە و مەهەپە بە زۆر و بە پێداگرییەوە دەیانەوێت ئەو هێرشە بخەنە  ئەستۆی بزووتنەوەکەمان و دەیانەوێت زەمینە و بوار بۆ جێبەجێکردنی پلانە تاریکەکانیان و شاردنەوەی ڕاستییەکان دروست بکەن. پێش هەموو شتێک داوا لە ڕای گشتی دیموکراتیک، داوا لە میدیاکان و دەزگاکانی ڕاگەیاندن و هەموو کەسێک دەکەین، کە بۆ ئاشکراکردنی ئەو هێرشە دەست لە لێکۆڵینەوە و هەوڵ بکەن. لێدوان و بوختانەکانی دەوڵەتی فاشیستی ئاکەپە – مەهەپە، کە بزووتنەوەکەمان تۆمەتبار دەکات ڕاست نین و هەوڵ دەدەن ڕاستیی ڕووداوەکە بشارنەوە.  بە تێڕوانین و هەڵسەنگاندنێکی زۆر سادەوە، مرۆڤ دەبینێت، کە ئاکەپە و مەهەپە ئەم کارەیان کردووە.

 لەم بارەیەوە داوا لەڕۆشنبیران و دیموکراسیخوازانی تورکیا و ڕاگەیاندنەکان و میدیا دیموکراتییەکان و ئەو هێزە سیاسیانە، کە دەیانەوێت تورکیا دیموکراتیک ببێت، دەکەین، کە هیچ بەهایەک بە لێدوان و ڕاگەیاندراوەکانی دەوڵەتی فاشیستیی ئاکەپە و مەهەپە نەدەن، چونکا دەیانەوێت ڕاستییەکان بشارنەوە. بۆ ئەوەی ڕاستییەکانی ئەو رووداوە ئاشکرا ببێت ئێمە ئەوە بە گرنگ دەزانین، کە هەوڵ و لێکۆڵینەوەی لەسەر ئەنجام بدەن.

 هاوپەیمانیی ئاکەپە و مەهەپە بۆ دەربازبوونیان لە قەیرانەکان شێوازی تاریک دەگرنەبەر

هاوپەیمانی فاشیستیی ئاکەپە - مەهەپە لەسەر بنەمای دوژمنایەتیکردنی کورد سیاسەتی خۆیان بەڕێوەدەبەن. سوێندیان خواردووە، کە بزووتنەوەی ئازادیی کورد لەناوببەن، کە بۆ ئازادیی گەلی داگیرکراو و چەوساوە و ستەمدیدەی کوردستان تێدەکۆشێت. هاوپەیمانیی فاشیستیی ئاکەپە - مەهەپە دەیەوێت پاکتاوکردن و کۆمەڵکوژکردنی کوردان ئەنجام بدات. هاوپەیمانیی فاشیستی ئاکەپە - مەهەپە هەموو سامان و دەوڵەمەندی و توانای تورکیا و هەموو بەهاکانی کۆمەڵگای بۆ لەناوبردنی کوردان خستووەتەکار. تا ئەمڕۆ هیچ شێوازێک نەماوە، کە بەکاریان نەهێنابێت و هەموو جۆرە شێوازێکی دژ بە مرۆڤایەتیان ئەنجامداوە و گرتوەتەبەر، داگیرکەری و قەتڵوعام و کوشتاریان ئەنجامداوە، لەگەڵ ئەوەشدا هاوپەیمانیی ئاکەپە – مەهەپە، کە هیچ سنوورێک لە دوژمنایەتیکردنی کورداندا ناناسێت، سەرەڕای ئەو شێوازانەی شەڕە پیس و قێزەون، لە گەیشتن بە ئامانجەکەی شکستی هێناوە و پەنای بۆ چەکی کۆکوژ و جینۆساید بردوە و تاوانی دژ بە مرۆڤایەتی ئەنجام داوە و کۆمەڵگای تورکیای خستوەتە ژێر تۆمەت.

