هەدەکە یادی سەید رەزا و هەڤاڵانی کردەوە

هەدەکە لە ٨٥مین ساڵیادی لەسێدارەدانیاندا یادی سەید رەزا و هەڤاڵانی کردەوە.

ئەنجومەنی گەل و باوەڕیەکانی کۆنگرەی دیموکراتیک (هەدەکە) راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و گوتی، " ئەمڕۆ ٨٥مین ساڵیادی لەسێدارەدانی سەید رەزا و هەڤاڵانیە. لە ١٥ی تشرینی دووەمی ١٩٣٧دا لەسێدارەدران. پێویستە بەڵگەی کۆمەڵکوژی دەرسیم ئاشکرا بکرێن."

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە کە سەید رەزا و هەڤاڵانی بەهۆی بەرگریکردن لە خاکەکەیان لەسێدارەدران و ئاماژەی بەوەکرد، " ساڵی ١٩٣٥ یاسای تونجەلیی دەوڵەتی داگیرکەری تورک دەستیپێکرد. ئۆپەراسیۆنی هەڕەشە و لەناوبردن دەستیپێکرد. لە خاڵی ٨٨مینی دەستوری بنەڕەکی ١٩٢٤، گەلانی تورکیا رەتکرانەوە و تورکبوون و حەنەفیەتی سەپێندرا. یەک زمان، یەک ئایین، یەک گەل، سەپێندرا. سەید رەزا و هەڤاڵانی بەهۆی ئەوەی خاک، زمان و کەلتوری خۆیان پاراست تاوانبار و لەسێدارەدران.

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، سەید رەزا بە داگیرکەرانی گوت، ' بە درۆکانتان نەوێرام، ئەوە بووە دەردێک بۆ من، بەڵام سەرم دانانەوێنم و ئەوەش دەبێت دەردێک بۆ ئێوە."

هەدەکە گوتی، " پێویستە بەها مێژوویی و کەلتوریەکانمان لەبیر نەکەین. گۆڕێکیشیان بە خەڵکی دەرسیم رەوا نەبینی. بۆ ئەوەی گەل بێهۆش بکەن، سەرۆکەکانیان بێ کفن بەخاکسپارد."

لە راگەیەندراوەکەدا لەسەر داوای عەلەویەکان باسی ئەوەکرا:

" – پێویستە شوێنی گۆڕی سەید رەزا و هەڤاڵانی ئاشکرا بکرێت.

  • پێویستە کچە ونبووەکانی دەرسیم بدۆزرێنەوە و ئەرشیفەکان ئاشکرا بکرێن."

ف.ق