کاڵکان: پەکەکە کوردی کردە هێزێکی رێکخراوەیی -١-

دوران کاڵکان ئەندامی کۆمیتەی بەڕێوەبەری پەکەکە: خەباتی چەکداری پەکەکە سەروەری دوژمنی شکاند، کۆمەڵگەی کوردی زاناتر کرد، ورە و فیداکاری و ئیرادەی بە کۆمەڵگەی کوردی بەخشی، کردیە هێزێکی ڕێکخراوەیی. ژنانی کوردی پەروەردە و بە ڕێکخستن کرد".

کاڵکان ئاماژەی بەوەکرد، پێش دامەزراندنی پەکەکە گەلی کورد، بووە گەلێک کە ناسنامەی خۆی دەشاردەوە، بەڵام ئێستا بووەتە ناسنامەیەک کە مرۆڤایەتی رۆناک دەکاتەوە. ئەمڕۆ جیهان دروشمی ' ژن، ژیان، ئازادی' دەڵێتەوە. دروشم بە زمانی ئەو کوردە دەڵێتەوە کە ٥٠ ساڵ لەمەوبەر لە زمانەکەی هەڵدەهات و دەچەوسێنرایەوە، گەیشتینە جیهانێک کە بە زمانی کوردی قسە دەکرێت. هەموو ئەم شتانە لە بە خەباتکردن بەدەست هاتوون.

دوران کاڵکان ئەندامی کۆمیتەی بەڕێوەبەری پەکەکە بە بۆنەی ٤٥ ساڵەی دامەزراندنی پەکەکەوە، وەڵامی پرسیارەکانی ئاژانسی هەواڵی فوراتی (ANF) دایەوە. بەشی یەکەمی چاوپێکەوتنەکە بەم شێوەیەیە:

پەکەکە پێدەنێتە یادی ٤٥ ساڵەی دامەزراندنیەوە و لە هەمان کاتدا ڕێپێوانێکی رێبەرتی هەیە کە زیاتر لە نیو سەدەیە بەردەوامە. ڕاستی رێبەرتی چییە کە لەم قۆناغە نیو سەدەیەدا بەرجەستە بووە؟

دامەزرێنەری پەکەکە و ئەوەی گەیاندیە ئەمڕۆ، ڕێبەر ئاپۆیە. سەرەتا سڵاو لە بەرخۆدانی مێژوویی ئیمرالی ڕێبەر ئاپۆ دەکەم. ئێمە لە ٥٠ ساڵەی رێبەرتی و پارتەکەمانداین، پێدەنێینە ٤٥ ساڵەی پدامەزراندنی پەکەکەوە. پیرۆزبایی لە هەموو هەڤاڵان، گەلەکەمان و بەتایبەت ڕێبەر ئاپۆ دەکەم. لە کەسایەتی هەڤاڵ حەقی کارەردا بە ڕێز و خۆشەویستیەوە یادی شەهیدە قاڕەمانەکانی ٥٠ ساڵەی پارتەکەمان دەکەمەوە. پیرۆزبایی ٤٥ ساڵەی دامەزراندنی پارتەکەمان دەکەم و هیوای سەرکەوتن بۆ هەموو ئەو کەسانە دەخوازم کە خەبات بۆ ئازادی و دیموکراسی دەکەن.

بە بەرخۆدانێکی گەورەوە پیدەنێینە 45 ساڵەی پارتەکەمانەوە. بەرخۆدانێک بە پێشەنگایەتی ئیمرالی. بەرخۆدانێکی قارەمانانەی گەریلا هەیە. لە هەموو کوردستان بە تایبەت لە زاپ و ئاڤاشین و مەتینا بەرخۆدانێکی قارەمانانەی گەریلاکانی هەپەگە و یەژەئاستار هەیە. ئێمە بە بەرخۆدانێکی شایستەی حەقیقەتی پەکەکە پێدەنێینە 45 ساڵی دامەزراندنی پارتەکەمانەوە. سەرەتا ئەو هەڤاڵانەی لە زاپ و ئاڤاشین و مەتینا، هێزی گەریلای قارەمانمان کە لە هەموو شوێنێک شەڕ دەکەن، سڵاو لە گەلەکەمان و گەنجان و ژنان کە بەرخۆدان دەکەن، دەکەم. بەڕێزەوە یادی شەهیدانی زاپ و ئاڤاشین و مەتینا دەکەمەوە.

