کاڵکان: پەکەکە کوردی کردە هێزێکی رێکخراوەیی -٢-

دوران کاڵکان ئەندامی کۆمیتەی بەڕێوەبەری پەکەکە: خەبات بۆ ئازادی لە هەموو شوێنێک سەخت بووە، بەڵام کوردستان لە هەموو شوێنێک جیاوازترە. ئەو کۆمەڵکوژییەی کە لە کوردستان دەکرێت، لە هیچ شوێنێکی تر بوونی نییە. ئەگەر ناتوانن شەڕ بکەن، ناتوانن سەربکەون."

دوران کاڵکان ئەندامی کۆمیتەی بەڕێوەبەری پەکەکە بە بۆنەی ٤٥ ساڵەی دامەزراندنی پەکەکەوە، وەڵامی پرسیارەکانی ئاژانسی هەواڵی فوراتی (ANF) دایەوە. بەشی دووەمی چاوپێکەوتنەکە بەم شێوەیەیە:

دەمەوێت پرسیار لە چوارچێوەی ڕۆشنبیری و هونەریشدا بکەم. بارودۆخی ٥٠ ساڵ لەمەوبەر چۆن بوو؟ لەم بوارەدا چی بەدەست هات و ڕۆڵی ڕۆشنبیری و توێژینەوەی هونەری لە گۆڕانکارییە کۆمەڵایەتییەکان چی بوو؟

هونەر و وێژە بوارێکی یەکلاکەرەوەن لە داڕشتنی پرەنسیپ و پێوەرەکانی ژیانی تاک و کۆمەڵایەتیدا. بەڵام هونەر و وێژە بناغەی خۆیان هەیە. ئەوان شتێک نین کە لە هەموو شوێنێک و لە هەموو کاتێکدا و لە هەموو بارودۆخێکدا گەشە بکەن. ئەو کەسەی پەرەیان پێدەدات مرۆڤە. هەروەها مرۆڤەکان دەبێ لە ئاستێکدابن کە بتوانن پەرەیان پێبدەن، وەک هۆشیاری، وەک شیکاری، وەک بەدەستهێنانی کەسایەتی، وەک پێوەرێک، دیسانەوە ئەو بەهایانەی کە تاک و کۆمەڵگا شی دەکەنەوە، دەبێ سەریان هەڵدابێت. ئەم شتانە ٥٠ ساڵ لەمەوبەر لە کوردستان بوونیان نەبووە. چونکە بەرخۆدان لە هەر چوار پارچەی کوردستان لەناوبرابوو، دەسەڵاتی داگیرکەر و قڕکەر دۆخێکی بەو شێوەیەی خوڵقاندبوو. قڕکردن و تواندنەوەی کەلتوری لە هەموو بوارێکدا بەردەوام بوو. واز لە پەرەسەندنی شوناس و کەسایەتی و پێوەرەکانی کورد بەردەن، هەڵهاتن لە کوردبوون هەبوو. ڕێبەر ئاپۆ و پەکەکە بەم دۆخەیان گوت، جینۆسایدی نەتەوەیی و گۆڕینی نەتەوەیی. کاتێک قڕکردن رودەتا، هونەر و وێژە نامێنێت، لەناوچوون رودەدات.