بەڵام سەرەڕای ئەو هەموو تاوان و کردارە دژ بە مرۆڤانەیە و بەکارهێنانی چەکی کیمیایی، هاوپەیمانیی فاشیستی ئاکەپە – مەهەپە نەیتوانی ئامانجە تاریکەکانی پێکبهێنێت. بەپێچەوانەوە بەهۆی ئەوەوە ئاشکرا بوو، کە چەکی کیمیاییان بەکارهێناوە، ڕووی ڕاستەقینەیان زیاتر دەرکەوتوە و ئەم دۆخەشە بووەتە هۆی دروستبوونی تەنگەژە و شکستهێنانی پلانەکانیان. هاوپەیمانیی فاشیستی ئاکەپە – مەهەپە هەر شێوازێک بەکار بهێنێت، ناتوانێت لە بەرامبەر بەرخۆدانی گەریلا و تێکۆشانی گەلان، ژنان و هێزە دیموکراسییەکان و بە تایبەتی ناتوانێت لە دژی گەلی کورد سەرکەوتوو بێت. ئێستا ئیدی لەلایەن هەمووانەوە دەزانرێت، کە هاوپەیمانیی ئاکەپە - مەهەپە دەیەوێت بە لەناوبردنی بزووتنەوەی ئازادیخوازی کورد و کوردان و بە ئامانجی تێکشکاندنی دیموکراسی، سیستمێکی ئایینی، نەژادپەرەست، ڕەگەزپەرست، دەسەڵاتخواز و فاشیست لە تورکیا دابمەزرێنێت.

بەڵام لە ئەنجامی ئەو بەرخۆدان و تێکۆشانەدا، کە ئەنجام دەدرێت، ئاکەپە - مەهەپەش بینییان و تێگەیشتن، کە ناتوانێت ئەو ئامانجە بەدەست بهێنێت. ئێستا دەزانێت، کە پشتیوانیی کۆمەڵگەی لە دەست چووە و ئەگەر بەم شێوەیە بچێتە ناو هەڵبژاردنەکانەوە ئەوا لە دەسەڵاتیش دەکەوێت. هاوپەیمانیی ئاکەپە - مەهەپە شکستی هێنا لە جێبەجێکردنی پلانە فاشیستی و پاکتاوکارییەکەیدا، هاوکات بەهۆی  لە تاوانەکانی دژ بە مرۆڤایەتییەوە ڕیسوا بووە، تەنگاو بووە و کەوتووەتە دۆخی بێچارەییەوە.

بەڵام دەبێت ئەوە ببینرێت کە هاوپەیمانی ئاکەپە بۆ گۆڕینی ئەم دۆخە بۆ ئەوەی لەو قەیرانەی تێیدایە بێتە دەرەوە، پلانی داڕشتووە کە پەنا بۆ شێوازی تاریکی نوێ ببات و هێرشەکە لە تەقسیمی ئیستەنبوڵیش هەنگاوی یەکەمی ئەمەبوو. ئێمە جارێکیتر رایدەگەیەنین کە ئەوە پلانێکی تاریکی نوێتە و ئێمە داوا لە هەموو کەس دەکەین کە لەم بوارەدا وشیار بن و گوێ لە راگەیەندراو و لێدوانەکانی دەوڵەتی ئاکەپە- مەهەپە نەگرن و لە پێناو ئاشکراکردنی راستییەکان تێبکۆشن. هاوپەیمانی ئاکەپە-مەهەپە وەک ئەوەی لە کۆمەڵکوژی ١٠ی تشرینی یەکەمی گارەدا ئەنجامیدا، بەم هێرشە دەیەوێت لایەن و قۆناغێکی بە هەمان شێوە بخوڵقێنێت. دەبێت بزانرێت کە ئەمە پلانێکی تاریک و ناجوامێرانەیە کە لە دژی ئایندەی تورکیا و لە دژی هەوڵەکانی پێکەوەژیانی گەلی کورد و گەلانی تورکیایە. هەموو کەسانی لایەنگری دیموکراسی و پێکەوەژیان دەبێت هەڵوێستێکی راست نیشان بدەن، هەر وەک چۆن پێشتر پلانەکانی هاوپەیمانی ئاکەپە و مەهەپە پوچەڵ کرایەوە، دەبێت ئەم پلانە تاریکە پوچەڵ بکرێتەوە.