پەکەکە بزوتنەوەیەکی گەلە، بزووتنەوەی ژنان و گەنجانە. بزووتنەوەیەکی بەرخۆدانی گەورەیە، بە گشتی پێی دەوترێت بزووتنەوەی ئازادی. بزووتنەوەیەک کە ڕێبەر ئاپۆ دروستی کردووە و پەروەردەی کردووە. بۆیە پێی دەڵێین بزووتنەوەی رێبەرتی و شەهیدان. مێژووی ٥٠ ساڵ بەرخۆدان دەبێتە مێژووی ٥٠ ساڵی رێبەرتی. لە هەر ساتێکی ئەم ٥٠ ساڵەدا، شوێنپەنجەی ڕێبەر ئاپۆ و ئەو خەباتەی کە پەرەی پێداوە هەیە. ئەگەر پرسیار لە خەباتی ٤٤ ساڵەی پەکەکەدا بکرێت کە چ دەستکەوتێکی هەبووە، یەکەم شت کە لەبەرچاوی دەگرین، ئەو بەرجەستەکردنە گەورەیەیە کە رێبەر ئاپۆ بەدی هێناوە.

لە مانگی تشرینی یەکەمی ١٩٧٣ ڕێبەر ئاپۆم ناسی. هەرچەندە لەگەڵ حەقی و کەمال لە ماڵەکەی باخچەلیئەڤلەردا دەژیاین. لە نەورۆزی ئەو ساڵەدا بناغەی پەکەکەیان دانابوو.. گروپی ئاپۆیی خەریک بوو شێوەی خۆی دەگرت. کاتێک بۆ یەکەمجار ڕێبەر ئاپۆم بینی، کتێبێکی دەخوێندەوە، لەو ماڵە هەمووان کتێبیان دەخوێندەوە. لەگەڵ هەڤاڵ جومعە (جەمیل بایک) چووم، لەگەڵ هەڤاڵ حەقی لە یەک فاکولتە بیرکاریمان دەخوێند. ئەو کاتە ڕێبەر ئاپۆ و کەمال پیرم ناسی. چووبوین کتێب بکڕین.

رێبەر ئاپۆ بە تێگەیشتنەوە ئەرکەکەی قبوڵ کرد

لە سەرەتای حەفتاکانی سەدەی ڕابردوودا بەرخۆدانێکی گەورە لە تورکیا و کوردستان ڕوویدا. لە ساڵی ١٩٦٨ شۆڕشێکی گەنجان لە جیهاندا ڕوویدا، بەڵام ئەنجامەکەی بەرەو لەناوچوون دەچوو. کاریگەرییەکانی شۆڕشی نوێ لە زۆر شوێن دەرکەوتبوو. هەروەها لە تورکیا بزووتنەوەیەکی شۆڕشگێڕی هەبوو، بەڵام سەرکردەکانی لە ساڵانی ١٩٧٢ و ١٩٧٣دا کوژران. لە کوردستان هەموو بەرخۆدانەکانی باکور و ڕۆژهەڵات شکستیان هێنابوو، لە باشور بەرخۆدان هەبوو و کاریگەری لەسەر کوردستانیش دانابوو. لە سەرەتای ساڵی ١٩٧٥ بە ڕێککەوتنی جەزائیر بەرخۆدان لە باشور تێکشکێنرا. بەرخۆدانێکی گەورە هەبوو، ئومێد هەبوو، بەڵام ئەو سەرکردانەی کە ئەم ئومێدەیان لە تورکیا و کوردستان دروستکرد، لە هێرشەکانی دواتردا کوژران و بزووتنەوەکان تەسفیە کران. بۆشایی سەرکردایەتی هەبوو. ڕێبەر ئاپۆ لە دۆخێکی وەهادا بە تێگەیشتنی خۆی ئەرک و بەرپرسیارێتی قبوڵ کرد. هەروەها قورسایی ئەرکەکەی وەرگرت و قبوڵی کرد. ٥٠ ساڵە رێبەرتی ئەم ئەرک و بەرپرسیارێتیەی بەسەرکەوتوویی جێبەجێ کردووە. نموونەی ئەم جۆرە جێبەجێکردنە کەمن، چ لە ڕووی بارودۆخەوە، چ لە ڕووی بەها دروستکراوەکانەوە، لەبەر ئەوەی بۆ ماوەی نیو سەدە بەبێ پچڕان بەردەوام بووە.

