لە دەرسیم یادی سەید ڕەزا کرایەوە: میراتی کڕنۆش نەبردنی بۆ بەجێهێشتین

لە ساڵیادی لەسێدارەدانیاندا لە دەرسیم یادی سەید رەزا و هەڤاڵانی کرایەوە. لە یادەوەرییەکەدا راگەیەندرا: "ئەمڕۆ ڕۆژی بەرخۆدان و خۆڕاگرییە و سەید رەزا میراتی کڕنوش نەبردنی بۆ بەجێهێشتین."

پلاتفۆرمی رەنج و دیموکراسی دەرسیم، ڕێبەری بەرخۆدانی دەرسیم، سەید رەزا و هەڤاڵانی بەبیرهێنایەوە لە ٨٥مین ساڵیادی لەسێدارەدانیاندا. یادەکە لە گۆڕەپانی سەید رەزا بەڕێوەچوو و مەرال دانش بەشتاش جێگری سەرۆکی فراکسیۆنی هەدەپە و ئیمام تاشچیئەر پەرلەمانتاری ئامەد و ئەلیجان ئۆنلو پەرلەمانتاری دەرسیم، زۆرێک لە ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی و ڕۆشنبیران-نووسەران و جەماوەر بەشدارییان لە یادەکەدا کرد.

'ڕۆژی بەرخۆدانە'

سەرۆکی پارتی رەنج، ئەرگین تەکین راگەیەندراوێکی هاوبەشی خوێندەوە و ئاماژەی بەوەدا کە ١٥ی ئەم مانگە ڕۆژی دڵتەنگی نییە، ڕۆژی بەرخۆدانی سەییدەکانمانە لە بەرامبەر لەناوبردنی یادەوەری کۆمەڵایەتی. تاکە قسەی سەید رەزا، "من لە درۆکانت تێنەگەیشتم. ئەمە بۆ من دەرسێک بوو، منیش سەرم دانانەوێنم، با ئەمە بۆ تۆش ئازارێک بێت" بوو گوتی: "مانای ئەم قسانە بۆ ئێمە خەبات و خۆڕاگرییە".

"کۆمارێکی دیموکرات دروست دەکەین"

تەکین ڕەخنەی گرت کە بۆچی چەمخانەکان وەک شوێنی ڕۆشنبیری پێناسە دەکرێن و بەم شێوەیە قسەی کرد: "ئەو جلوبەرگانەی بەسەرماندا سەپێنراون لەگەڵ باوەڕێ و پەرستگا و گەلەکەمان ناگونجێن". بە بنیاتنانی کۆمارێکی دیموکرات، بنیاتنانی داهاتوو دەبێت. لە کۆتاییدا ئەوانەی خەبات بۆ ئاشتی و برایەتی و دیموکراسی و ئازادی دەکەن سەردەکەون. جێگای گۆڕی شەهیدەکانمان و چارەنووسی کوڕ و کچەکانمان ئاشکرا بکرێت. پێویستە ئەرشیفی دەوڵەت بکرێتەوە. کۆمەڵکوژی دەرسیم لە ساڵی ١٩٣٨ پێویستە بە یاسایی بناسرێت.

'کاریگەریەکەی بەردەوامە'.

مەڕاس دانش بەشتاش، پەرلەمانتاری هەدەپە ڕایگەیاند، هەرگیز سەید رەزا لەبیر ناکەن و بەم شێوەیە قسەی کرد: "ئەم دەوڵەتە پێشتر بە دادگای ساختە دادوەری دەکرد بەبێ ئەوەی دان بە یاسا و ڕێساکاندا بنێت". بڕیاری لە سێدارەدان لەلایەن شاندێکی دیاریکراوەوە لە کۆتایی هەفتەدا دەدرا. ئەرشیفەکان کراوە نین، ئەوانەی سەیری بەڵگەکانی پەرلەمانیان کردبێت باش دەزانن. دادگاکانی ئاسایش لە ساڵانی نەوەدەکاندا هەمان کاریان کرد."

ف.ق