هەپەگە: ٩ داگیرکەر سزادران، ٢ سەنگەر رووخێندران
لە چالاکی گەریلاکانی ئازادی کوردستاندا ٩ سەربازی تورکی داگیرکەر سزادران، ٢ سەنگەریش رووخێندران و ٢ خێمەی سەربازی لەناوبران.
لە چالاکی گەریلاکانی ئازادی کوردستاندا ٩ سەربازی تورکی داگیرکەر سزادران، ٢ سەنگەریش رووخێندران و ٢ خێمەی سەربازی لەناوبران.
ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە رایگەیاند، "بەرخودانی شکۆمەندانەی گەریلاکانی ئازادی کوردستان لە دژی هێرشە داگیرکەرییەکانی سوپای تورکی داگیرکەر بەردەوامە. هێزەکانمان کە بە پێشەنگایەتی تیمە گەڕۆکەکانمان شێواز و تاکتیکی سەردەمی نوێی گەریلا بەشێوەیەکی سەرکەوتووانە بەکاردەهێنن، گورزی قورس لە داگیرکەران دەدەن.
لە ئەنجامی چالاکی هێزەکانماندا:
٩ داگیرکەر سزادران، ٣ داگیرکەریش برینداربوون. لە هەمان کاتدا ٢ سەنگەر و ٢ خێمەی سەربازی رووخێندران. سوپای تورکی داگیرکەر بە دەیان جار گۆڕەپانەکانی بەرخودانی بە کاتیوشا و چەکی قورس بۆردومان کرد.
زانیارییەکان لە بارەی چالاکی و هێرشەکان بەم جۆرەیە:
"لە چوارچێوەی هەڵمەتی شۆڕشگێڕیی جەنگی خابوری شەهید ساڤاش مەرەشدا؛
١٧ی تشرینی دووەم کاتژمێر ٠٨:١٥ لە هەرێمی تروانشی مەتینا لە شاخی شەهید عەلی لە دژی داگیرکەران لە لایەن تیمە گەڕۆکەکانمانەوە چالاکی دزەکردنەناو ئەنجامدرا. ئەو داگیرکەرانەی بەمەبەستی داگیرکردنی شاخی سور سەرقاڵی دروستکردنی رێگە بوون، بە چالاکییەکی هەماهەنگی گەریلا لە دوو لاوە گولـلەباران کران. قۆڵی یەکەمی چالاکیەکە بە نارنجۆک و چەکی سوک لە نزیکەوە ٢ خێمەیان کردە ئامانج. لەو چالاکییانەدا ٤ داگیرکەر سزادران. دوو داگیرکەر کە یەکیان ئەفسەرە برینداربوون و دوو خێمەکە لەناوبران. قۆڵی دووەمی چالاکییەکە؛ بە شێوەیەکی کاریگەر لە ٢ سەنگەر کە ٤ داگیرکەریان تێدابوو درا. لەوێ ٤ داگیرکەر سزادران و ٢ سەنگەریش رووخێندران. هەروەها هێزەکانمان لە گۆڕەپانەکە بە چەکی سوک لە داگیرکەرانیاندا. لە ئەنجامدا داگیرکەرێک سزادرا و داگیرکەرێکیش برینداربوو.
لەو چالاکییەدا کە بە پێشەنگایەتی تیمە گەڕۆکەکانمان بە گیانێکی بەرزی هێرشبەری و شێوازی ئەنجامگر ئەنجامدرا ٩ داگیرکەر سزادران و ٣ داگیرکەریش برینداربوون. لە هەمان کاتدا ٢ سەنگەر و ٢ خێمەی سەربازی لەناوبران.
لەچوارچێوەی هەڵمەتی شۆڕشگێڕیی هەڵۆکانی زاگرۆس لە هەرێمی زاپ
١٧ی تشرینی دووەم کاتژمێر ١٥:١٠ لە گۆڕەپانی بەرخودانی شەهید عادلی چەمچۆ تیمە گەڕۆکەکانمان بە چەکی قورس لە داگیرکەرانیاندا.
هێرشەکانی سوپای تورکی داگیرکەر؛
لە ١٧ی تشرینی دووەم گۆڕەپانەکانی بەرخودانی شاخی ئێف ئێم، شاخی ئامێدی، چەمچۆ و سیدا بە دەیان جار بە کاتیوشا، تانک، هاوەن و چەکی قورس بۆردومان کران.
لە ١٧ی تشرینی دووەمدا داگیرکەران هەوڵیاندا سەنگەرەکانی شەڕی شەهید سەرخۆبون لە گۆڕەپانی بەرخودانی چەمچۆ بە حەفارە بڕوخێنن.
هـ . ب