کەجەکە یادی سەید رەزای کردەوە و دەوڵەتی قڕکەری تورکی شەرمەزار کرد

هاوسەرۆکایەتی دەستەی بەڕێوەبەری کەجەکە لە ساڵیادی لەسێدارەدانیاندا سەید رەزا و ٦ هەڤاڵیی بەبیرهێنایەوە و دەوڵەتی تورکی قڕکەری بە توندی شەرمەزار کرد.

هاوسەرۆکایەتی دەستەی بەڕێوەبەری کەجەکە راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و ئاماژەی بەوەکرد کە "لە ١٥ی تشرینی دووەمی ١٩٣٧دا، یەکێک لە سەرکردە و ریش سپیەکانی گەلی کورد و خەڵکی بەشەرەفی دەرسیم، پیر سەید رەزا و ٦ لە هەڤاڵانی لەلایەن دەوڵەتی دڕندەی تورکەوە لەسێدارەدران."

دەوڵەتی قڕکەری تورک بە رقێکی گەورەوە شەرمەزار دەکەین

راگەیەندراوەکە بەم شێوەیەیە:

لە کەسایەتی پیر سەید رەزا ڕێبەری بەرخۆدانی دەرسیم و ڕێبەرانی بەرخۆدانمان بەسێ و عەلیشێر و زەریفە، جارێکی دیکە هەموو ئەو کەسانە بەبیردەهێنینەوە کە لە راپەرینی دەرسیم لە سێدارە دراون و کوژراون. ئێمە بە ڕقێکی زۆرەوە دەوڵەتی داگیرکەر و دڕندەی تورک شەرمەزار دەکەین، کە یەکێک لە گەورەترین کۆمەڵکوژییەکانی مێژووی مرۆڤایەتی، کۆمەڵکوژی دەرسیمی ئەنجامدا.

دەوڵەتی قڕکەر و چەوسێنەری تورک لە کاتی داگیرکردنی دەرسیمدا یەکێک لە گەورەترین کۆمەڵکوژییەکانی مێژووی مرۆڤایەتی ئەنجامدا و ئەم کۆمەڵکوژییەش لەلایەن گەلی کورد و خەڵکی دەرسیمەوە لەبیرناچێت. هیچ کاتێک گەلی کوردستان قڕکردن و کۆمەڵکوژییەکانی دەوڵەتی تورک بە تایبەت کۆمەڵکوژی دەرسیم لەبیر ناکات و خاوەنداری لە دۆزی ئازادی دەکات. ئێمە وەک تەڤگەری ئازادیی کورد بەڵێنەکەمان دووبارە دەکەینەوە کە خەبات بۆ هبوون و ئازادی گەلی کوردستان و دەرسیم بەرەو سەرکەوتن دەبەین و تۆڵەی ئەم کۆمەڵکوژییانە لە دەوڵەتی داگیرکەری تورک دەکەین.

نمونەی ئەم قڕکردنە زۆر کەمن

دەوڵەتی تورک خاوەنی تێگەیشتن و سیمایەکی دژە کوردە و وەک کۆمەڵکوژییەکانی دیکەش بە هۆی ناسنامەی کوردایەتییەوە کۆمەڵکوژییەکی لە دەرسیم ئەنجامدا. دەرسیم جوگرافیایەکە کە شوناس و کەلتوری کورد و عەلەوی تێدا دامەزرا و زیندوو ڕاگیراوە. بەهۆی ئەم تایبەتمەندییەوە دەوڵەتی تورک دەرسیمی کردە ئامانج و ئۆپەراسیۆنی بۆ سەر دەرسیم دەستپێکرد. لەو ئۆپەراسیۆنەدا دەوڵەتی تورک هەموو ژن و منداڵ و بەساڵاچووەکانی دەرسیمی کوشت و کۆمەڵکوژییەکی گەورەی ئەنجامدا. کۆمەڵکوژی دەرسیم بە هەستێکی وەها دڕندانە ئەنجام درا کە نموونەی لە جیهان و مێژوودا زۆر کەمە. سکی ژنانی دووگیان بە ڕم کون دەکران و کۆرپەکانی ناو سکی دایکانیش دەکوژران. ئەم کارە نامرۆڤانە تەنیا لە یادەوەری گەل و لە بەڵگەنامەکانی دەوڵەت و لە ڕاگەیاندنی بەرپرسانی ئەو کۆمەڵکوژییەدا هەیە. ئەم کردەوەیە لەلایەن کەسانێکەوە کە کەمێک ویژدان و مرۆڤایەتییان هەیە قبوڵ ناکرێت، تەنیا بە تێڕوانین و سیمای دەوڵەتی تورکی دژە کورد رەوا دەبینرێت. دەوڵەتی تورک ئەو کۆمەڵکوژیەی کە لەو کاتەدا لە دەرسیم کردوویەتی نەیشاردۆتەوە، وەک شتێکی ڕاستەقینە و سەرکەوتوو نیشانی داوە و خاوەندارێتی کردووە.

