ئاندۆک: لە جەوهەری پەکەکەدا راستیی شەهیدان هەیە

ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەری کەجەکە خەبات ئاندۆک ساڵیادی دامەزراندنی پەکەکەی پیرۆز کرد و وتی، "لە جەوهەری پەکەکەدا راستیی شەهیدان هەیە. ئافرێنەری بنەمای راستیی شەهیدان و دەستکەوتەکانی ئێستا، راستیی رێبەر ئاپۆیە".

ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەری کەجەکە خەبات ئاندۆک بە بۆنەی ساڵایادی دامەزراندنی پەکەکە قسەی بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF) کرد.

خەبات ئاندۆک ٤٤مین ساڵیادی پەکەکەی پیرۆز کرد و باسی لەوەکرد، کە رێبەری گەلی کورد کورد عەبدوڵا ئۆجالان پەکەکەی وەک پارتی شەهیدان پێناسە کردووە. ئاندۆک بە بیری هێنایەوە کە پەکەکە دوای شەهیدبوونی حەقی قەرار دامەزراوە و بەم جۆرە درێژەی پێدا: "لەناو تۆوی پەکەکەدا راستیی شەهیدان هەیە. بێگومان سەرچاوەی راستیی شەهیدان رێبەر ئاپۆیە. ئەوەی بنەمایە راستیی شەهیدان دادەنێت و ئەو دەستکەوتانەی کە ئێمە ئێستا بەدەستمان هێناوە دەخوڵقێنێت، راستیی رێبەر ئاپۆیە. لەبەر ئەوەی رێبەر ئاپۆ وەک فیدایی گەلی ئازادییە، وەک فیدایی بەها دیموکراتیک و کۆمۆناڵەکان هاتە سەر شانۆی جیهان.

 لەسەر ئەو بنەمایە رێکخستنەکانی خۆی و هاوڕێیانی خۆیان بونیاد نا. هاوڕێیانی رێبەرایەتیش، لە دڵ و گیانەوە پەیوەست بوون بەوەوە و هەڵوێستی رێبەرایەتیان بۆ خۆیان بە بنەما گرت. بەم جۆرە رێبەرایەتی راستیی شەهیدانی هێنایە ئاراوە. راستیی رێبەرایەتی و شەهیدان یەکتریان دروست کرد و تا ئەمڕۆ گەیشتووە. پارتەکەشمان بەردەوام بە شەهیدانەوە پەیوەست ماوەتەوە. ئەو دڵسۆزی و وەفادارییە بەردەوام لە بەرزترین ئاستدابوو. ئەوەی ئەم راستییەی ئافراندووە رێبەر ئاپۆیە. رێبەر ئاپۆدوای هەر شەهیدبوونێک تا ئەمڕۆ، هەنگاوی نوێی دەستپێکردووە و بۆ ئەوەی دەستکەوتی نوێ بەرەوپێش ببات، لە پەکەکەدا بەهای نوێی ئافراندووە.

هەموو دەستکەوتەکانمان، بەهاکانمان کە تائێستا ئافرێنراون هەمووی لە سایەی شەهیدانە. بە بێ رەنجی شەهدیان بەرەوپێشچوون نایاتە ئاراوە. هەموو سەرکەوتن و بەرەوپێشچوونەکان رەنجی شەهیدانە. لەسایەی شەهیدانەوە ملیۆنان مرۆڤی بەشکۆ، دروست، بەشەرەف، ئەوانەی بۆ هەبوونی خۆیان تێدەکۆشن، لە دژی ستەم، زۆرداری و داگیرکەری دەوەستنەوە، ئەوانەی سەردانانەوێنن و ئەوانەی خاوەن ئیرادەن دروست بوون.

ئێمە سەربەرزین کە شوێنکەوتووی رێبازی شەهیدانین و لە هەمان هێڵدا تێدەکۆشین. گەلە وڵاتپارێزەکەمان لە یەکەم ساتەوە تا ئەمڕۆ بە شەهیدان وەفادار مایەوە و بوونە رێبوارو شوێنکەوتووی ئەوان. هاوڕێیانی شەهید رۆڵەی ئەم گەلەن. لەبەر ئەوەش لە نێوان شەهیدان و گەلدا پەیوەندی زۆر پتەو دروست بووە. تا رۆژی ئەمڕۆمان بەردەوامە. گەلەکەشمان سەری بە شەهیدەکانیەوە بەرزە، لەسەر هێڵی تێکۆشانی ئەو سەر لەبەرامبەر هیچ ستەم و زۆردارییەک نەوی ناکات. ئەم راستیە گەلەکەمانی لە هەموو جیهاندا کردووەتە نمونە".

