ژیان رەشید: پەکەکە وڵامدەرەوەی داواکاریەکانی ژنانە

ژیان رەشید، یەکێک لە فەرماندەکانی یەژەئاستار، ئاماژەی بەوەدا کە پەکەکە وەڵامێکی بێوێنەیە بۆ پرسیاری 'چۆن بژین' بۆ ژنانی کورد.

ژیان رەشید یەکێک لە فەرماندەکانی یەژەئاستار، بە بۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی پەکەکە بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF) قسەی کرد.

ژیان رەشید لە سەرەتای قسەکانیدا پیرۆزبایی لە عەبدوڵڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد ، شەهیدانی تێکۆشانی ئازادی، گەلی کورد و تێکۆشەرانی قاڕەمانی سەر هێڵی پەکەکە کرد.

ژیان رەشید بەبیری هێنایەوە کە لە مێژووی کوردستاندا راپەرینی زۆر لەدژی دەوڵەت بەرپرابووە و لە کەسایەتی زەریفە، ڕیندەخان، بەسێ، دایە گوڵناز ئاماژەی بە پێگەی ژن لەو خەباتەدا کرد. ژیان رەشید گوتی، "لە سەرەتای دامەزراندنی پەکەکە، رێبەرمان لەگەڵ ئەوەی ڕێسا کۆمەڵایەتیەکان زۆر بوون، بەڵام ژنانی کوردی کردە بەشێک لە خەباتی ئازادی، بەربەست و کۆت و بەندەکانی مێشکی پیاوسالاری بە خەباتی ئایدیۆلۆژیی رێبەرمان لەناوچوو. ژنان کە خزمەتێکی شەخسی پیاوی بەسەردا سەپێندرابوو، بەبۆنەی پەکەکەوە، ئێستا گۆڕاوە بۆ واقیعی ژنێک کە بۆ خۆی تێدەکۆشێت، دوای ئەوەی ژنان لە کوردستان دەستیان کرد بە گەڕان بەدوای وەڵامی پرسیاری 'چۆن بژین'، گەڕان بەدوای ناسنامەشدا دەستی پێکرد، لەسەرەتای پەکەکەدا هەڤاڵ سارا بە ناسنامەی ژنێکەوە پەیوەندی بە خەباتەوە کرد، وایکرد هەموو ژنان و ژنانی کورد بە دڵ و گیان و بە ئامانجەکانیانەوە بەشداری خەبات بکەن، بۆیە پەکەکە، بە هزری رێبەرمان  و پراکتیزەکردنی هەڤاڵ سارا، بوو بە مایەی سوودوەرگرتن بۆ هەموو ژنان لەپێناو ئازادیدا. پەکەکە بێوێنەترین وەڵام بوو بۆ پرسیاری 'چۆن بژین' بۆ ژنان لە هەموو بوارەکانی ژیاندا. هەروەها کەسایەتی نوێ و ئازاد و ئیرادەی ئازادی ژنی کوردی بەرجەستە کرد."

ژیان رەشید ڕایگەیاند کە ژنانی کوردستان ئەو ژیانەیان لەنێو پەکەکەدا دۆزیوەتەوە کە بەدوایدا دەگەڕان و دەڵێت "بە بنیاتنانی ژیانی خۆیان تۆڵە لە عەقڵی پیاوی دەسەڵاتداری ٥ هەزار ساڵە دەکەنەوە، لە دەوری ئایدۆلۆژیای رزگار ژنان ژیانیان بنیات دەنێن. رزگاری و کۆمەڵگاش خەریکی بنیاتنانی سیستەمێکی دیموکراسین، ژنانی قارەمانی کوردستان ئەمڕۆ، لە کەسایەتیی یەژەئاستاردا، بوونەتە مایەی هێز بۆ هەموو ژنانی جیهان، بە داواکاری و هێزی ژن، لەسەر بنەمای مۆدێرنیتەی دیموکراتیک رێبازی نوێیان دامەزراند. بەمەش کەلتوری ژن کە ژیانی ئازادە لە بەرانبەر مێشکی دەسەڵاتی دەوڵەت بەڕێکخستن کرد و خستیە بواری جێبەجێ کردنەوە.

ژیان رەشید ئاماژەی بەوەدا کە خەباتی پەکەکە هەر لە سەرەتاوە بەهای گەورەی بۆ هەموو گەل دروست کردووە و وتی، "ژنانی کورد کە بە خەباتی خۆیان بوونە تەنموونە بۆ جیهان، ئەم کارەیان لە رێگەی پەکەکە کرد. هێزی خۆیان لە رێگەی پەکەکەوە ناسیەوە. خەباتی ٥٠ ساڵەی پەکەکە، خەباتی ٣٠ ساڵەی سوپای ژنان بەهای گەورەی بۆ مرۆڤایەتی و هەم بۆ ژنان دروستکردووە. ئەم بەهایانە کە بەهۆی خەباتی ئازادییەوە دروست بوون، ئەمڕۆ لە زۆر گۆڕەپانی تێکۆشانی ئازادیدا، کاریگەری هەیە.

تێکۆشانی یەژەئاستار و هەپەگە لە دژی تەکنیک و چەکە کیمیاییەکان نیشانەیەکی ئاشکرای ئەوەیە. میراتی بەرخۆدان کە پەکەکە دروستی کردووە، باوەڕێکی گەورەی بە ئازادی لەلای میلیتانەکانی یەژەئاستار دروست کرد. ئەو بەرخۆدانەی کە هێزەکانی یەژەئاستار لە چیاکانی کوردستان لە دژی فاشیزمی ئاکەپە – مەهەپە و پەدەکەی بوکەڵە نیشانی دەدەن، کەم لە مێژوودا بینراوە. لە ڕاستیدا بۆ یەکەمجار لە جیهاندا یەژەئاستار هێزی بەرخۆدان لە بەرامبەر ئەوەندە تەکنەلۆژیا نیشان دەدات. لەم بەرخۆدانە ناوازەیەدا، میلیتانەکانی پەکەکە هەرچەندە گەنجن، بە متمانەیەکی زۆرەوە سەرکەوتنیان بەدەستهێناوە. هێزەکانی یەژەئاستار ئەمڕۆ لە چیاکان دژی توندوتیژی پیاو و دەستوەردان و دەستدرێژیکردنە سەر ژنان و بۆ چەوساوەکان و هەموو ژنان بە دڵێکی گەورە، بە ڕۆحی تۆڵەسەندنەوە لەدژی فاشیستەکان تێدەکۆشن. ئەمەش لە کەسایەتی هەڤاڵ سارا و روکەن ڕەنگدانەوەی هەبووە. بە نەریتی بەرخۆدانی پەکەکە، یەژەئاستار ناوی میراتی ٥٠ ساڵەیە. بە رەنجی و تاکتیکی پیشەیی لە شەڕدا، وەڵامی پێویست بە دوژمن دراوەتەوە. هێزەکانی یەژەئاستار تا ئێستا دوا قسەی خۆیان لەدژی ئەردۆغان و هاوبەشە بچووکەکەی مەهەپە و پەدەکەی بەکرێگیراویان نەگوتووە.

بەم بۆنەیەوە داوا لە هەموو ژنانی گەنج دەکەم کە خۆیان بگەیێنە ئازادی و بێن بۆ چیا ئازادەکان و فاشیزم لەناوببەن و ئازادی جەستەیی رێبەرمان مسۆگەر بکەن و ژیانیان بنیات بنێن”.

ف.ق