ئێمە درێژەپێدەری رێگای ڕۆڵەکانمانین

کەسوکاری زیندانیان لە چالاکیی ئێشکگری دا وتیان: "هەتا ئێمە زیندوو بین، ئێمە درێژە بە ڕێگای ڕۆڵەکانمان دەدەین".

کەسوکاری زیندانییە نەخۆشەکان و ئەو کەسانەی، کە بە شێوەیەکی خۆکار و میزاجی ئازاد نەکارین، بۆ ٣٢٣هەمین جار لەبەردەم پەیمانگای پزیشکی داد لە ئامەد کۆبوونەوە و بەشداریان لە چالاکیی ئێشکگریی دادپەروەریدا کرد.

لە مەراسیمەکەدا، نازیمە بۆڵتان دایکی زیندانیی نەخۆش جوان بۆڵتان وتی: "داواکاریەکانمان داواکاری قورس نین، دەمانەوێت منداڵە نەخۆشەکانمان ئازاد بکرێن".

بۆڵتان ڕایگەیاند، جوان بۆڵتانی کوڕی ڕۆژی هەینی بە تەلەفۆن لەبارەی ئەو پێشێلکارییەکانەوە قسەى لەگەڵ کردووە و وتی: "جوان وتی، بەتانی و جلەکانیان لێ وەرگرتووەتەوە. ئێمە هەرگیز ئەوە قەبووڵ ناکەین و تا لە ژیاندا بین درێژە بە رێگای ڕۆڵەکانمان دەدەین".

ژ.ت