ئەم گەشەدانانە بە هەوڵی ڕێبەر ئاپۆ بەدیهاتن. بە هەستی بەرپرسیارێتی و بەهرەی رێبەرتی ئەنجامدرا. رێبەرتی هەمیشە لە خوێندن و لێکۆڵینەوەدابوو. زیاتر ئەو کتێبانەی دەخوێندەوە کە باس لە نیوەی دووەمی سەدەی نۆزدەهەم و نیوەی یەکەمی سەدەی بیستەم دەکات. کێشەی کورد چۆن سەریهەڵدا، کێ دروستی کرد، کێشەکە چییە، سیستەمی کاپیتالیزمی جیهانی چۆن بنیات نرا، ئەم سیستەمە جیهانییە چۆنە، بۆچی کورد و گەلان کەوتنە ئەم دۆخەوە، بۆچی شۆڕش لە رووسیا لە ساڵی ١٩١٧دا ڕروویدا ،بەڵام نەیتوانی بۆ هەریمەکانی دیکە بڵاوبێتەوە، چۆن بڵاودەبێتەوە؟ هەوڵی دەدا لەم شتانە تێبگات. بە واتایەکی دیکە هەوڵیدا لە بەسەرهات و ئەزموون و بۆچوونی کەسانی دیکە تێبگات. هەوڵی دەدا لە نوسین و بیری کەسانی دیکە تێبگات، دەیویست لێیان فێربێت و دواتر لە تورکیا و کوردستان تێبگات.

پەکەکە لە ئەنجامی هێزی تێگەیشتنێک لەو جۆرە یخەبات و لێکۆڵینەوەیەدا سەریهەڵدا. هەموو سەرچاوەکانی خوێندەوە و وایلێکردین ئێمەش بخوێنینەوە. ئێمەش خوێندمان، هەڤاڵ مەزڵوم زۆر زۆری دەخوێندەوە. چووینە کتێبخانەکان، هەوڵمان دا لە هەموو جێگەیەک کتێب کۆبکەینەوە. هەموو سەرچاوەکان کە بە زمانی تورکی بوون لێکۆلینەوەیان تێداکرا. لە بەرنامە و مانیفێستی پەکەکەدا، زانینی تیۆری و هێڵی ئایدیۆلۆژیی ستراتیژی و ئاستی هۆشیاری کە ئێمە پێی دەڵێین هێڵی ئایدیۆلۆژی و سیاسی پەکەکە، لە ئەنجامی ئەو لێکۆڵینەوانەدا سەریهەڵدا. پەکەکە بەم شێوەیە دامەزرا. بۆ پڕکردنەوەی بۆشایی پێشەنگایەتی لە کوردستان و پێشەنگایەتی کۆمەڵگا لە خراپترین بارودۆخدا، ئەرکی رێبەرتی بەم شێوەیە وەرگیرا.

