گەریلاکانی ئازادیی کوردستان ٣ داگیرکەریان سزادا

لە چالاکی گەریلاکانی ئازادی کوردستاندا ٣ سەربازی تورکی داگیرکەر سزادران. داگیرکەران ٧ جار بە بۆمبی قەدەغە سەنگەرەکانی شەڕیان بۆردومان کرد.

ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە سەبارەت بە شەڕ ئەم زانیارییەی راگەیاند:

"لە ئەنجامی چالاکی هێزەکانماندا ٣ داگیرکەر سزادران. سوپای تورکی داگیرکەر ٧ جار بە بۆمبی قەدەغەکراو، ٨ جار بە فڕۆکەی شەڕ، ٢٦ جار بە هەلیکۆپتەری هێرشبەر، بە دەیان جاریش بە کاتیوشا، هاوەن، تانک و چەکی قورس گۆڕەپانەکانی بەرخودانی بۆردومان کرد.

زانیاری لەسەر ئەو چالاکییانەی کراون و ئەو هێرشانەی ئەنجامدراون بەم جۆرەیە:

لە چوارچێوەی هەڵمەتی شۆڕشگێڕیی هەڵۆکانی زاگرۆس لە هەرێمی زاپ؛

'١٥ی تشرینی دووەم کاتژمێر ١١:٠٠ داگیرکەران کە بەرەو سەنگەرەکانی شەڕی شەهید باهۆز لە گۆڕەپانی بەرخودانی شەهید فەداکاری سەر بە هەرێمی چەمچۆ دەچوون سەرەتا بە تاکتیکی سابۆتاژ و دواتر بە چەکی سوک لێیان درا.

لە ١٥ی تشرینی دووەمدا تیمە گەڕۆکەکانمان ٣ جار بە چەکی قورس لە داگیرکەران لە گۆڕەپانی بەرخودانی سیدایاندا.

لە ١٥ی تشرینی دووەمدا داگیرکەران لە گۆڕەپانی بەرخودانی سیدا لەلایەن تیمە گەڕۆکەکانمانەوە بە تاکتیکی نیشانشکێن گولـلەباران کران و داگیرکەرێک سزادرا.

لە ١٥ی تشرینی دووەم کاتژمێر ١٤:٢٠ تیمە گەڕۆکەکانمان بە چەکی قورس لە داگیرکەران لە گۆڕەپانی بەرخودانی شەهید عادلیاندا، ٢ داگیرکەر سزادران.

لە ١٥ی تشرینی دووەم کاتژمێر ٠٦:٠٠ تیمە گەڕۆکەکانمان بە چەکی قورس لە کاروانێکی داگیرکەرانیادا کە لە سیداوە بەرەو چەمچۆ دەچوو.

هێرشەکانی سوپای تورکی داگیرکەر بە بۆمبی قەدەغە و چەکی کیمیایی:

لە ١٥ی تشرینی دووەم سەنگەرەکانی شەڕی شەهید سپیان لە گۆڕەپانی بەرخودانی ئامێدی ٣ جار سەنگەرەکانی شەڕی شەهید چەکدار لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی جودی جارێک، سەنگەرەکانی شەڕی شەهید سەرخۆبون لە گۆڕەپانی بەرخودانی چەمچۆ جارێک، سەنگەرەکانی شەڕی شەهید فەلات لە گۆڕەپانی بەرخودانی سیدا ٢ جار بە بۆمبی قەدەغە بۆردومان کران.

هێرشەکانی سوپای تورکی داگیرکەر:

'لە ١٥ی تشرینی دووەم دەشتاییەکانی گوندی شێراوای گارە و گۆڕەپانەکانی بەرخودانی شاخی ئێف ئێم و چەمچۆ ٨ جار بە فڕۆکەی شەڕ بۆردومان کران.

لە ١٥ی تشرینی دووەمدا گۆڕەپانەکانی بەرخودانی ساجا، کارکەر، کوڕەژارۆ، شاخی ئامێدی و شاخی جودی ٢٦ جار بە هەلیکۆتەری هێرشبەر بۆردومان کران.

لە ١٥ی تشرینی دووەم گۆڕەپانی بەرخودانی چەمچۆ، ساجا، شاخی ئێف ئێم و شاخی ئامێدی بە دەیان جار بە کاتیوشا، هاوەن، تانک و چەکی قورس بۆردومان کران.

لە ١٥ی تشرینی دووەم سوپای تورکی داگیرکەر هەوڵیدا کە سەنگەرەکانی شەهید سەرخۆبوون لە گۆڕەپانی بەرخودانی چەمچۆ بە حەفارە بڕوخێنێت".

هـ . ب