دووەمین کۆبوونەوەی کەمپەینی ئاشتی و رەنج و دادپەروەری لە ئیسلامدا بەڕێوەچوو

دووەمین کۆبوونەوەی کەمپەینی ئاشتی و رەنج و دادپەروەری لە ئیسلامدا لە ئامەد بەڕێوەچوو.

دووەمین کۆبوونەوەی ئاشتی و رەنج و دادپەروەری لە ئیسلامدا کە لەلایەن کۆمسیۆنی گەل و بیروباوەڕی هەدەپە دەستیپێکردبوو، لە ئامەد بەڕێوەچوو. ئەندامانی کۆمسیۆن و سەرکردەکانی حیزب و زۆر کەسی ئایینی و خەڵکێکی زۆر ئامادەی کۆبوونەوەکە بوون.

هاوسەرۆکی هەدەپەی ئامەد زەیات جەیلان قسەی کرد و یادی شێخ سەعید و سەید رەزای کردەوە.

جەیلان باسی له په یوه ندی و خزمه تی کورد به ئیسلام کرد، ڕایگه یاند که دەوڵەتەکانی ناوچەکه لەسەر بنەمای ئایین هێرش دەکەنە سەر کورد و گوتی: "چونکه ئەو دەوڵەتانە ئایینیان کردووه به ئامرازی دەسه ڵات. کورد خاوەنداری لە ئایینەکان دەکات و یاریەکان پووچەڵ دەکاتەوە."

دیبا کەسکین، هاووتەبێژی مێزی ئیسلام، زانیاری لەسەر چالاکییەکانی مێزی ئیسلامدا و باسی لە ئامانجی هەڵمەتەکە کرد. کەسکین ئاماژەی بەوەکرد، هەمووان لە وڵاتدا پێویستی کەمپەینی رەنج و ئاشتی و دادپەروەری دەبینن و ئەم سێ مانایە بنەمای ژیانێکی هاوبەشن. کەسکین ئەوەی خستەڕوو کە لە کوێ رەنج و ئاشتی و دادپەروەری نەبێت، ئارامی و ژیانی مرۆڤایەتی بوونی نییە و وتی کە ئەمە جێگەی گرنگی هەیە لە باوەڕی ئیسلامدا. کەسکین دەڵێت: خودای گەورە دەڵێت ناوەکەی ترم دادپەروەرییە و دادپەروەریم بەسەر خۆمدا سەپاندووە. ئەگەر دادپەروەری لە ژیاندا جێبەجێ نەکەین، ئەوە مانای ئەوەیە کە ئێمە لەم باوەڕ و ئیسلامە بە هەڵە تێگەیشتوین”.

ڕۆژی داهاتوو کۆمسیۆنەکە لە سەرحەد و دواتریش لە ناوچە جیاجیاکانی وڵات درێژە بە کۆبوونەوەکانی دەدات.

ف.ق