ئیدر كه ناوه‌ندی بازرگانی، كشتوكاڵی و ئاژه‌ڵدارییه به‌هۆی گه‌مارۆی ئابووری ده‌وڵه‌ته‌وه گیرۆده برسێتی و هه‌ژارییه.
له ئیدر ده‌روازه‌ی سنووری دیلیجو له نێوان ئازه‌ربایجان و نه‌خجه‌وان، ده‌روازه‌ی سنووری ئالیجان له‌گه‌ڵ ئه‌رمینیا و ده‌روازه‌ی سنووری بۆرالان له‌گه‌ڵ رۆژهه‌ڵاتی كوردستان (ئێران) هه‌یه. ئیدر كه ده‌روازه‌ی ئاسیایه به‌ره‌و ئه‌وروپا، له ساڵانی رابردوودا گه‌مارۆی ئابووری ده‌سه‌ڵاتی ئاكه‌په-مه‌هه‌په‌ی خراوه‌ته‌سه‌ر. بازرگانی له خه‌ڵك قه‌ده‌غه كراوه.
په‌رله‌مانتاری هه‌ده‌په‌ی ئیدر حه‌بیب ئهكسیك رایگه‌یاند، كه داخستنی ده‌روازه سنوورییه‌كانی ئیدر به واتای ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی دوایین سه‌رچاوه‌ی بژێوی خه‌ڵكی ناوچه‌كه‌یه. ئهكسیك وتی، "ئیدر سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی سنووری له‌گه‌ڵ سیچ وڵات‌دا هه‌یه، یه‌كێك له‌و شارانه‌ی كه لاوازترین ئاستی بازرگانی تێدایه. له‌و شارانهشه كه هه‌ژاری، برسێتی و بێكاری تێیدا له به‌رزترین ئاستدایه. نه‌كردنه‌وه‌ی ده‌روازه سنوورییه‌كان هه‌ڵوێستی دوژمنكارانه‌ی ده‌سه‌ڵاتداری له به‌رامبه‌ر دانیشتووانی ئه‌و ناوچه‌یه. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ده‌نگی به‌وان نه‌داوه، سزاده‌درێن، ئه‌مه‌ش مایه‌ی قه‌بوڵكردن نییه".
ئهكسیك ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، كه له‌پێشینه‌ترین كار كه بۆ ئیدر بكرێت، ئه‌وه‌یه كه ده‌روازه سنوورییه‌كان بكرێنه‌وه بۆ ئههی ناوچه‌كه به‌ره‌و پێش بڕوات و به رێژه‌یه‌كی كه‌میش بێت كۆتایی به برسێتی، هه‌ژاری و بێكاری بهێنێت.
هـ . ب