زیندانی ئیمراڵی بووەتە ناوەندی ئەشکەنجە و گۆشەگیری

لە ساڵی ٢٠٠٥ەوە تاوەکو ئێستا ٢٩ جار سزای دیسیپلین بەسەر عەبدوڵلا ئۆجالان رێبەری گەلی کورددا سەپێنراوە و لە ساڵی ٢٠١١ تاوەکو ئێستا ١٢١٨ سەردانی پارێزەران و ٢٤٩ سەردانی پارێزەران بۆ چاوپێکەوتن لەگەڵ عەبدوڵلا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد رەتکراونەتەوە.

زیندانی ئاسایشی باڵای ئیمڕالی بە سزای دیسیپلین و قەدەغەی چاوپێکەوتنی خانەوادەکان و پارێزەران بووەتە ئەشکەنجە و ناوەندێکی گۆشەگیری.

یەکەمجار سزای دیسیپلین لە ٤-١٢-٢٠٠٥ سەپێندرا. لەنێوان ساڵەکانی ٢٠٠٥ بۆ ٢٠١٠ ساڵ ١٥ جار، لەنێوان ساڵی ٢٠١٨ بۆ ٢٠٢٢ و تاوەکو ١٣ی ئەیلولی ئەمساڵیش بە گشتی ٢٨ جار سزای دیسیپلین بەسەر رێبەر ئۆجالاندا سەپێندراوە. لەنێوان ساڵی ٢٠١٦ تاوەکو ئەیلولی ٢٠٢٢دا لەبارەی قەدەغەی سەردانی خانەوادەکان و پارێزەران و مافی تەلەفۆن، وەک دەزانرێت ٢٣ بریاری دەستەی دیسیپلین، دەستەی چاودێری و ئیداری و دادگاکان هەن. بەهۆی پرۆسۆدۆر بە شێوەیەکی نەیاسایی و شاراوە دەکرێن، بە تەنها ئەم ژمارەیە لەبەردەستدایە.

هەروەها ٢٧ی تەمووزی ٢٠١١ تاوەکو ئەمڕۆ ١٢١٨ سەردانی پارێزەران رەتکراونەتەوە  و لە ساڵی ٢٠١٩ەوە تاوەکو ئێستا ٥ جار پارێزەران چاوپێکەوتنیان لەگەڵ عەبدوڵلا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد ئەنجامداوە.

هەروەها لە ساڵی ٢٠١١ەوە تاوەکو ئێستا بە گشتی ٢٤٩ جار سەردانی خانەوادەکانکان رەتکراونەتەوە، بە تەنها ٢٨ جار خانەوادەکانکان توانیویانە چاوپێکەوتن ئەنجام بدەن. دوایین جار لە تشرینی یەکەمی ٢٠١٤ەوە تاوەکو ئێستا ٥ جار خانەوادەکانکان چاوپێکەوتنیان ئەنجامداوە.

سزای دیسیپلین

لە یەکەم رۆژەوە تاوەکو ئێستا سزای دیسیپلین و بیانووەکان بەم شێوەیەن:

"٠٤-١٢-٢٠٠٥ بە بیانوی 'پێشێلکاری هەڵوێست و رەفتاری بەڕێوەبەری ئیداری کە پێویستە جێبەجێ بکرێن' سزای شەرمەزارکردن.

١٢-١٢-٢٠٠٥ بە بیانوی 'بەهۆی تاوانی پەروەردەکردن و خەباتی بانگەشەی رێکخستنی تاوان' ٢٠ رۆژ سزای زیندانی تاکەکەسی.

١٧-٠٣-٢٠٠٦ بە بیانوی 'پێشێلکاری هەڵوێست و رەفتاری بەڕێوەبەری ئیداری کە پێویستە جێبەجێ بکرێن' سزای شەرمەزارکردن.

٠٧-٠٨-٢٠٠٦ بە بیانوی 'بەهۆی تاوانی پەروەردەکردن و خەباتی بانگەشەی رێکخستنی تاوان' ٢٠ رۆژ سزای زیندانی تاکەکەسی.

٢٣-١١-٢٠٠٦ بە بیانوی 'بەهۆی تاوانی پەروەردەکردن و خەباتی بانگەشەی رێکخستنی تاوان' ٢٠ رۆژ سزای زیندانی تاکەکەسی.

١٣-٠٤-٢٠٠٧ بە بیانوی 'بەهۆی تاوانی پەروەردەکردن و خەباتی بانگەشەی رێکخستنی تاوان' ٢٠ رۆژ سزای زیندانی تاکەکەسی.

