لە بەیانامەکەیدا تەڤگەری ئازادی دەڵێت”پرسە و سەرخۆشی خۆمان بۆ قوربانیانی ڕووداوە دڵتەزێنەکەی گەڕەکی کازیوەی شاری سلێمانی ڕادەگەیەنین و هیوای زوو چاکبوونەوە بۆ بریندارەکان دەخوازین”..
ئاماژەى بەوەشکردوە، پێویستە هەر چی زووە دەزگا پەیوەندیدارەکان بەدواداچوون بۆ ئەو هۆکارانە بکەن، کە بووەتە هۆکاری ئەو ڕووداوە دڵتەزێنە و ڕێگری بکرێت لە دووبارە ڕوودانی کارەساتی هاوشێوە.
هەروەها تەڤگەری ئازادی دەشڵێت، بەشێکی زۆر لە ماڵان بەمەبەستی خۆگەرمکردنەوە ئەو شێوازە لە سیستەمی غازییە بەکار دەهێنن، ئەم ڕووداوانە دەرەنجامی نەبوونی ستراتیژێکی سەردەمی حکومەتی هەرێمە بۆ ژیانی هاووڵاتییان و پێویستە هەرچی زووە بێسەروشوێنبووەکان بدۆزرێنەوە.
ئێوارەى دوێنێ تانکیەکى غاز لە یەکێک لە ماڵەکانى گەڕەکی کازیوەى شاری سلێمانی تەقیەوەو ئەمڕۆش گەڕان و دەرهێنانى تەرم و بریندارەکانى ئەو رووداوە کۆتایی هات و بەهۆیەوە ١٥ کەس گیانیان لەدەستداو ١٣ کەسی دیکەش برینداربوون.
ف.ق