لەدایکبوونێکی گەورە لە سەختترین بارودۆخدا روویدا

قۆناغی دووەمیش دیارە. لە مانگی تەمموزی ساڵی ١٩٧٩ەوە چووینە دەرەوەی وڵات، بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و لوبنان و فەلەستین. ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەکوڵا. شای ئێران ڕووخێنرا، شۆڕش ڕوویدا، بزووتنەوەیەکی گەورە لە جیهانی عەرەبیدا بە پیشەنگایەتی بەرخۆدانی فەلەستین دروست بوو. لە ١٢ی ئەیلوولی ١٩٨٠دا کودەتایەکی سەربازیی فاشیست لە تورکیا ڕوویدا. عێراق هێرشی کردە سەر ئێران، شەڕ دەستی پێکرد. بە واتایەکی تر لە رووی سەربازیەوە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە قۆناغێکی زۆر چالاک بوو. لە سەرەتای ئەم قۆناغەدا ڕێبەر ئاپۆ بۆ ئەوەی لە پرۆسەکە تێبگات، زۆر لێکۆڵینەوەی کرد، بەڵام بە خوێندنەوەی پێشووتری، هێزی بۆ پراکتیک گۆڕی. بۆ ئەوەی لە کوردستان پەرە بە گەریلا بدات،بەرپرسیارێتی پەروەردە و ڕاهێنانی کادر و فەرماندە و شەڕڤانی لە ئەستۆگرت. هەموو هێزی خۆی بە پەروەردەکردن بەخشی. لە گەرمە گەرمی بەرخۆدانێکی گەورەی گەریلادا، سۆسیالیزمی ڕاستەقینە لە سەرەتای ساڵانی نەوەدەکاندا ڕووخا. دۆخێکی نوێ لە جیهاندا سەریهەڵداوە. دەیویست لەم دۆخە نوێیەی جیهان تێبگات و پەکەکە بەڕێوە ببات و بەرخۆدانی ئازادی لە کوردستان پەرە پێبدات. دەستی بە پرۆسەی هەڵسەنگاندن و شیکردنەوە کرد.

لە دۆخێکی وەهادا بۆ جێبەجێکردنی ئەو پلانە، لە ١ی ئەیلولی ١٩٩٨ ئاگربەستی ڕاگەیاند. بێگومان ئامانجی رێبەرتی هەڵسەنگاندنی ئەم دۆخە نوێیە بوو. پێویستی بە گۆڕانکاری بوو. ئەو هێزانەی کێشەی کوردیان دروست کرد و بەڕێوەیان دەبرد، سیستەمی مۆدێرنیتە کاپیتالیست بە پیلانێکی نێودەوڵەتی هێرشیان کرد. رێبەرتی چووە ئەوروپا و لە نێو سیستەمی ئەوروپیدا، سیستەمەکەی ناسی. دوای پیلانی ١٥ی شوبات، دۆخی ئیمرالی هاتە ئاراوە. لە ئیمرالی، رێبەرتی جارێکی دیکە لێکۆڵینەوە و شیکاریی کرد. زانیارییەکانی تازە دەکردەوە و بەو پێیە هەڵسەنگاندنی بۆ دەکرد. لەسەر بنەمای ڕەخنە و خۆڕەخنەکردن لێکۆڵینەوەی کرد. ڕێبەر ئاپۆ یەکێکە لە پێشەنگە هەرە دیارەکانی مێژوویە کە گۆڕانکاریەکی بەهێزی لە مێژوودا کردووە.

ئەنجامەکەی ڕێبەر ئاپۆ شۆڕشێکی گەورەی رۆشنبیری و جیهانی لێکەوتەوە. ئێمە پێی دەڵێین گۆڕینی هێڵ (پارادایم). شۆڕشێکی گەورەی تێگەیشتنە. شۆڕشێکی بەم شێوەیە بەڕێوەچوو. لە ڕاستیدا لە ناوەڕاستی ساڵانی نەوەدەکاندا بەرپابوو. لە ناوەڕاستی هەشتاکانی سەدەی ڕابردوودا هەنگاوێکی بچووک نرا، لە ناوەڕاستی ساڵانی نەوەدەکاندا لە پرۆسەی کۆنگرەی پێنجەمدا هەندێک هەنگاو نرا. بە ئاگربەستی ١ی ئەیلولی ١٩٩٨، ویستی زەمینە بۆ گۆڕانکارییەکی لەو شێوەیە، شۆڕشێکی تێگەیشتن دروست بکات. بەڵام ئەمە لە ئیمرالی ڕوویدا. ڕوانگە و پرەنسیپی نوێ بۆ ئازادی هەموو چەوساوەکان، بۆ ژیانی دیموکراسی و ئازادی مرۆڤایەتی پێشکەوت. بەم شێوەیە پارادایمێکی نوێ لەسەر بنەمای شۆڕشی راستەقینە دروست بوو. واتە ژیانی کۆمەڵگایەکی بێ دەسەڵاتداری و بێ دەوڵەت. پێکهاتەی رێبەرتی دروست بوو کە هەموو مرۆڤایەتی رێنمایی دەکات و فێریان دەکات. لەسەر بنەمای ئازادی ژنان، پێکهاتەیەکی رێبەرتی سەریهەڵدا کە ئازادی کۆمەڵایەتی، ژیانی کۆمەڵایەتی، بەڕێوەبەریەکی دیموکراتی و کۆنفیدرالیزمی دیموکراتی پێناسە دەکات.