کاتێک پەکەکە دامەزرا، بەشداری چالاکی هونەری لەسەر ئاستی گەنجان دەکرد و ڕۆڵی کارای دەگێڕا. پەکەکە بە خێرایی چەکی هەڵنەگرت، بە خێڕایی نەچووە شاخ و شەڕ بکات. بەرخۆدانی پەکەکە هەم ئەو کەسایەتییەی خوڵقاند کە گەشە بە هونەر و وێژە دەدات، هەم ئەو زەمینەیەی دروست کرد کە دەبێتە بابەتی هونەر و وێژە. ئەم زەمینە بە تایبەت کاتێک دروست بوو کە بەرخۆدانی گەریلا سەریهەڵدا. ٥٠ ساڵ لەمەوبەر هونەر و وێژەی کوردی نەدەتوانرا هەبێت. ساڵی ١٩٩٤ پەکەکە بەهۆی چالاکی زمانەوە ڕەخنەی زۆری لێ گیراوە؛ ڕێبەر ئاپۆ وتی "پێویستە سەرەتا خۆتان ئازاد بکەیت، ئەگەر گەل ئازاد نەبێت، چۆن زمانەکەی ئازاد دەبێت" پێویستە پێشتر ئازاد بن، ئەو خەبات بۆ ئازادییان دەکات، گفتوگۆیەکی وێژەیی هەبوو، ڕەخنەی لە یاشار کەمال گرت، گوتی، " ئایا رۆمانی عەشقیاکان هەیە؟ گەریلا زەمینەی ڕۆمان دروست دەکات، ئێمە دروستی دەکەین. با بێت و شاخەکانی کوردستان ببینێت، دەبینێت کە لێرە چۆن رۆمان دەنوسرێت. ئەنالیز چۆن بۆ کەسایەتیەکان دەکرێت، بەهای نوێی مرۆیی چۆن دەخوڵقێن؟ پێویستە ئەو شتانە ببینێت."

ڕێپێوانێکی ٥٠ ساڵەی رێبەرتی و پارتەکەمان هەیە. ٤٠ ساڵە بێوەستان شەڕی گەریلا هەیە. لە ڕاستیدا ئەگەر لە دوای ساڵی ٧٧ بەرخۆدانی خۆپاراستن وەک بنەما وەربگیرێت، بەرخۆدانێکی ٤٥ ساڵە و دەیان هەزار قاڕەمان هەیە. لەم قۆناغەدا دەیان هەزار چالاکی قارەمانانە ئەنجامدران. سەختی گەورە تێپەڕێندران، ئاستەنگی گەورە تێپەڕێنران، خەباتێک بەڕێوەبرا کە گەل و کۆمەڵگا لەناوبرابوون. بەها مرۆییەکان چین، ئەو بەهایانەی کە مرۆڤ دەکەنە مرۆڤ و کۆمەڵگا چییە، چ پێوەرێک هەیە، چ شتێکی ساختە تێکەڵ بەوەکراوە، کاریگەرییەکانی هێز و دەوڵەت، بەرژەوەندییەکانی دەستبەسەرداگرتنی، پیاوسالاری، ئەمانە هەموو لە یەکدی جیادەکاتەوە.

گەورەترین پێشکەوتن لە گۆڕەپانی هونەر و وێژەدا دەبێت

مرۆڤی ئازاد، ژنی ئازاد، پیاوی ئازاد، ژیانی ئازاد، کۆمەڵگەی دیموکراسی نوێ سەریان هەڵداوە. کۆمەڵگای نەتەوەی دیموکرات گوزارشت لەوە دەکات. ئەمەش گەشەسەندنی کوردستانە. ئەمانە هەمووی پێشکەوتنی گەورەیە. بە واتایەکی تر لە ئێستادا بەهێزترین زەمینە بۆ هونەر و وێژە لە کوردستان دروست بووە. هەر یەکێک لەم ٥٠ ساڵە خەباتە، هەریەکێک لەم قارەمانە گەورانە، شیکارییەکە بۆ مرۆڤایەتی. ئەوەی لە هەموو گوندێکدا، لە هەموو گەڕەکێکدا، لە هەموو خێزانێکدا ڕوودەدات، شیکارییەکی کۆمەڵایەتییە. لە ئێستادا لە هەموو کۆمەڵگاکانی جیهاندا بەهێزترین بناغەی هونەر و وێژە لە کوردستان دروست بووە، لە کۆمەڵگای کوردیدایە. بەهایەکە کە بە خەباتی ئازادی کوردستان هاتۆتە ئاراوە. کۆمەڵگاکانی تریش بەهایان هەیە، بەڵام زۆربەیان لەسەر بنەمای ٥٠ ساڵ و ١٠٠ ساڵ لەمەوبەر دامەزراون کە لە کوردستان روودەدار. ئەمەش لە کەسایەتی گەریلاکان روودەدات کە لە زاپ و ئاڤاشین دژی چەکی کیمیایی و دژی چەکی ئەتۆمی بەرخۆدان دەکەن.

