ژمارەی قوربانیان تەقینەوەکەی سلێمانی بۆ ٢٢ کەس بەرز بووەوە

ئاماری گیان لەدەستدان و بریندارەکانی تەقینەوەکەی گەڕەکی کازیوەی شاری سلێمانی باشوری کوردستان لە زیادبووندایە. ٩ کەس گیانیان لەدەستداوە و ١٣ کەسیش بریندار بوون.

ئێوارەی دوێنێ لە گەڕەکی کازیوەی دوو لە پارێزگای سلێمانی بەهۆی لێچوونی غازەوە ماڵێک تەقییەوە و تیمەکانی بەرگری شارستانی و شارەوانیش بەردەوامن لە گەڕان بە دوای ئەو کەسانەی لە ژێر دارووپەردووی خانووە رووخاوەکەدا گیریان خواردووە.

بەگوێرەی بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی سلێمانی، تاوەکو ئێستا تەرمی ٩ کەس دەرهێنراون و ١٣ کەسیش بریندارە.

شایەتحاڵەکان باسی ئەوە دەکەن، لە ژێر داروپەردووی خانوەکدا پێنج کەس ماونەتەوە کە چواریان منداڵ و یەکێکیان ژنە.

ف.ق