ئەندامی دەستەی بەرێوەبەریی كۆنگرەی كۆمەڵگەی دیموكراتیك و ئازادی رۆژهەڵاتی كوردستان "كۆدار"، ئاریۆ بەرزەن لەسەر سەرهەڵدانی گەل لەرۆژهەڵاتی كوردستان و ئێران، كە لەپێنجەمین هەفتەیی خۆیدایە، بۆ ئاژانسەكەمان، ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF) ئاخاوت.
ئاریۆ بەرزەن لەسەرەتای ئاخاوتنەكانی خۆیدا بەرێز و حۆرمەتەوە یاچی شەهیدانی شۆڕشی گەلانی ئێران و بەتایبەتی شەهیدانی رۆژهەڵاتی كوردستانی کردەوە و دەڵێت: "خەباتی رزگاری و ئازادیخوازی لەئاستی كوردستان و ئێران بەبێ قۆربانی پێكنەهاتووە. گەلی كورد لەهەر قۆناخێكی مێژووییدا بۆ ئازادی و رزگاری پێشەنگایەتی كردوە. ئەو پێشەنگایەتی ئەوان پیرۆز و بەنرخە. ئازادی بەرپرسیاریەتی دەیەوێت، بێگۆمان گەلی كورد لەم قۆناخەدا ئەو بەرپرسیاریەتیەی خۆی جێبەجێ دەكات. لەهەرچوار لای ئێرانەوە سەرهەڵدانە. لەبەرامبەر بە رژێمی سێدارەی ئێران چل ساڵە ئەو سەرهەڵدان و ناڕەزایەتیانە بەردەوامە و بەیەكدەنگی هاواری ئازادی و رزگاری دەكەن. لەبەلووچستان، ئازەربایجان، خۆراسان، هەموو شوێنێكی ئێران، دەرنگ یا زوو وەڵامی شۆڕش دەدەنەوە".
'پێویستە خاوەنداری لەنەوەی نوێ بكرێت'
ئەندامی دەستەی بەرێوەبەری كۆدار؛ ئاریۆ بەرزەن دەستنیشانی كرد كە نەوەی نوێ لەساڵانی حەفتاكاندا دەركەوتنە پێش، ئێستا ئەو نەوەە بووەتە شۆڕشگێڕ و خۆپشاندانان دەكەن و وەها بەردەوام دەكات؛ نەوەی نوێ ئێستا لە گۆڕەپانەكانن، بەئاسانی بێدەنگ ناكرێن، ئەوانە نەوەی ئازاد و سەرهەڵدێرن. ئەو هەموو وزە و داواكارییە بۆ ئازادی و پێشەنگایەتی دەكات. شەهیدبوونی خۆشیان لەبەرچاو دەگرن. ئەوە زۆر گرنگە. لەم رۆژانەدا هەر كەس دەبینێت و گوێی لێیەتی، بەتایبەتی لەلایەن رژێمی ئیسلامی ئێران هێرشێكی زۆر قورس لەسەر نەوەی نوێ هەیە. پێویستە خاوەنداری لەو نەوەیە بكرێت. هەر ئەم نەوەیە لەچیا، لەهەموو شوێنێكی كوردستان تێدەكۆشێت. هەر ئەم نەوەیە، كە ساڵانی حەفتاكان دەركەوتنە پێش و ئێستاش هەر ئەو نەوە بووەتە شۆڕشگێڕ و خۆپیشاندانان دەكات.
'هەموو ناوچەیەک شوێنی یاخیبوون و تێکۆشانە بۆ نەوەی نوێ'
ئاریۆ بەرزەن ڕایگەیاند، دەوڵەتی ئێران لە نەوەی نوێ دەترسێت و وتی: ئەگەر داواکارییەکانیان جێبەجێ نەکرێت، نەوەی نوێش دژایەتیان دەکات و لە بەردەوامیی وتەکانیدا وتی: "ئێمە دەزانین بۆ ئەم نەوە نوێیە هیچ جیاوازییەکی نییە، کە شاخ بێت، شار بێت، خوێندنگە بێت، یان شەقام بێت، هەموو شوێنێک بۆ ئەوان جێگەى تێکۆشانە. کۆماری ئیسلامیی سێدارە بەڕاستی لەم نەوەیە دەترسێت. ئەگەر ڕژێمی ئێران دژایەتیی ئاڵا و فەرمانەکانی گەل بوەستێتەوە، ئەوا گەل لێرە ئاڵا و فەرمانەکانیان دەسوتێنن و لە ناویان دەبەن.
چونکە ئەم نەوەیە ناتوانێت ڕێز لە کۆماری ئیسلامی بگرێت، کە تەنها سەرکوتکاریی بۆ ئەم نەوەیە پێیە، بۆیە دەبێت پشتیوانیان لێ بکەین. هیچ کەسێک مافی ئەوەی نییە بە یەک وشەش توانج لەم نەوەیە بدات و لۆمەیان بکات. با ڕژێمی ئێران بزانێت، کە یاساکانی دەوڵەت قبوڵ و پەسەند ناکرێن. ئەم نەوەیە تازە بە ڕاستی کۆیلایەتی قبوڵ ناکات، ئەوان زنجیرەی کۆیلایەتی دەشکێنن. چیتر قانون و یاساکانی نەوەی کۆن قبوڵ ناکەن. یەکەم ئەرک و بەرپرسیارێتیمان ئەوەیە، کە پشتگیریی نەوەی نوێ بکەین و قبوڵیان بکەین، چونکە ئەوانەى ئێمە بەڕێوەببەن ئەم نەوە نوێییەن".
ژ.ت