خەبات بۆ ئازادی لە هەموو شوێنێک سەخت بووە، بەڵام کوردستان لە هەموو شوێنێک جیاوازترە. ئەو کۆمەڵکوژییەی کە لە کوردستان دەکرێت، لە هیچ شوێنێکی تر بوونی نییە. بۆیە تێکۆشان دەکات. ئەگەر ناتوانن شەڕ بکەن، ناتوانن سەربکەون. بە ئازادی ژن، بە ئازادی کۆمەڵگا، ئازادی نەتەوەیی بەدی دێت. خەباتەکان بەم ئەندازەیە پێکەوە گرێدراون. بواری هونەر و وێژە زۆر بەهێزترە. بەڵام هونەر و وێژە لەم ئاستەدا گەشە دەکەن؟ نەخێر زۆر لاوازە. هێرشی دوژمن زۆرە، زەحمەتی دۆزینەوەی دەرفەت هەیە. بۆ ئەنجامدانی هەندێک کار، دەرفەتی زیاتر پێویستە. بەڵام ئەمانە شتە سەرەکییەکان نین. بۆیە لە پێگەی واقیعی مرۆڤی زیندوودا لاوازییەک لە شیکردنەوەی خەباتی سەربازی ئایدیۆلۆژیدا هەیە. گۆڕەپانی هونەر و وێژە بەباشی نەچووەتە ناو هێڵێکی وەهادا. ئەوان لە گەریلا تێنەگەیشتن، لە خەتی ڕێبەرتی تێنەگەیشتن. رێبەرتی ٥٠ ساڵ چۆن ژیاوە، چۆن کاری کردووە، چۆن لە ئەنقەرەوە دەستی پێکردووە، ئێستا لە ئیمرالیە، چۆن دەژی و کاردەکات؟ ئەمە ژیانی ڕاستەقینە و ئازادە و راستی بەم شێوەیەیە. ئەوان لەمەوە دوورن.

ئەوانەی خۆیان بە هونەرمەند یان نووسەر دەزانن، ئەم ڕاستییە نابینن. گەریلاکان لە زاپ چۆن بەرخۆدان دەکەن، دژی چەکی کیمیایی و چەکی ئەتۆمی دەجەنگن، چۆن لەو تونێلانە بەرخۆدان دەکەن؟ ئەمە ژیانی ڕاستەقینەیە، ئەمەیە حەقیقەت، ئەمە ژیانی ئازادە. ئەمە بەهای مرۆڤایەتییە، جگە لەمە هیچ راستیەکی ژیان نییە. لێکۆلینەوەی تێدا ناکرێت و نابیسترێن و هەستیان پێناکرێت. بۆچی؟ ئەمەش بەو مانایەیە کە هێشتا کاریگەری عەقڵیەت و سۆز و سیاسەتی داگیرکەر و قڕکەر ماوە. خۆشیکردنەوە لاوازە، خۆرەخنەکردن کەمە. دۆخێکی وا هەیە کە تاکگەرایی بۆرژوازی بچوک، ناتوانێت خۆی لە ژیانی ماددی مۆدێرنیتە کاپیتالیزم ڕزگار بکات. گیری خواردووە. ناتوانێت لەگەڵ کۆمەڵگادا ئاوێتە ببێت. بەڵام لێرەدا پێویستە نووسەر یان هونەرمەند تاکگەرایی وەلاوە بنێت. ئەوەش بە واتای کۆمەڵایەتیبوون و مرۆڤبوون دێت.

ئاستێکی دیاریکراو هەیە، کە بەشدارییەکی گەورە لە خەباتدا دەکات. بەم شێوەیە سڵاو لە رەنجدەرانی هونەر و وێژە دەکەم و هیوای سەرکەوتنیان بۆ دەخوازم. بەڵام بوارێکە شایەنی سەرنج و گفتوگۆیە. ئێمە پێمان وایە پێشکەوتنێکی گەورە لە بواری هونەر و وێژەدا روودەدات. شۆڕش، وەک شۆڕشێکی گەورەی ڕۆشنبیری، لەگەڵ هونەر و وێژەدا پێشکەوتنی زیاتر بەدەست دەهێنێت.