ئەمە ڕاستی ڕێبەر ئاپۆیە. کوردایەتیەک کە ٥٠ ساڵ لەمەوبەر هەوڵی تێگەیشتنی دەدرا بە فێربوون لە کەسانی دیکە، ئەمڕۆ لە کەسایەتی ڕێبەر ئاپۆدا، بە گەشەدانەکانی کوردستان پەرەی پێدراوە، کوردستانێک کە ڕێگا بۆ هەمووان پیشان بدات و پێشەنگایەتی بکات، دامەزرا. پەرەپێدانی رێبەرتی ئاستێکی لەو شێوەیەی هێنایە کایەوە. لە سەختترین بارودۆخدا، لە لاوازترین بارودۆخدا کە دەرفەتەکان سنووردار بوون، لەدایکبوونێکی گەورە ڕوویدا. ئەمە ڕاستی رێبەرتیە. بۆ هەموو گەلان، بۆ ژنان و گەنجان، بۆ هەموو مرۆڤایەتی، بۆ کورد، گەورەترین بەهای خەباتی ٥٠ ساڵە، گەورەترین چەمک رێبەرتیە. تیۆری پارادایمی دیموکراتی، ژینگەپارێزی، ئازادیخوازی و مۆدێرنیتە دیموکراتیک کە ڕێبەر ئاپۆ هێنایە کایەوە تیۆریەکی نوێیە. لانی کەم، ئەم تیئۆریە واقیعی ژیانی ئازاد لە سەدەی بیست و یەکەمدا بەرجەستە دەکات.

٥٠ ساڵە رێبەرتی و پەکەکە تێکۆشان دەکەن. دەستکەوتەکانی ئەم خەباتە پەنجا ساڵە چین؟ ئامرازەکانی خۆڕێکخستنەوەی کورد لەسەر چ بنەمایەک بنیات نرا؟

لەسەر چی زەمینەیەک گەشەسەندنی رێبەرتی رویدابێت، گۆڕان و گەشەسەندنی کۆمەڵگای کوردیش لەسەر هەمان زەمینە رویدا. تایبەتمەندی سەرەکی ئەم زەمینەیە ئەوەیە کە کۆمەڵگا بە کەمترین دەرفەت گەشە دەکات. ئەگەر لە رووی مادە دەرفەتەکانەوە لەبەرچاوی بگرین، کەمترینە. لە دۆخێکی وەهادا پێشکەوتن هاتە ئاراوە. ئەمە تایبەتمەندی شۆڕشی کوردستانە. بە خەباتکردن بۆ تێپەڕاندنی ئاستەنگ و سەختییەکان گەیشتە ئەم قۆناغە. پێویستە بە باشی ببینرێت، بناسرێتەوە. ئەوانەی زوور دەترسن کاتێک دەرفەتەکان کەم دەبنەوە و ئەوانەی ڕەشبینن و دەڵێن ئەمە ڕوونادات، هیچ لەم پێشهاتە تێنەگەیشتوون. دوورن لەم دیالەکتیکەی گەشەسەندن تێنەگەیشتوون. پێویستە وەک هەست و بیرکردنەوەی بچووکی بۆرژوازی پێناسە بکرێن. هەژاری و نەهامەتییە. لە ڕاستیدا دۆخێکی نەهامەتیە کە هەموو شتێک بە شتە مادییەکان و دەرفەتەکانەوە دەبەستێتەوە، لەوێ ژیان دەبینێت و ناتوانێت هیچ شتێک دروست بکات. پەرەسەندنی شۆڕشی ئازادی لە کوردستان بەو شێوەیە نییە.