پیر سەید رەزا ڕێبەری بەرخۆدانی دەرسیم، بە مەبەستی رێگریکردن لە کۆمەڵکوژی و چارەسەرکردنی کێشەکە، داواکاریی دەسەڵاتدارانی دەوڵەتی بۆ کۆبوونەوەیەک قبوڵ کرد. بەڵامبە پیلانگێڕیەک دەستگیر و لەسێدارەدرا. کاتێک سزای لەسێدارە بەسەر سەید رەزادا سەپێندرا گوتی: "ئێمە لەبەرانبەرتان چۆک دانادەین" و مانادارترین وانه ی مێژوو به دوژمنی قڕکەر و کۆمەڵکوژکەردا. سەید رەزا بە ڕەتکردنەوەی تەسلیمبوون، خۆڕاگری وەک بنەما وەرگرت و بەبێ ترس بەرەو مردن ڕۆیشت. لە هەر حاڵەتێکدا خەڵکی دەرسیم بە سەرکردایەتی زۆر کەسی قارەمان و نەمری وەک سەید رەزا و بەسێ و عەلیشێر و زەریفە بەرەنگاری بوون و تەسلیمی دوژمن نەبوون و خاوەنداریان لە شکۆی گەلی کوردستان کرد و پاراستیان. ئەم هەڵوێستەی پیر سەید رەزا لە پێکهێنانی نەریت و کەلتوری بەرخۆدانی گەلی کوردستاندا جێگەیەکی زۆر گرنگی گرتووە.

دەبێت راستی دەرسیم ئاشکرا بکرێت

یەکێک لەو شێوازانەی کە دەوڵەتی تورک لە کۆمەڵکوژی دەرسیم بەکاری هێنا، چەکی کیمیایی بوو. ئەو کەسانەی لە هێرشەکان هەڵاتبوون و خۆیان لە شاخ و ئەشکەوتەکانی دەرسیم حەشاردابوو، بە چەکی کیمیایی کوژران. ئێستاش دەوڵەت و سوپای تورک بە سەرۆکایەتی هاوپەیمانی فاشیستی ئاکەپە و مەهەپە چەکی کیمیایی دژی کورد بەکاردەهێنن. بۆیە تاوانەکانی دەوڵەتی تورک دژی مرۆڤایەتی تازە نین، زۆر کۆنن. بەبێ بینین و قبوڵکردن و ڕووبەڕووبوونەوەی ئەم دۆخە، مەحاڵە باس لە گۆڕانکاری لە تورکیا رووبدات و خەونی ژیانێکی نوێ بنیات بنرێت. گۆڕانکاری و دیموکراسی لە تورکیا تەنها بە ڕووبەڕووبوونەوەی کۆمەڵکوژی دەرسیم دەبێت. ئەوانەی نیاز و غیرەتیان نییە ڕووبەڕووی واقیعی دەرسیم و گەلی کورد ببنەوە، جیاوازییان لەگەڵ ئاکەپە-مەهەپە نییە. بۆیە هەر کەسێک باوەڕی بە دیموکراسی و بەها مرۆڤیەکان هەیە، پێویستە پێش هەموو شتێک ڕووبەڕووی واقیعی دەرسیم ببنەوە.

جارێکی تر بە ڕێزەوە یادی سەید رەزا و ٦ هاوەڵەکەی دەکەینەوە ناوی بەشێکیان بەسێ و زەریفە و عەلیشێر بوون کە لە کۆمەڵکوژی دەرسیمدا شەهیدکران. تا ئێستا گەلی کوردستان بە بەرخۆدان و خەبات درێژە بە هەبوونی خۆیان داوە و لەمەودوا بە بەرخۆدان ئازادی خۆیان بەدەست دەهێنن و بەم شێوەیە مانادارترین تۆڵە لە دوژمنی قڕکەر دەکەنەوە."

ف.ق