یەکێک لەو تایبەتمەندیانەی کە پەکەکە لە رێکخستنەکانی دیکە جیا دەکاتەوە ئەوە بوو کە خەباتی چەکداری وەک پێویستیەکی بنەڕەتی دەبینی. لەو چوارچێوەیەدا خوڵقاندن و کاریگەرییەکانی خەباتی چەکداری لە چوار پارچەی کوردستاندا چۆن ڕوویدا؟

شەڕی چەکداری بوارێکی گرنگە. کوردستان هەر لە سەرەتاوە ناوچەیەکی جێی سەرنج بووە. ھەندێک دەڵێن پەکەکە و چەک یەک شتن، ھەندێک کەس ھەن وەها بیر دەکەنەوە. هەندێک دەڵێن ئەمە هەڵەیەکی گەورەیە، هەموو جۆرە قسەیەکیان دەگوت. ئەوان لە دەرەوە ئەم قسانە دەکەن، بەڵام بە ناوی کوردیشەوە دەیکەن. ئەوان لایەنی نەتەوەپەرستی سەرەتایین، ملکەچ و نەتەوەپەرستی بورژوازی بچوکن. ئێمە ئو جۆرە کەسانەمان زۆر بینیوە. شەڕێکی گەورەمان ئەنجام دەدا. بەهاکانی ڕێبەر ئاپۆ سەبارەت بە بەرخۆدانی چەکداری بە تەواوی پشتڕاست کرایەوە. پەرەسەندن و پێکهاتن لەسەر بنەمای بیرۆکەکانی ڕێبەر ئاپۆ بوو. ئەمە ڕاستییەکی ئاشکرایە. بیروڕای ڕێبەر ئاپۆ چی بوو؟ پێویستە ئەمانەش بزانرێن. پێویستە زانیاری هەڵە لەم بابەتەدا نەهێڵرێت. ڕێبەر ئاپۆ لە دوایین بەرگرینامەکەیدا ئەمەی کردە پرەنسیپ و گوتی، " ئەگەر  هێزی لەناوبردنی هەموو جیهانیشمان هەبێت، هێرش ناکەینە سەر هیچ کەسێک، ئەگەر جیهان کۆببێتەوە و هێرشمان بکاتە سەر، هیچ کاتێک دەستبەرداری مافە دیموکراسییە ڕەواکانمان نابین.' ئەمە هێڵی پەکەکە، هی ڕێبەر ئاپۆیە. ئەمە هێڵی بەرخۆدانە. خۆڕاگری و خەباتی چەکداریش لەسەر ئەم بنەمایە دامەزرێنەراوە. بەم مانایە تێکۆشانی پاراستنی رەوایە. ئەمە بەتەنها خۆپاراستنە.

خەباتی چەکداری بۆ کوردستان پێویست بوو، دەبێ ئەمە دیار بکەین. چونکە قڕکردنی کەلتوری هەبوو. زمان، مێژوو، کەلتور، وڵات، ناو، هەموو شتێک لەناودەبرا و ئاسیمیلە دەکرا. ڕاستە داگیرکردنی ئابووری هەبوو، هەژموونی سیاسی هەبوو، بەڵام هەموو ئەمانە پەیوەندیان بە سەردەستی سەربازیەوە هەیە. لەلایەن سەردەستی سەربازییەوە ئەنجامدرا. واتە لە پشت هەموویانەوە هەژموونی سەربازی و توندوتیژی هەبوو کە هەمووی پەیوەندی پێوە هەیە. پێش ئەوەی ئەم هەژموونە سەربازییە شکست بهێنێت، نەدەتوانرا زمان ئازاد بکرێت، پەرە بە کەلتور بدرێت، مێژوو بپارێزن، بە کوردی قسە بکەین و بە کوردی پەروەردە بکرێن. کۆمەڵگا بەم شتە ڕزگاری نەدەبوو، ڕێگەیان پێنەدەدرا و نەدەکرا. سەرنج بدەن، لەبەرئەوەی وتیان چەکی کیمیاوی بەکاردەهێنرێت، یەکسەر ٩ ڕۆژنامەنووس دەستگیرکران. ئەو پرۆفیسۆرەی کە گوتی پێویستە لێکۆلینەوە بکرێت، خرایە زیندانەوە. پشت بە چی دەبەستن و دەستگیریان دەکەن؟ پشت بە دەسەڵاتی توندوتیژی خۆی، پۆلیس-سەربازی خۆی دەبەستێت و دەیخاتە زیندانەوە. لەو کاتەدا  تاوەکو  گورز لە هێزی سەربازی نەوەشێنیت، نەیشکێنی و هەڵنەوەشێنی ناتوانیت لە بوارەکانی تردا پێشکەوتن بەدەست بهێنیت، لەسەر پێی خۆت بوەستیتەوە.