بۆ ئەوەی رۆژئاوا بکاتە ئامانج و داگیری بکات، هەوڵ دەدەات زەمینەسازی بۆ بکات

دەوڵەتی ئاکەپە-مەهەپەی فاشیست بە زانابوون هەوڵ دەدات بە مەبەست بەرپرسیارێتی ئەو هێرشە بخاتە ئەستۆی بزوتنەوەکەمان و دەیەوێت وای نیشان بدات لە کە رۆژئاواوە ئەنجامدراوە. هەموو کەس باش دەزانێت کە گرنگترین لایەنی پاکتاوکاری هاوپەیمانی ئاکەپە-مەهەپەی فاشیست لە سەر کوردان، داگیرکردنی رۆژئاوایە. ئاشکرایە و روونە لە ئاکەپە-مەهەپە بەو ئامادەکارییەوە دەیەوێت رۆژئاوا بکاتە ئامانج و بۆ ئەوەی بتوانێت رۆژئاوا داگیر بکات زەمینەسازی بۆ دەکات. کاتێکی ئەنجامدانی ئەو هێرشەش واتادارە. لە کاتێکدا کە ئاشکرابوو کە ئاکەپە-مەهەپە چەکی کیمیایی بەکاردەهێنێت و تەرمی سەربازەکانی دەسوتێنێت، کۆمەڵگای تورکیا لەناو کێشەی قورسی ئابوریدایە، شەڕ لە دژی کوردان، سیستمی ئایینپەرست، چەتەپەرست و مافیا کەوتووەتە بەر لێپرسینەوە و ئەو دەنگانەی کە بۆ داواکاریی دیموکراسی بەرزدەبنەوە، لە کاتێکدا کە پشتیوانی کۆمەڵگا بۆ ئاکەپە-مەهەپە نامێنێت ئەو هێرشە ئەنجامدرا. زۆر ئاشکرایە کە ئەوە بۆ هەڵگێڕانەوە و پێچەوانەکردنی بابەتی گەرمی رۆژە، بۆ سەرلەنوێ رێکخستنەوەی قۆناغێکی تاریکە. کەی بیانەوێت قۆناغێکی تاریک دەستپێبکەن، ئەو کاتە کۆمەڵکوژی ئەنجام دەدرێن و کورد تۆمەتبار دەکرێن. ئەم هێرشەی لە تەقسیمیش بەو ئامانجە کراوە. لەم بابەتەدا دەبێت مرۆڤ وشیار بێت. بە مەبەست دەیانەوێت هێرشبەرەکە وەک کەسێک کە خەڵکی رۆژئاوا یان  سوریایە نیشان بدەن. بەم جۆرە دەیانەوێت کەشێک بخوڵقێنن. هێرشەکە لەسەر دەستی کێ کرابێت، ئەو کەسانەی دەوترێت هێرشەکەیان کردووە کورد بن یان نا، هیچ پەیوەندییەکی بە بزوتنەوەکەمانەوە نییە، هیچ پەیوەندییەکی بە هێزەکانی شۆڕشی رۆژئاواوە نییە. خۆی لە خۆیدا هێزەکانی رۆژئاواش ئاشکرایان کردووە کە هیچ پەیوەندییەکیان بەو هێرشەوە نییە. دەبێت هەموان ئەو راستیە بزانن، بە هەڵوێست، وتە و مامەڵەکردنیان نەبنە کەرستەیەک بۆ ئەو پلان و ئامانجانەی ئاکەپە-مەهەپە. بزوتنەوەکەمان هەرگیز پەیوەندی بە چالاکی و کردەوە لە دژی مەدەنییەکان نابێت. بزوتنەوەکەمان هەرگیز پلان بۆ چالاکی لەو جۆرە دانارێژێت و ئەنجامی نادات. ئێمە وەها بزوتنەوەیەکین کە نەک هەر لە دژی هێرشە قڕکارییەکانی ئاکەپە-مەهەپەی فاشیست خۆڕاگری دەکەین، داوای چارەسەری دیموکراتیکی پرسی کورد و بە دیموکراتیکبوونی تورکیاش دەکەین و بۆ ئەوەش تێدەکۆشین. هەموان لە تورکیا ئەم راستیە دەزانن. سەرباری ئەوەی کە ئەمە راستیەکەیە و هەموو کەس دەیزانێت، هەر مامەڵەیەک کە بەو جۆرە نەبێت دەبێتە پشتیوانی بۆ هاوپەیمانی ئاکەپە-مەهەپە، خزمەت بەو پلانە تاریکە دەکات.