چی ئەم گەشەسەندنەی دروست کردووە، چی گۆڕاوە؟ ٥٠ ساڵ لەمەوبەر ناوی کورد نەبوو. پێیان دەگوت ڕۆژهەڵات، هەندێک لە کوردەکانیش دەیانگوت ئێمە ڕۆژهەڵاتین. نەیانگوت کوردستان. پێی دەگوترا ناوچەی ڕۆژهەڵات و باشوری ڕۆژهەڵاتی ئەنادۆڵ. ئەنادۆڵ چ پەیوەندییەکی بە میزۆپۆتامیا هەیە؟ کوردبوون ببوە  ناسنامەیەک کە لێی دوور دەخرایەوە و دەشاردرایەوە. کورد نەیدەویست وەک کورد خۆی بناسێنێت، شەرمی لە ناسنامەی خۆی دەکرد. بەڵام ئێستا کوردایەتی شوناسێکە کە مرۆڤایەتی رۆناک دەکاتەوە. ئەمڕۆ جیهان دەڵێت "ژن،ژیان،ئازادی'. بە کوردی دروشم دەڵێتەوە، مرۆڤایەتی بە کوردی بە سەرکردایەتی ژنان ڕێپێوان دەکات. کە ٥٠ ساڵ لەمەوبەر لە زمانەکەی هەڵدەهات و دەچەوسێنرایەوە، گەیشتینە جیهانێک کە بە زمانی کوردی قسە دەکرێت. هەموو ئەم شتانە لە بە خەباتکردن بەدەست هاتوون. پەکەکە وەک کوردستان دەرکەوت. کاتێک پەکەکە گوتی "کوردستان"، زۆر کەس دەیانگوت "کارێکی تێکدەریە". وتیان ئەگەر وا بڵێی فشارت بۆ دروست دەکەن. ترس و دڵەڕاوکێ هەبوو. پەکەکە پباشور، باکور، ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاوای کوردستانی پێناسە کرد. پەکەکە ناسنامە و شکۆمەندی و ئیرادە و هۆشیاری و ڕێکخستن و چەندین بەهای بە کورد بەخشی. ژیان و مردن بە شکۆمەندی دەبەخشێت. قسەی شێخ سەعید و سەید رەزا بەبیربهێنیتەوە. وشەیەکی رێکەوت نین، وشەی بەو شێوەیەن کە مێژوو رۆناک دەکەنەوە و نەرپرسیاری لەسەر دوارۆژ دەسەپێنن. ئەم شتانە زۆر گرنگن.

ئەمڕۆ هەمووان کورد دەناسن، کوردستان دەناسن، خەباتی ئازادیی کورد دەزانن چییە، خەباتی ژن و گەنجی کورد دەزانن چییە. هەوڵ دەدەن لەم رێگەیەوە فێری تێکۆشان ببن. ٥٠ ساڵەی پەکەکە بە پێشەنگایەتی ڕێبەر ئاپۆ پەرەی سەندووە و ئەمانەی بەدەستهێناوە. هەندێک کەس پێشکەوتن وەک دیکتاتۆریەتێکی گەورە یان دروستکردنی دەوڵەت دەبینن، بەڵام شتێکی لەو جۆرە هەڵەیە. نەدەتوانرا سوپابوونێکی گەورە دروست بکرێت، پارەی زووری نەبوو، ژیانی ماددی بە کەس نەبەخشی، بەڵکو ژیانێکی مرۆڤی، شەرەفمەندانە، سەربەرز و ئازادی هێنایە کایەوە. ئەگینا ژیانێکی ئازاد، ژیانێکی شکۆمەندانە بە شتە مادییەکان ناپێورێت. ئەو کەسانەی لە روی ماددییەوە پێوانەی دەکەن، دوورن لە بەها مرۆییەکان."

ف.ق