لە کوردستان تاوەکو توندوتیژی لەناو نەبرێت هیچ پێشکەوتنێک دروست نابێت

ناتوانی زمان و کەلتور و مێژوو و ئابوری و سیاسەتی خۆت بخوڵقێنیت، چونکە هەموویان بە توندوتیژی سەربازی هەوڵی لەناوچوونیان دەدرێت. تەنها کاتێک ئەو هێزە داگیرکەر و قڕکەرە شکستی هێنا، دەتوانیت لە بوارانەدا پێشبکەویت. خۆی ئەو شتە رووشیدا. بەم شێوەیە سیاسەتی دیموکراسی لە سەرەتای ساڵانی نەوەدەکاندا سەریهەڵدا، قسەکردن بە زمانی کوردی، خوڵقاندنی هونەر و وێژە، کردنەوەی خول، و خۆبەڕێوەبەریی کۆمەڵگەی کوردی دروست بوو. هەموو ئەمانە لەگەڵ خەباتی گەریلا بەرەوپێشچوون. ئەمە چەمکی پەکەکە بوو، پێویستە هەمووان بە دروستی لێی تێبگەن.

خاڵی یەکەم؛ تاوەکو ئەو چەوساندنەوە ستەمکارە، بە خەباتی شۆڕشگێڕانە و توندوتیژی نەشکێنرێت، هیچ پێشکەوتنێکی نەتەوەیی و شۆڕشگێڕانە و دیموکراسی و ئازادیخوازانە لە کوردستاندا رونادات.

خاڵی دووەم: دەتوانیت بە بەرخۆدانی خۆپاراستن لەسەر بنەمای خۆپراستنی رەوا، ئەم توندوتیژییە داگیرکارییە فاشیستییە تێکبشکێنیت. ئەو بەرخۆدان و خەباتە چەکدارییەی کە لەسەر ئەم بنەمایە بەڕێوەی دەبەیت، پێویستە لەسەر بنەمای خۆپاراستن بێت. واتە لەسەر بنەمای پاراستنی هبوون و ئازادی مرۆڤ بێت. نابێت پەیوەندی بە لەناوبردن و زاڵبوون و چەوساندنەوەی ئەوانی ترەوە بێت. ئەمە لە پەکەکەدا نییە. ئەو ڕێبازە چەکدارییەی پەکەکە، لەسەر بنەمای قسەکانی ڕێبەر ئاپۆیە، کە دەڵێت " ئەگەر  هێزی لەناوبردنی هەموو جیهانیشمان هەبێت، هێرش ناکەینە سەر هیچ کەسێک، ئەگەر جیهان کۆببێتەوە و هێرشمان بکاتە سەر، هیچ کاتێک دەستبەرداری مافە دیموکراسییە ڕەواکانمان نابین." ئەم پێشکەوتنەی بەرخۆدانی چەکداری لەسەر بنەمایی هەرەکە ، ئارگەکە و هەپەگە، تەواوی لە چوارچێوەیەکی وەهادا ڕوویدا. دوای شەهیدکردنی حەقی کارەر، شەڕی چەکداری بە تۆڵەسەندنەوە دەستی پێکرد. ئەم بڕیارە دوای شەهیدکردنی شەهید حەقیدا درا؛ هەموو کادرێک لە کاتی خەباتدا ئاسایشی خۆی دەپارێزێت. بۆیەش ئاگادار هەموو جووڵەیەک دەبێت. یەکەمین بەکارهێنانی توندوتیژی ڕێکخراوەیی لە تۆڵەی حەقی کارەر بوو. دواتر لەتۆڵەی خەلیل چاوگن بوو. بەرخۆدانی هیلوان لە تۆڵەی گەلی سێوەرەک و بۆ ئەوەی خۆپاراستن بەرەو پێشەوە بچێت ئەنجامدرا.