هاوپەیمانی ئاکەپە- مەهەپەی فاشیست لە ئەنجامی تێکۆشان و بەرخودانی کوردان، گەلان، ژنان و هەموو هێزە دیموکراسییەکانی گەیشتووەتە لێواری رووخان. ئیتر بە دژواری پلانە فاشیستی و قڕکەرییەکانی بەڕێوەدەبات و خۆی بەسەر پێوە دەگرێت. هەروەها ئاشکرابوو کە چەکی کیمیایی بەکاردەهێنێت و ئەو دۆخەش زیاتر بووەتە مایە ریسوایی و شەرمەزاری بۆی، تەنگی پێهەڵچنیوە. ئەو هاوپەیمانێتیە فاشیستیە تاوان لە دژی مرۆڤایەتی دەکات و بە پلانی تاریک هەوڵ دەدات داهاتووی تورکیا تاریک بکات. داهاتوو، پارێزراوبوون و دیموکراتیکبوونی تورکیاش بە هەڵوەشاندنەوەی هاوپەیمانی فاشیستیەوە بەستراوەتەوە. هاوپەیمانی ئاکەپە-مەهەپە بۆ ئەوەی کردەوەکانی بشارێتەوە و نەهێڵێت کەس هەستی پێبکات، تەرمی سەربازەکانیشی دەسوتێنێت. راستی ئاکەپە-مەهەپە ئەمەیە. هەر کەس بە خۆی دەڵێت فاشیست نییە، بیر لە تورکیا دەکاتەوە، دوژمنی کوردان نییە، بە کورتی مرۆڤە و ئاکەپە-مەهەپەیی نییە، دەبێت ئەو راستیە ببینێت، هەوڵیش بدات کە ئەو راستیە لە رای گشتی تێبگەیەنێت و بەرامبەر بە پلانەکانی ئاکەپە-مەهەپە بوەستێتەوە کە لە ژێر ناوی یاسای زانیاری هەڵە هەوڵ دەدات راگەیاندن کپ بکات، راستییەکان پەردەپۆش بکات. مرۆڤبوون، دیموکراتیکبوون، بەئەخلاقبوون پێویستی بەمەیە.

ئێمە جارێکیتر ئەم هێرشە کە گەلەکەمان، گەلی تورکیای زۆر ئازاردا شەرمەزار دەکەین و خەمگینی و دڵتەنگی خۆمان بۆ قوربانیان و بریندارەکان دەردەبڕین. لەسەر ناوی بزوتنەوەی ئازادیی کورد بەڵێنمان بۆ بونیادنانی یوتوپیای ئازادی و دیموکراسی دوبارە دەکەینەوە، کە ئێمە ئەو بەڵێنەمان بە گەلەکەمان و گەلانی تورکیاداوە. ئێمە هەر بۆ ئەوەش لەناو تێکۆشاندا دەبین. ئێمە جارێکیتر بە شێوەیەکی روون دەڵێین، هیچ پەیوەندییەکی بزوتنەوەکەمان بەو هێرشەوە نییە. ئەو مامەڵەکردنەی کەو هەوڵ دەدات بەرپرسیارێتی هێرشەکە بخاتە ئەستۆی بزوتنەوەکەمان، دەریدەخات کە ئاکەپە-مەهەپە لەناو پلانێکی نوێی تاریکدان. ئێمە سەرلەنوێ داوا لە هەموو کەس دەکەین، وشیار بن و هەوڵ بدەن لە راستیەکە تێبگەن".

ژ.ت/ هـ . ب