هەپەگە: لە ٧ مانگ شەڕدا ٢ هەزار و ٥٤٤ داگیرکەری سزادراون و ١١ هەلیکۆپتەریش خراونەتە خوارەوە

هەپەگە ئاماری شەڕی ٧ مانگی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، لە ٢ هەزار و ٥٥٣ چالاکی گەریلاکاندا ٢ هەزار و ٥٤٤ داگیرکەری سزادراون و ١١ هەلیکۆپتەریش خراونەتە خوارەوە و ٢ تانکیش تێکشکێنران. داگیرکەرانیش ٢٨٣٧ جار بە بۆمبی قەدەغەکراو و چەکی کیمیایی هێرشیان کردووە

هەپەگە ئاماری شەڕی ٧ مانگی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، لە ٢ هەزار و  ٥٥٣ چالاکی گەریلاکاندا ٢ هەزار و ٥٤٤ داگیرکەری سزادراون و ١١ هەلیکۆپتەریش خراونەتە خوارەوە و ٢ تانکیش تێکشکێنران. داگیرکەرانیش ٢٨٣٧ جار بە بۆمبی قەدەغەکراو و چەکی کیمیایی هێرشیان کردووە و ١٧٤ گەریلا شەهید بوون.

ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنیی هەپەگە ئاماری ٧ مانگی شەڕی هەڵمەتی شۆڕشگێڕیی هەڵۆکانی زاگرۆس و شەهید ساواش مەرەش لە جەنگی خابوور دا لە نێوان ١٤ی نیسان و ١٤ی تشرینی دووەم بڵاوکردەوە.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: "پارتیمان پەکەکە لە ٢٧ی تشرینی دووەم (نۆڤەمبەر)ی ١٩٧٨دا دامەزراوە و گەلەکەمانی لەسەر لێواری پاکتاوکردن و سڕینەوەوە هێنایە سەر هێڵی بەرخۆدان و سەرکەوتن، ئەمڕۆ بووەتە هیوای ئازادیی گەلانی چەوساوە، ژنان و گەنجان. تێکۆشانی ئێمە بۆ ئازادی لە کوردستان، کە لەسەر فەلسەفەی ڕێبەر ئاپۆ دامەزراوە، مۆدێرنیتەی سەرمایەداری و هێزە لۆکاڵی و ناوچییەکانی پاکتاوکاری و داگیرکەری بە گەورەترین هەڕەشەی بۆ سەر خۆیان دەزانن، ڕووبەڕووی قورسترین و بەربڵاوترین هێرشی مێژوو دەبێتەوە. هێزە دەسەڵاتدارەکان دەیانەوێت  لە کەسایەتی گەلی کورد و تێکۆشانی ئازادیی کوردستان بە تەواوی هیوای ئازادیی گەلان لەناو ببەن، بە هەموو شێوەیەک پشتگیری سیاسی و سەربازیی ڕژێمی فاشیستی ئاکەپە - مەهەپە دەکەن. دەوڵەتی تورکی فاشیست پشت بە پێشکەوتووترین تەکنیکی ناتۆ دەبەستێت و بە هەموو شێوازەکانی شەڕی پیس هێرش دەکاتە سەر گەریلاکانی ئازادیی گەلەکەمان.

