هەپەگە یادی ٣ شەهیدی کردەوە
هەپەگە یادی ٣ شەهیدی کردەوە و رایگەیاند کە میراسی تێکۆشانی هاوڕێ قاڕەمانەکانیان سەردەکەویت.
هەپەگە یادی ٣ شەهیدی کردەوە و رایگەیاند کە میراسی تێکۆشانی هاوڕێ قاڕەمانەکانیان سەردەکەویت.
ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە لەبارەی گەریلا شەهیدەکان راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە کە بەشێکی بەم شێوەیەیە:
" هاوڕێکانمان پەیمان باگۆک، ئاگری گابار و چاوڕێ جیلۆ کە چەندین ساڵی دوور و درێژ لەنێو تێکۆشانی ئازادی کوردستاندا جێی خۆیان گرت و بە دڵسۆزی لەگەڵ فەلسەفەی ئازادی رێبەر ئاپۆ و هەڵوێستیان لەسەر هێڵی ژنانی ئازاد بوون بە فەرماندەی نموونەیی، ١٢ی تشرینی دووەمی ٢٠١٩ لە هێرشی دەوڵەتی داگیرکەری تورکدا شەهید بوون. ئەوان مرۆڤی راستەقینەی سەر هێڵ وبەهای ئازادی دروستین. میراسی تێکۆشانی هاوڕێ هێژاکانمان سەردەکەویت. لە ساڵیادی شەهیدبوونی هاوڕێکانماندا، بەڕێز و خۆشەویستیە یادیان دەکەینەوە و دڵسۆزی خۆمان بۆ تێکۆشانیان دووبارە دەکەینەوە.
ناسنامەی هاوڕێ شەهیدەکانمان بەم شێوەیەیە:
ناسناو: پەیمان باگۆک
ناو و پاشناو: هولیا مەرجان
شوێنی لەدایکبوون: مێردین
دایک و باوک: سورەیا و عێزەدین
شوێن و کاتی شەهیدبوون: ١٢ی تشرینی دووەمی ٢٠١٩/ هەرێمەکانی پاراستنی میدیا
*
ناسناو: ئاگری گابار
ناو و پاشناو: خەزال تەمەل
شوێنی لەدایکبوون: شڕنەخ
دایک و باوک: ئایشە و ئیبراهیم
شوێن و کاتی شەهیدبوون: شوێن و کاتی شەهیدبوون: ١٢ی تشرینی دووەمی ٢٠١٩/ هەرێمەکانی پاراستنی میدیا
*
ناسناو: چاوڕێ جیلۆ
ناو و پاشناو: هێلین کارادەنیز
شوێنی لەدایکبوون: ئامەد
دایک و باوک: رەحیمە و وەیسی
شوێن و کاتی شەهیدبوون: شوێن و کاتی شەهیدبوون: ١٢ی تشرینی دووەمی ٢٠١٩/ هەرێمەکانی پاراستنی میدیا
***
هەپەگە وێڕای ئەوەی باسی خەبات و تێکۆشانی سێ شەهیدەکەی لە ریزەکانی گەریلاکانی ئازادی کوردستاندا کردووە، هەروەها گوتی، " سەرەخۆشی خۆمان ئاڕاستەی خانەوادەی هێژای هاوڕێکانمان پەیمان، ئاگری و چاوڕێ و هەموو ژنانی تێکۆشەر لە چیاکان و شارەکان کە بۆ ئازادی تێدەکۆشن و گەلی وڵاتپارێزی کوردستان دەکەین کە لە سەدەی ٢١دا رەنجێکی گەورە دەدەن."
ف.ق