پەیامی کۆن-مەد بۆ ١ی ئایار

کۆنفیدراسیۆنی جڤاکی کوردستانی لە ئەڵمانیا (کۆن-مەد) لە پەیامەکەی بۆ ١ی ئایاردا وتی: "هیواداریین ساڵی ٢٠٢٤ ببێتە ساڵ و دەستپێکێکی لەو جۆرە کە چینی کرێکار و خەباتکاران بە زانابوونی ئەخلاقی و سیاسی نوێوە ڕاپەڕنە سەرپێ."

پەیامی کۆن-مەد بۆ ١ی ئایار

کۆن-مەد لە ڕاگەیاندراوە نوسراوەکەیدا دەڵێت: "لە ساڵی ١٨٩٠ەوە گەلانی بندەستی جیهان و کرێکاران بە رۆحی تێکۆشان و پشتیوانی لە دژی داگیرکردنی ماف، ١ی ئایار جەژنی کرێکار و ڕەنجدەران پیرۆز دەکەن. لە ڕۆژگاری ئەمڕۆماندا ١ی ئایار لە هەموو کاتێک گرنگترە."

هەر لە ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە: "پارادایمەکانمان لەسەر بنەمای ئیکۆلۆژی، دیموکراتیک، ئەخلاقی، سیاسی و ئازادیخوازی ژن، لە ئاستی ژیانییدا گرنگە. چینی کرێکار و ڕەنجدەران ناوکی بنەڕەتی کۆمەڵگەی دیموکراتیکیە. هەتا خۆمان هۆشیار نەکەینەوە، ناتوانین لە کۆیلایەتی مۆدێرن ڕزگارمان ببێت.

ماوەی نیوسەدەیە تێکۆشانی ئازادی لە کوردستاندا هەموو بەشەکانی کۆمەڵگەی لەناو خۆیدا هەڵگرتووە و سەرچاوەی ئەم هێزەش پارتی کرێکارانی کوردستانە، ئەمەش شتێکی ڕێکەوت نیە. لە تێکۆشان لە دژی خراپەکارییەکاندا هەموو قوربانییەک دراوە، لە جەوهەری خۆیدا بۆ ئازادی چینی کرێکار و ڕەنجدەرانە. گەر چینی کرێکار و ڕەنجدەرانی نێونەتەوەی بەم هێزەوە بکەونە ناو یەكێتی و پشتیوانی، ئەوکاتە هیوای ئازادی گەورەتر دەبێت و مەشخەڵ بۆ داهاتوو گەشتر دەبێت.

بەم باوەڕەوە هیواخوازین ساڵی ٢٠٢٤ ببێتە ساڵ و دەستپێکێکی نوێ کە چینی کرێکار و ڕەنجدەران بە هۆشیاری ئەخلاقی و سیاسی نوێوە ڕاپەرنە سەرپێ."