١٦-٠٧-٢٠٠٧ بە بیانوی 'بەهۆی تاوانی پەروەردەکردن و خەباتی بانگەشەی رێکخستنی تاوان' ٢٠ رۆژ سزای زیندانی تاکەکەسی.

١٩-١١-٢٠٠٧ بە بیانوی 'بەهۆی تاوانی پەروەردەکردن و خەباتی بانگەشەی رێکخستنی تاوان' ٢٠ رۆژ سزای زیندانی تاکەکەسی.

٢٤-٠٤-٢٠٠٨ بە بیانوی 'بەهۆی تاوانی پەروەردەکردن و خەباتی بانگەشەی رێکخستنی تاوان' ٢٠ رۆژ سزای زیندانی تاکەکەسی.

٢٩-٠٤-٢٠٠٨ بە بیانووی 'بەهۆی سوکایەتیکردنی بە کارمەندانی حکومەت' ١٠ رۆژ سزای زیندانی تاکەکەسی

٢٧-٠٥-٢٠٠٨ بە بیانوی 'بەهۆی تاوانی پەروەردەکردن و خەباتی بانگەشەی رێکخستنی تاوان' ٢٠ رۆژ سزای زیندانی تاکەکەسی.

١٧-٠٩-٢٠٠٨ بە بیانوی 'بەهۆی تاوانی پەروەردەکردن و خەباتی بانگەشەی رێکخستنی تاوان' ١٠ رۆژ سزای زیندانی تاکەکەسی.

٠٩-٠١-٢٠٠٩ بە بیانوی 'بەهۆی تاوانی پەروەردەکردن و خەباتی بانگەشەی رێکخستنی تاوان' ٢٠ رۆژ سزای زیندانی تاکەکەسی.

هەروەک چۆن سی پی تی لە راپۆرتی ساڵی ٢٠١٠ خۆیدا باسی ٢٤٠ رۆژی سزای تاکەکەسی دەکات، لەو نێوەندەدای دوو جاری دیکە ٢٠ رۆژ ٢٠ رۆژ سزای زیندانی تاکەکەسی سەپێندراوە؛ لەنێوان ساڵەکانی ٢٠٠٥ تاوەکو ٢٠١٠ بە گشتی ١٥ جار سزای دیسیپلین سەپێندراوە.

هۆکاری رێگریکردن لە چاوپێکەوتن ' دۆخی خراپی کەشوهەوا و خراپبوونی کەشتی' پیشاندراوە

لەو رۆژەوە تاوەکو ساڵی ٢٠١٦ واتە ٢٠ی تەموز تاوەکو بریاری دۆخی نائاسایی راگەیەندرا هیچ سزایەک نەبووە. چاوپێکەوتنی خانەوادەکان و پارێزەران بە بیانوی 'دۆخی خراپی کەشوهەوا' و خراپبوونی 'کەشتی' ئاستەنگ کراون. یەکەمین دادگای تاوانەکانی بورسا بە بیانوی دۆخی نائاسایی ٢٠ی تەموزی ٢٠١٦ سەردانی پارێزەران، قسەکردنی بە تەلەفون، نامە و فاکس لە قۆناغی دۆخی نائاساییدا قەدەغە کردبوو. دوای ئەم بڕیارە دەتوانرێت دۆخەکە بەم شێوەیەی خوارەوە هەڵبسەنگێندرێت.

قەدەغەی چاوپێکەوتنی پارێزەران

دوای قەدەغەی (پارێزەران، خانەودە، زانیاریوەرگرتن، نوسین و شتەکانی دیکە) قەدەغەی پارێزەران و تەلەفونیش جێبەجێکرا بەم شێوەیە:

٢١-٠٧-٢٠١٦ بە بریاری دادگای تاوانەکان ژمارە ٥٦/٢٠١٦ بە تەواوی مافەکان بە شێوەیەکی نادیار قەدەغەکراوە.

٢-٣-٢٠١٦ بریاری دادگای تاوانەکان بە شێوەیەکی نادیار نوێکراوەتەوە، لەسەر ناڕەزایی دادگای سزا قورسەکان کاتی قەدەغە بۆ خانەوادەکان و پارێزەران بۆ ٦ مانگ، قەدەغەی نوسین بۆ ٣ مانگ سنوردار کراوە.

٦ی ئەیلولی ٢٠١٨ بە بریاری دادگای تاوانەکان سەرلەنوێ ٦ مانگ بڕیاری قەدەغە بۆ پارێزەران دەرکراوە.