سەرەڕای ئەو دەرفەتانەی، کە بۆی ڕەخسێنراون نەیتوانی لە بەرامبەر ئیرادەی ئاپۆیی گەریلاکانی ئازادیی کوردستان دا ئەنجام بەدەست بهێنێت. هێرشی دەوڵەتی تورک بۆ سەر ناوچەکانی زاپ، ئاڤاشین و مەتینا ماوەی ٧ مانگی تێپەڕاند. لەم ماوەی ئەم ٧ مانگەی شەڕی قورسدا، کە لەلایەن دەوڵەتی تورکیای داگیرکەرەوە لە باشووری کوردستان دەستی پێکرد، ئەو قارەمانیانەی، کە ئافرێنران، هێڵی بەرخۆدان و شێوازی شەڕی فیدایی جارێکی دیکە بە ڕوونی دەریانخست، کە گەریلاکانی ئازادیی کوردستان تێکناشکێن. هێزی ستراتیژی ئێمە شەڕی گەلی شۆڕشگێڕییە، کە بە پێی هەلومەرجی سەردەمی نوێ جێبەجێ دەکرد، شێوازی شەڕی تیمە، کە پشت بەستووە بە بنەمای شەڕی تونێل و گۆڕەپانەکان و ئەوەش بە شێوەیەکی لێزانانە و شارەزایانە جێبەجێ دەکەن، ئەنجامەکانیش دەریدەخەن، کە لەسەر هێڵی سەرکەوتن بەرەو پێش دەڕۆن.

داگیرکەران هەزاران جار بۆمب و چەکی کیمیایی قەدەغەکراویان بەکارهێنا

سوپای تورکی داگیرکەر، کە بەرامبەر بە ئیرادەی بەهێزی گەریلاکانی ئازادیی کوردستان بێچارە بووە، بە فڕۆکەی جەنگی،  هەلیکۆپتەری هێرشبەر، تانک و تۆپی جۆری ئۆبوس و هاوەن هەزاران جار بۆردومانی ناوچەکانی بەرخۆدانی هێزەکانمانیان کرد، لەگەڵ ئەوەشدا نەیتوانی بە ئامانجەکانی بگات. گەریلاکانی ئازادیی کوردستان بە ئیرادە و ڕۆحیەتێکی فیدایی بست بە بست خاکی کوردستان دەپارێزن. سوپای تورک، کە ناتوانێت لە بەرامبەر گەریلاکان پێشڕەوی بکات، جارێکی تر ڕووی پیسی خۆی نیشاندا و هەزاران جار بۆمب و چەکی کیمیایی قەدەغەکراوی لەسەر تونێلەکانی جەنگ بەکارهێنا. سەرەڕای ئەو هێرشانەی سوپای تورکی داگیرکەر، کە بە بەرچاوی جیهانەوە تاوانی جەنگ ئەنجام دەدات، هێزەکانمان سەختترین هەلومەرجدا بە شێوەیەکی مێژوویی بەرخۆدان دەکەن. گەریلاکانی ئازادیمان، کە خۆیان بە فەلسەفەی ئاپۆیی ڕازاندووەتەوە و بە شێوەیەکی فیدایی شەڕ دەکەن و تێدەکۆشن، وەک هێزی سەرەکیی خۆپاراستنی گەلەکەمان بە شێوەیەکی سەرکەوتوانە بە ئەرکەکانیان هەڵدەستن و بە هەموو شێوەیەک قوربانی دەدەن و بەرخودانێکی شکۆمەدانە نیشان دەدەن، کە بەرخوددانێک لەم ئاستەدا لە مێژوودا نەبینراوە.

گەریلاکانی ئازادیمان گورزی قورس لە سوپای تورکی داگیرکەر دەدەن

گەریلاکانی ئازادیمان لەسەر هێڵی فیدایی هەڤاڵانمان سارا تۆڵهەڵدان گۆیی و ڕووکەن زەلال بەرەوپێش دەڕۆن، لە باکورەوە بۆ باشور لە هەموو ناوچە و گۆڕەپانەکاندا درێژە بە بەرخودانی نەپساو و بێ ڕاوەستانی خۆیان دەدەن و گورزی قورس لە سوپای تورکی داگیرکەر دەدەن. هێزەکانمان بە چالاکیی بۆسەدانان، دزەکردنە ناو دوژمن، هێرش، تەقاندنەوە، نیشانەشکێنی، بە چەکی قورس  و بە چالاکیی گەریلایی هەماهەنگ و چالاکی شۆڕشگێڕی بە ڕۆحی بەرخۆدان و بوێرییەکی بەرز، لە دژی سوپای داگیرکەری تورکیا چالاکی کاریگەر ئەنجام دەدەن.