ئەم شەڕە شەڕی دیموکراسی و ئازادییە

خەبات ئاندۆک وتی، "هەرچەندە لە راستی رێبەر ئاپۆ و شەهیدان دەستکەوتی مێژووییمان بەدەستهێناوە، بەڵام بەداخەوە هێشتا ئەو سەرکەوتنەی کە دەمانەوێت بەدەستمان نەهێناوە" و هۆکارەکەشی بەم جۆرە خستەڕوو: "لەبەر ئەوەی کێشەی هەبوون و ئازادیمان هەیە. گەلی کور رووبەڕووی مەترسی گەورەیە. ئێستا لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و کوردستان شەڕی سێهەمی جیهانی لەئارادایە. لەم شەڕی جیهانییە سێهەمیندا دەیانەوێت گەلی کورد پاکتاو بکەن. لەبەر ئەوەی لەشەڕێ یەکەمدا ئەرمەنی، ئاشوری-سوریانی و ئێزدی کۆمەڵکوژکران، لە شەڕی دووەمدا جووەکان کۆمەڵکوژ کران و دەیانەوێت لە شەڕی سێهەمی جیهانیدا گەلی کورد لەناوببەن. بۆ ئەوەی سەربکەون سەرەتا دەیانەوێ پێشەنگەکانی پەکەکە بسڕنەوە. بە پاکتاوکردنی پەکەکە دەیانەوێت گەلی کورد پاکتاو بکەن، بۆ پاکتاوکردنی پەکەکەش دوژمن بە پێویستی دەزانێت گەریلاکانی ئازادی لەناوببات.

لەبەر ئەوە لە زاپ، مەتینا، ئاڤاشین، هەفتانین، خواکورک و زۆر ناوچەی دیکە شەڕێکی گەورە بەڕێوەدەچێت. چەکی کیمیایی، چەکی ئەتۆمی تاکتیکی بەکاردەهێنرێن، دوژمن هەموو جۆرە تاوانێکی مرۆڤایەتی دەکات. دەوڵەتی تورک لەم شەڕەدا سەربازنی خۆیشی دەسوتێنێت. لە مێژووی ئێمەدا شەڕی گەورە ئێستا روودەدات. بێگومان ئەم شەڕە شەهیدبوونیشی بەدواوەوە دەبێت. سەرباری دەرفەتی زۆر کەمیش، مرۆڤایەتی و گەلی کورد باش دەیبینێت کە شەڕێکی چۆن بەڕێوەدەچێت. رێکخستنەکەمان پێشتر ئەم شەڕەی وەک شەڕی مان و نەمان پێناسە کردبوو. لەم شەڕی داگیرکەرییەدا هێز، مۆڕاڵ، وردە و ئیرادەی خۆی لە راستیی شەهیدان وەردەگرێت. لەسەر ئەو بنەمایە گەریلاکانی ئازادیی کوردستان لەسەر رێبازی شەهیدان گورزی گەورە لە دوژمن، خیانەتکاران و مۆدێرنیتەی سەرمایەداری دەوەشێنن.

بێگومان لەم شەڕەدا بەرپرسیارێتی گەورە دەکەوێتە سەر شانی گەلەکەمان، دۆستان و هێزەکانی ئازادیخواز و دیموکراسی. لەبەر ئەوەی ئەمە شەڕی دیموکراسی و ئازادییە. ئێمە لەو بڕوایەداین کە گەلەکەمان، دۆستانمان، هەموو هێزە ئازادیخواز و دیموکراسییەکان، هەموو هێزە تێکۆشەرەکان بەتایبەتی ژنان و گەنجان پەیوەست دەبن بە ئەرک و بەرپرسیارێتی مێژوویی خۆیان و هەموو بەرپرسیارێتی خۆیان لە دژی هێزە داگیرکەرەکان بە شێوەیەکی سەرکەوتووانە جێبەجێ دەکەن. ساڵیادی دامەزراندنی پارتەکەمان پەکەکە، لە رێبەر ئاپۆ، لە گەلە وڵاتپارێزەکەمان، لە هاوڕێیانمان کە لەسەنگەرەکانی شەڕ لە دژی داگیرکەران بە شێوەیەکی گیانبازی شەڕ دەکەن، لە دۆستانمان و لە هێزە ئازادیخواز و دیموکراسییەکان پیرۆز دەکەم".

هـ . ب