عومەر ئۆجالان و ئۆزگور فایەق ئەرۆل لە گەڵ سی پی تی دیداریان ئەنجامدا

پەرلەمانتاری دەم پارتی عومەر ئۆجالان و ئۆزگور فایەق ئەرۆل لەبارەی گۆشەگیری چری سەر رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لەگەڵ کاربەدەستانی سی پی تی دیداریان ئەنجامدا.

پەرلەمانیتاری دەم پارتی عومەر ئۆجالان و پارێزەر ئۆزگور فایەق ئەرۆل لە ستراسبورگ لەگەڵ کاربەدەستانی سی پی تی دیداریان ئەنجامدا و لەبارەی دیدارەکە زانیارییان خستەڕوو.

عومەر ئۆجالان ئەوەی خستەڕوو، کە ئەوان سەبارەت بە گۆشەگیری و پێشێلکارییە نایاساییەکان کە بەسەر رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان پەیڕەو دەکرێن، زانیارییان گەیاندووەتە بەرپرسانی سی پی تی و باسی لەوەکرد، کە بەرپرسانی سی پی تی لەوبارەوە پێیان وتوون، کە بە بێ مۆڵەت و رێگەپێدانی وڵاتانی ئەندام ناتوانن راپۆرتی سەردانەکانیان بۆ رای گشتی ئاشکرا بکەن.

عومەر ئۆجالان وتی، کە ئەوان بە بیری کاربەدەستانی سی پی تییان هێناوەتەوە کە دۆخی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بۆ گەلی کورد و پرسی کورد زۆر گرنگە و رایگەیاند، کە داوایان لە سی پی تی کردووە لەو بابەتەدا هەستیار بن و گوشار بخەنە سەر تورکیا.

دەبێت سی پی تی ئەرکی خۆی بەجێبگەیەنێت و کاریگەری دابنێت

ئۆزگورفایەق ئەرۆلیش کە لە دیدارەکەدا لەگەڵ سەرۆکی گشتیی سی پی تی وکاربەدەستانی دیکەی ئەو کۆمیتەیەدا بەشداربووە، ئاماژەی بەوەکرد کە کاتێک هەلومەرجی ئیمراڵی لەبەرچاوبگیرێت پێویستە سی پی تی کە ماوەی ٢٥ ساڵە چاودێری دۆخی ئەو زیندانە دەکات، خاوەنداری لە ئەرکی خۆی بکات.

ئۆزگور فایەق ئەرۆل دەستنیشانی کرد کە هەڵوێستی هەنوکەیی سی پی تی لە سیاسەتی گۆشەگیریدا رێگە بۆ تورکیا خۆشدەکات و باسی لەوەکرد، کە لەو رووەوە رەخنەیان لە سی پی تی گرتووە و رایگەیاند، "پێویستە هەڵوێستێک بگیرێتەبەر کە نیگەرانیەکانی بەڕێز ئۆجالان و گەلی کورد لە بارەی دۆخی عەبدووڵا ئۆجالان بڕەوێندرێنەوە. بۆ ئەوەش چیمان لەدەست بێت دەیکەین".

هـ . ب