هێزەکانمان تاکتیکی گەریلاکانی سەردەمی نوێ بەکاردەهێنن و ئاستی کارامەیی خۆیان لە شەڕدا بە ڕوونی دەردەخەن. گەریلاکانی ئازادیی کوردستان لە ناوچەکانی بەرخۆداندا گورزی قورس لە داگیرکەران دەدەن و چالاکیەکانیان تۆمار دەکەن و وەک بەڵگە  پێشکەشی ڕای گشتیی دەکەن. ڕژێمی فاشیستیی ئاکەپە و مەهەپە ناتوانێت بەرامبەر گەریلاکانی ئازادی کوردستان دا بەرگە بگرێت لە ڕێگەی میدیاکانی خۆی بۆ جەنگی تایبەت هەواڵی درۆ بڵاودەکاتەوە و دەیەوێت تاوانەکانی شەڕ و ژمارەی کوژراو و بریندارەکانی بشارێتەوە. ئەو سەربازانەی، کە لە ژیر فەرماندەیی خولوسی ئاکاردا تەرمی سەربازەکانی خۆیان لە مەیدانی جەنگ دا بەجێدەهێڵن، بۆ ئەوەی نەکەونە دەست گەریلاکان، لەسەر بەردە بەرز و گابەرد و کەندەڵانەکانەوە هەڵیاندەدەنە خوارەوە، بە فڕۆکەی جەنگی و هەلیکۆپتەر هێرشیان دەکەنە سەر و دەیانسوتێن و بەوە هەوڵ دەدات لەناویان ببات. ئەمەش دەریدەخات، کە چەندە لە سەرەتاییترین بەها ئەخلاقی و مرۆییەکان دوورن. 

زانیاری روون لەبارەی ناسنامە و بەڵگەنامەکانی تەرمی سەربازان کە لە ژێر کۆنتڕۆڵی هێزەکانماندان زۆرجار بۆ رای گشتی ئاشکرا کران. جارێکیتر ئەوە سەلمێنراوە کە وەزیری شەڕی تایبەت خولوسی ئاکار ئەو سەربازانە بەرەو شەڕی قورس لە کوردستان دەنێرێت، لە هەمان کاتدا ئاکار خاوەنداری لەسەربازە کوژراو و زیندووەکان ناکات، بەوەشەوە ناوەستێت و بڕیار دەدات کە تەرمی کوژراوەکان لەناوببرێن. رژێمی ئاکەپە-مەهەپە کە پڕپڕبووە لە تاوان و کەوتووەتە تەنگەژەوە و لەبەر ئەوەشە فاشیستانەترین گوشار بەکاردەهێنێت و هەوڵ دەدات لە تورکیا کەسانی دژی ئەم شەڕەش بێدەنگ بکات بەڵام بە دڵنیاییەوە ئەوان لە سەر ئاستی نێونەتەوەیی و مێژوودا دادگایی دەکرێن.

لە شەری ئەم حەوت مانگەدا سوپای تورکی داگیرکەر ٢٨٣٧ جار بە بۆمبی قەدەغە و چەکی کیمیایی هێرشی کردووەتەسەر تونێل و سەنگەرەکانی شەڕ لە هەرێمەکانی پاراستنی مێدیا و تاوانی شەڕی کردووە.

گەریلاکانی ئازادیی کوردستان بە گشتی ٢٥٥٣ چالاکییان ئەنجامداوە و گورزی دژواریان لە سوپای تورکی داگیرکەر وەشاندووە. لە ئەنجامی چالاکی بەهێزی گەریلاکان کە تاکتیکی دەوڵەمەندی گەریلا پێکەوە بەکاردەهێنن، ٢٥٤٤ داگیرکەر سزادراون و ٣٦٦ داگیرکەریش برینداربوون.

