یەکینەکانی تۆڵەی شەهید سیروان سنە لە فارقین دوو ئۆتۆمبێڵیان سووتاند

یەکینەکانی تۆڵەی شەهید سیروان سنە رایگەیاند کە لە ناوچەی فارقتنی ئامەد ئۆتۆمبێڵی دوو کەس کە خزمەتی سیاسەتی قڕکردنی دەوڵەتی تورک دەکەن و دارەکانی گۆڕەپانەکانی گەریلا دەبڕنەوە، سووتێنراون.

یەکینەکانی تۆڵەی شەهید سیروان سنە رایگەیاند کە لە ناوچەی فارقتنی ئامەد ئۆتۆمبێڵی دوو کەس کە خزمەتی سیاسەتی قڕکردنی دەوڵەتی تورک دەکەن و دارەکانی گۆڕەپانەکانی گەریلا دەبڕنەوە، سووتێنراون.

لە راگەیەندراوەکەی یەکینەکەدا هاتووە، " تەڤگەری ئازادیمان چەندین جار لەدژی هێرشەکانی دەوڵەتی فاشیستی تورک لەبەرانبەر سروشتی کوردستان راگەیەندراوی بڵاوکردووەتەوە و هوشداری دابوو کە نابێت کەس ببێتە ئامرازێک بۆ مەرامەکانی فاشیستان. لەگەڵ ئەو هوشداریانە دوو کەسی جیاواز لە گۆڕەپانەکانی گەریلا داریان بڕیوەتەوە و خزمەتی سیاسەتی قڕکردنی دەوڵەتی فاشیستی تورکیان کردووە. یەکینەکانمان لە بەرانبەر ئەو دوو کەسە ٢ چالاکی جیاوازی سووتاندنی ئۆتۆمبێڵیان ئەنجامداوە. لە هەفتەی کۆتایی مانگی تشرینی یەکەم و هەفتەی سەرەتای مانگی تشرینی دووەم، لە ناوچەی سیلڤانی ئامەد  لەدژی ئۆتۆمبێڵی دوو کەس چالاکی سووتاندن ئەنجامدرا. لە ئاکامدا ئۆتۆمبێڵی هەردوو کەسەکە بە تەواوی سووتێنران."

'هەموو کەسێک کە هاوکاری سیاسەتی دوژمن دەکەن ئاگادار دەکەینەوە'

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، " بە بۆنەی ئەم چالاکیە، هوشداری دەدەینە هەموو کەسێک کە نەبنە بەشێک لە سیاسەتی قڕکردنی دوژمن و بەشداری تاڵانکردنی سروشتی کوردستان نەبن. پێویستە لەبیر نەکرێت کە هەر کە زیاتر ببنە بەشێک لە سیاسەتی دوژمن، زیاتر دەبنە ئامانجمان و باجەکەی دەدەن! گەنجان و ژنانی کوردستان بە چالاکیەکانیان لەسەر بناغەی خۆپاراستن، وڵامی هەموو جۆرە هێرشێکی دەوڵەتی داگیرکەری تورک دەدەنەوە."

ف.ق