پەکەکە گەلی کوردی کردە هێزێکی رێکخراوەیی

دواجار کودەتای سەربازی فاشیستی ١٢ی ئەیلوولی ١٩٨٠ هێرشی کردە سەر هەر چوار پارچەی کوردستان و هەموو بەهاکانی گەلی کورد. دەستیان کرد بە وێرانکردنی کوردستان. لە ١٥ی تەباخی ١٩٨٤دا هەڵمەتی گەریلا بۆ پاراستنی گەلی کوردستان و کوردستان لە دژی ئەمە ڕوویدا. ئەم هێڵە بەرگرییە تا ئەمڕۆش بەردەوامە. بەرخۆدانی گەریلا کە ئەمڕۆش لە زاپ، ئاڤاشین، مەتینا و ناوچەکانی دیکەی کوردستان بەردەوامە، بەرخۆدانێکە لەسەر بنەمای ئەو هێڵەیە. دەرکەوت کە ئەمە چەندە ڕاستە. هەژموونی دوژمنی شکاند، کۆمەڵگەی کوردی ئاگادار کردەوە، پەروەردەی کرد، شوناس و شەرەف و موعجیزە و بوێری و قوربانیدان و ئیرادەی پێبەخشی. کردیە هێزێکی ڕێکخراوەیی. ژنانی کوردی پەروەردە و ڕێکخست. پێویستی بە گەریلای ژن هەبوو. ئیتر کەس ناتوانێت لەمە زیاتر شتێکی جیاواز بڵێت.

هێرشەکانی ئاکەپە-مەهەپە لەبەرچاون. ئەگەر کەسانێک هەبن بڵێن پێویستە ئەم شەڕی چەکداریە نەبێت، با سیاسەت بکەین، من تەنها دەڵێم گەمژانەیە. ٥٠ ساڵە گوێبیستی هەندێک کەس دەبین کە وەها دەڵێن، پەکەکە لەدژی ئەوەش تێکۆشانی کرد. پەکەکە هەمیشە پێشکەوتنی خوڵقاندووە، گەشەی کردووە، رێبەر ئاپۆ و پەکەکە لەلایەن مێژووەوە پشتڕاستکراونەتەوە. ئەوانەی ٥٠ ساڵە قسە دەکەن دەرکەوت کە درۆ دەکەن و ئەوانەی هەڵەکانیان ئاشکرا بووە، هێشتا بەردەوامن لە وتنی هەمان قسە. قسەی بەتاڵن، پێویستە دەستی لێهەڵبگرن. بە واتایەکی تر، خەباتی چەکداری پەکەکە پێویستە وەک هێزێک بۆ دروستکردنی شۆڕشێکی گەورەی ئازادی و بنیاتنانی مرۆڤێکی ئازاد، کۆمەڵگەیەکی دیموکراسی و گەشەپێدانی ژنانی ئازاد سەیر بکرێت.

خۆی ئەوە بە تێکۆشان پەرەی پێدرا. سەرنج بدەین ، چی خوڵقاند؟ ئایا دیکتاتۆرییەکی نوێی دەوڵەتی بنیاتنا، هێزێکی بۆ چەوساندنەوە و چەوساندنەوەی ئەوانی دیکەی دروستکرد، یان بەگێکی وەک بارزانی دروستکرد؟ بە دڵنیاییەوە نا. چی بنیاتنا؟ مرۆڤی ئازاد، ژنی ئازاد، کۆمەڵگەی دیموکراسی، نەتەوەی دیموکرات، سیاسەتی دیموکراسی پەرەی سەند و ڕێگای بۆ خۆش کرد. ئاشکرا بووە کە ئەمە چەندە ڕاست و مانادارە، چەند پێویست و پێشکەوتنخوازانەیە بۆ کۆمەڵگا و مرۆڤەکان."

ف.ق