گەریلاکانی ئازادی کوردستان کە لەبەرامبەر هێرشە پاکتاوکارییەکان لەسەر گەلەکەمان بە گیانێکی لەخۆبوردووانە و هەوڵدانێکی گەورەوە شەڕ دەکەن، لەسەر هێڵی شەهیدان سەرفرازییان بۆ خۆیان کردووەتە ئامانج و درێژە بە پارێزگاری لە گەلەکەمان و خاکی پیرۆزی کوردستان دەدەن. لە شەڕی ٧ مانگدا ١٧٤ هەڤاڵمان لە بەرەکانی پێشی پێشەوەی شکۆمەندانە ترین بەرخودانی مێژوو بەشدارییان کردووە، گورزی قورسیان لە داگیرکەران داوە، تا کۆتا هەناسەیان بە گیانبازی شەڕیان کردووە و شەهید بوون. بە پێشەنگایەتی هەڤاڵانمان باگەر، هێرش، بڵند، رێڤان، جوانا، سیپان، باز، نوری، مزگین، رۆهات، شارستان، ماهیر، ئاڤزەم، دۆغان، نالین، گوڤەن، زەمانی، رۆناهی، هەڵبەست، فەدایی، سیابەند، بەرفین، مێردین و لەم دواییەشدا ١٧ هاوڕێ کە بە هێرشی کیمیایی شەهید بوون، ئێمە هەموو ئەو شەهیدانەمان کە داستانی قارەمانێتییان نوسیوەتەوە بە رێز و پێزانین بە بیردەهێنینەوە. بەڵێن دەدەین لە سەر بنەمای هێڵی شەهیدان بەرخودان گەورە بکەین و یادی شەهیدانمان بە سەرکەوتن تاجدار بکەین.

ئاماری شەڕی حەوت مانگ

ئاماری شەڕی حەوت مانگ لە نێوان ١٤ی نیسان و ١٤ی تشرینی دووەم بەم جۆرەیە:

ئەو چالاکیانەی کە هێزەکانمان ئەنجامیانداون:

-بەشێوەی بۆسەنانەوە، چونەسەر، سابوتاژ، نیشانشکێنی، چەکی قورس، شەڕ، لێدان، چالاکی رێکخراوی گەریلا، هێزی پاراستنی ئاسمانی و ئۆپراسیۆنی شۆڕشگێڕی بە زۆر شێوە و رێباز ٢٥٥٣ چالاکی کراون.

لە ئەنجامی چالاکی هێزەکانماندا:

-٢٥٤٤ داگیرکەر سزادراون کە ١٢یان کۆنترا، ١٨یان پلەی سەربازی بەرزیان هەبووە.

-٣٦٦ داگیرکەر برینداربوون.

ئەوەندەی بۆ هێزەکانمان دەستنیشان کراوە، بەتایبەتی لە هەرێمەکانی پاراستنی مێدیا؛

-٣٦٩٤ جار بە فڕۆکەی شەڕ بۆردومان کراوە.

-٤٨٨٦ جار بە هەلیکۆپتەری هێرشبەر بۆردومان ئەنجامدراوە.

- سەنگەر و تونێلەکانی شەڕی هێزەکانمان ٢٨٣٧ جار بە بۆمبی قەدەغەکراو لە ئاستی نێونەتەوەیی (بۆمبی فۆسفۆڕ، بۆمبی تەرمۆباریک، بۆمبی ئەتۆمی تاکتیکی) و چەکی کیمیایی بۆردومان کراون.

