ئەو گەریلایانەی دوو درۆنیان خستە خوارەوە: دوژمن تێکدەشکێت

ئەو گەریلایانەی کە لە گۆڕەپانەکانی بەرخۆدانی زاپ دوو درۆنیان خستە خوارەوە رایانگەیاند کە دەوڵەتی تورک تەقەمەنی لە رێگەی درۆنەکانەوە لەبەردەم تونێلەکانی شەڕ تەقاندەوە، بەڵام نەیتوانی سەربکەوێت.

سوپای داگیرکەری تورک ١٤ی نیسانی ٢٠٢٢ لەبەرانبەر هەرێمی زاپ دەستی بە هێرشی داگیرکەری کرد. گەریلاکانی ئازادی کوردستانیش لەدژی هێرەشی داگیرکەری لە تونێک و سەنگەرەکاندا بەرخۆدانێکی مێژوویی پیشان دەدەن. هەروەها بە بڵاوکردنەوەی ئەنجامی چالاکیەکانیان درۆکانی دەوڵەتی تورک بۆ رای گشتی ئاشکرا دەکەن.

دیمەنی دوو درۆنی سوپای فاشیستی تورک کە لەدژی تونێلەکانی شەڕی شەهید عادلی هەرێمی بەرخۆدانی سیدای زاپ، بەکاری هێناوە و لە ١٣ی ئابدا لەلایەن گەریلاکانی ئازادیەوە خراونەتە خوارەوە، جاریکی دیکە راستیەکان ئاشکرا دەکات.

ئەو گەریلایانەی کە دوو درۆنی چاودێریان خستە خوارەوە کە ویستیان هێرش بکەنە سەر تونێلەکانی شەڕی شەهید عادل، باسی چالاکیەکەیان و دۆخی دوژمنیان کرد:

"دوژمن کە ویستی خۆی لە تونێلەکانی شەهید عادل نزیک ببێتەوە، رووبەرووی بەرخۆدان و چالاکی گەریلا بووەوە. لە بەرانبەر ئەو بەرخۆدانەدا بە ناچاری کشایەوە. دەیەوێت هەرێمەکە بە چڕی بۆردومان بکات. هەموو کاتێک بە فڕۆکەی شەڕ بۆردومان دەکات و زۆر تاکتیکی جیواز بە تایبەتی فرۆکەی چاودێری، تانک، ئۆبۆس و هاوەن بەکار دەهێنێت. لە هێرشەکاندا بۆمبی فسفۆڕ بەکاردەهێندرێن. دوژمن کە ناتوانێت لە بەرانبەر گەریلا ئەنجام بەدەست بهێنێت، بە بۆردومانکردنی هەرێمەکە دەیەوێت ئەنجام بەدەست بهێنێت.

دوژمن فرۆکە چاودیریەکانی بۆمبڕێژ کرد و لە بەردەم تونێلەکانی شەڕ تەقاندەوە. لە هەرێمەکە زۆر جار فڕۆکەی چاودێری خراونەتە خوارەوە. لە کاتی تەقاندنەوەیدا پارچەکانی درۆنەکە بڵاوبوونەوە. درۆنەکە شەش پەروانەی هەیە، ئەمەش بە واتای ئەوە دێت کە بەهێزە و دەتوانێت تەقەمەنی هەڵبگرێت. فڕۆکەیەکی چاودێری بێ ئەوەی زیانی بەر بکەوێت، دەستی بەسەرداگیرا.

هەرچەندە دوژمن بە چەکی قورسی تەکنیکی و کیمیایی هێرش دەکات و لە تونێلەکانی شەڕدا تەقەمەنی بەکاردەهێنێت، بەڵام لە بەرانبەر ئیرادەی گەریلا تێکدەشکیت. لەبەرئەوەی گەریلا خاوەن بەڵێن، باوەڕی و ئیرادەیە. ئۆپەراسیۆن بەردەوامە، تاوەکو ئێستا هیچ ئەنجامێکیان بەدەست نەهێناوە. بە تەنها تێکشکاون."

ف.ق