ئەنجومەنی مامۆستایان ئێران و كوردستان، هەڵسوكەوتی توندوتیژیانەیان شەرمەزار كرد

ئەنجومەنی مامۆستایانی مەریوان و سەرواباد و ئەنجومەنی هەماهەنگی یەكێتی مامۆستایان لەراگەیەندراوێكدا، وێڕای شەرمەزاركردنی هەڵسوكەوتی دڕندانەی هێزەكانی رژێم لەگەڵ خوێندكاران، داوای پشتیوانی لە نەوەی داهاتووی وڵات دەکەن.

ئەنجومەنی مامۆستایانی مەریوان و سەرواباد لەسەرەتای راگەیەندراوەكەیاندا، سەرەڕای رەخنەی توند لەوەزیری پەروەردەی رژێم بەوەی كە وەزیری رێز و نرخی پەروەردەی بەگشتی خستۆتە ژێر پرسیارەوە و پشتڕاستی كردەوە كە بەدەرە لەگرتنە بەری هەر رێكارێك بۆ پاراستن لەخوێندكاران و خوێندنگاكان و دەڵێن؛ هەرچەندە بارۆدوخی مەریوان و سرواباد ئاوێنەیەكی بڵندی بەلووچستانی لە خوێن گەوزێنراو و ئەردەبیلی لەغەم و پەژارەیە، بەڵام بارۆدوخی مەریوان و سەرۆئابادیش زۆر باش نییە.

ئەم ئەنجوومەنە بەئاماژەدان بە هێرشی هێزە ئەمنیەكان بۆسەر خوێندنگاكان و سەركۆتی وەحشیانەی خوێندكاران دەڵێت؛ خوێندنگا ئێدی شوێنێكی ئەمن بۆ پەروەردە و فێربوون و سوڕی ئازادی زانیاری و زانست نییە، بەڵكۆ شوێنێكە بۆ ناسینەوە، دەستگیری، فڕاندن و ئازاردانی خوێندكاران و مامۆستایانی ناڕازی. ئێمەی مامۆستایان هەر چەشنە بێ رێزی و گرتن و زیندان و سەركۆتمان قەبوڵ كرد تا لەخوێندنگە و منداڵان خاوەنداری بكەین. بەڵام هەموو ئەو هەوڵدانانە لەبەلوچستان، ئەردەبیل، سەرواباد و سنە كەتەن و سەربڕان.

ئەمڕۆكە ئەنجومەنی یەكێتی مامۆستایانی مەریوان و سەرواباد و كوردستان زیاتر لەوەی كە دڵگرانی بارودۆخی خۆشەویستان و داهاتووی منداڵان و پەروەردە بن، دڵگرانی گیانی منداڵانن و بۆیەش داوا لەهاوكارانمان دەكەین لەم رۆژە هەستیارانەدا، بەهەستیاری و هۆشیاریەكی زیاترەوە لەخوێندنگەكاندا ئامادە بن و خاوەنداری لەخوێندكاران بكەن.

ئەنجومەنی یەكێتی مامۆستایانی مەریوان و سەرواباد لەكۆتاییدا پشتیوانی خۆیان لەسەرهەڵدانی سەرانسەری گەلانی ئێرانیان راگەیاندوە كە ئەمڕۆكە ئەسرا پەناهی ئێدی تەنیا دایكی منداڵێكی ئەردەبیلی نییە، ئەسرا كچی هەموو دایكانی كوردستانیشە. ئەمڕۆكە فرمیسكی زاهیدان لەچاوەكانی مەریوان و سەرواباد دێنە خوارەوە دەڵێن ئێمە گەڕوی منداڵانی ئێرانین. ئەنجوومەنی هەماهەنگی یەكێتی مامۆستایانی ئێران لەراگەیەندراوێكدا بەسەرناوی"لەخوێنی گەنجان وڵات دەخوێنەوە"، روو لەحكومەتی ئێران دەڵێن؛ ئێوە هۆكار و ئەنجامدەرانی ستەمكاری سیستماتیكین. لەم رۆژانەی نوسینەوەی مێژوودا خەڵك گیانیان گەیشتووەتە سەر لێویان، ژمارەیەك لە خوێندكارانی بێ تاوانی ئەم وڵاتە بەدڵێكی پڕ لەقین و دەستگەلێكی بەخوێن شۆردراوە و ئێوەش بەوە خۆتان هەڵدەكێشن.

ئەم ئەنجومەنە رۆژانی پێنج شەممە تا شەممە، ٢٢ی تەشرینی یەكەم وەكو رۆژانی حیسابخواستن لەو خوێنانەی بەناڕەوا رژاوەی ئازادیخوازان بەتایبەتی كۆشتنی وەحشیانەی خوێندكاران، ماتەمینی گشتی رادەگەیەنن و داوای پشتیوانی گەل لەتوێژی داهاتووی وڵات دەكەن.

هـ.ب