ئەو چەک و کەرستانەی دەستیان بەسەردا گیراوە:

-١٠ چەکی ئێم پی تی-٥٥

-٤ چەکی ئەی کەی – ٤٧

-٣ چەکی جی-٣

-٣ چەکی بۆمبهاوێژ

-٢ چەکی ئێم – ١٦

-٢ چەکی ئێچ کەی -٤١٦

-چەکێکی بی کەی سی

- چەکێکی بی-٧

چەکێکی ئێم پی تی- ٦٦

-٤ دەمانچە

- ٤ فیشەکی بۆمبهاوێژ

- ٨٤٨ فیشەکی ئێم -١٦ و بی کەی سی

-١٨ نارنجۆک و ژمارەیەکی زۆر بۆمبی دوکەڵ

-٤ هێلەکی هێرشبردن (پۆڵا)

-٤ قەڵغانی پۆڵا

-٣ رەخت

-١٢ مەخزەن

-٧ دوربینی شەو/رۆژ

-٣ دوربینی تەرماڵ

- ٣ ئامێری لەیزەر

-٢ ئامێری لەیزەری سەر چەک

- کامێرایەکی تەرماڵ

- دوربینێکی لەیزر

- ٤ سیستمی کامێرای حەراری

-٣ کامێرای سەر

-سیستمێکی راداری گەڕۆک

-٢٤ کیلۆگرام تەقەمەنی

- ٤ مین

- ئامێرێکی تەقاندنەوەی مین

- ئامێرێکی دۆزینەوەی مین

- ٧ تەلەفونی دەستی

- ٣ ئامێری پەیوەندی بێتەل

- پانێڵێکی وزەی خۆر

- کۆمپاس یان ئامێری دۆزینەوەی ئاراستە

-٤ چەقۆ (قەمە)

-٦ جانتای سەربازی

-٢ کڵاوی سەربازی

-٢ خودی سەربازی

-٩ لایتی دەستی

- ٢ ئامێری بارگاویکەری وزە یو پی ئێس

- بزوێنەرێکی وزە

- ٢ شریتی تی ئێن تی، سی فۆر

- پارچەکانی سیستمی کامێرای حەراری

ئەو ئۆتۆمبێل و کەرستە سەربازیانەی کە لەلایەن هێزەکانمانەوە لەناوبراون؛

-٨هەلیکۆپتەری سکۆرسکی

-٣ هەلیکۆپتەری هێرشبەر

-٢ تانک

-١٧ ئۆتۆمبێلی زرێپۆش-سەربازی

-٤ حەفارە

- ٦٥ سیستمی کامێرای حەراری

-٥٢ درۆن

-٨ رادار

- پێنج کامێرای چاودێری تەرمال

- ٢ تلیسکۆپ

-٣ ئامێری بڕینی تەیوەندی (ژامەر)

-٣ هەستەوەری گەڕۆک

- ٣ ئامێری گوێگرتن لە پەیوەندی دەنگی

-داو و بۆسەیەکی وێنە

- کەرەڤانەیەک

- ٩٩ سەنگەر

-٣٤ خێمەی سەربازی

-خواردنگەیەک

-سیستمێکی گواستنەوەی گازی کیمیایی

-کۆگایەکی چەک و تەقەمەنی

- پێنج چەکی ئەی٤

- ٢ چەکی بی کەی سی

-٣٠٠ کیلۆگرام تەقەمەنی

- ١٠ داوی تەقاندنەوە

- سەنگەرێکی ئەی-٤

- ٢ ئامێری چەکی کیمیایی

- ٢ ئامێری هەوا

- بۆمبهاوێژێک

- چەکێکی ئەی تی- ٤

-قەڵغانێک

ئەو ئۆتۆمبێل و کەەرستە سەربازیانەی هێزەکانمان گورزیان لێوەشاندن؛

-٤٧ هەلیکۆپتەری سکۆرسکی

-٣٢ هەلیکۆپتەری هێرشبەر

-١٩ سەنگەر

-١٢ درۆن

-٩ حەفارە

- ٤ ئۆتۆمبێلی زرێپۆش

-٣ خێمەی سەربازی

ژ. ت/ هـ .ب