١٣-٢-٢٠٢٠ بە بریاری دەستەی چاودێری و ئیدارە ژمارە ٣/٢٠٢٠ مافی تەلەفون بۆ ماوەی ٦ مانگ سنوردار کراوە.

١٣-٣-٢٠١٩ دادگای تاوانەکانی بریاری قەدەغەی ٦ مانگی بۆ پارێزەران دەرکرد، بەڵام بەهۆی تانەگرتن لە دادگای سزا قورسەکان قەدەغەکە هەلگیرا. لەسەر ئەم بناغەیە پارێزەران توانیان ٥ جار چاوپێکەوتن بکەن. لە ٧ی ئابی ٢٠١٩ەوە هەمان پرۆسیسۆر جێبەجێکرا.

٧-٩-٢٠٢٠ بە بریاری دەستەی چاودێری و ئیداری مافی تەلەفۆن بۆ ماوەی ٦ مانگ سنوردارکرا.

٢٣-٩-٢٠٢٠ بە بریاری دادگای تاوانەکان سەرلەنەوێ قەدەغەی چاوپێکەوتن بۆ پارێزەران نوێ کرایەوە.

١٢-١٠-٢٠٢١ بە بریاری دادگای تاوانەکان سەرلەنەوێ قەدەغەی چاوپێکەوتن بۆ پارێزەران نوێ کرایەوە.

١٨-١٠-٢٠٢١ بە بریاری دەستەی چاودێری و ئیداری بەپێی بریاری ژمارە ٣٤-٣٥/٢٠٢١ (بۆ ئوجالان – یڵدرم) ١٨ی تشرینی دووەم بەپێی بریاری ژمارە ٤١-٤٢/٢٠٢١ (بۆ ئاکتاش – کۆنار) چاوپێکەوتنی تەلەفۆنی بۆ ماوەی ٦ مانگ سنوردارکرا.

١٣-٤-٢٠٢٢ بە بریاری دادگای تاوانەکان سەرلەنوێ ٦ مانگی دیکە جاوپێکەوتن لەگەڵ پارێزەران قەدەغەکرا.

سزای دوای ساڵی ٢٠١٨

سزای دیسیپلین دوای ساڵی ٢٠١٨ کە چاوپێکەوتنی خانەوادەکانکان قەدەغەکران بەم شێوەیەیە:

١٤-٩-٢٠١٨ بە بریاری دەستەی دیسیپلینی ژمارەی ١/٢٠١٨، ٢ /٢٠١٨، ٣/٢٠١٨، ٤/٢٠١٨ بۆ سەردانی خانەوادەکان بۆ ماوەی سێ مانگ سزای دیسیپلین سەپێندرا.

٢-١-٢٠١٩ بە بریاری دەستەی دیسیپلین ژمارە ١/٢٠١٩، ٢/٢٠١٩، ٣/٢٠١٩،٤/٢٠١٩ سێ مانگ چاوپێکەوتنی خانەوادەکان قەدەغەکرا.

٢٢-٤-٢٠١٩ بە بریاری دەستەی دیسیپلین ژمارە ٥/٢٠١٩ سێ مانگ چاوپێکەوتنی خانەوادەکانکان قەدەغەکرا.

١٠-٧-٢٠١٩ بە بریاری دەستەی دیسیپلین ژمارە ٦/٢٠١٩ سێ مانگ چاوپێکەوتنی خانەوادەکان قەدەغەکرا.

٢١-١٠-٢٠١٩ بە بریاری دەستەی دیسیپلین ژمارە ٧/٢٠١٩ سێ مانگ چاوپێکەوتنی خانەوادەکان قەدەغەکرا.

٩-٢-٢٠٢٠ بە بریاری دەستەی دیسیپلین سێ مانگ چاوپێکەوتنی خانەوادەکان قەدەغەکرا.

٣٠-٩-٢٠٢٠ بە بریاری دەستەی دیسیپلین ژمارە ١/٢٠٢٠ سێ مانگ چاوپێکەوتنی خانەوادەکان قەدەغەکرا.

٢٩-١-٢٠٢١ بە بریاری دەستەی دیسیپلین ژمارە ١/٢٠٢١ سێ مانگ چاوپێکەوتنی خانەوادەکان قەدەغەکرا.

١٨-٨-٢٠٢١ بە بریاری دەستەی دیسیپلین سێ مانگ چاوپێکەوتنی خانەوادەکان قەدەغەکرا.

٢٣-١١-٢٠٢١ بە بریاری دەستەی دیسیپلین ژمارە ٤/٢٠٢١ سێ مانگ چاوپێکەوتنی خانەوادەکان قەدەغەکرا.

٣-٢-٢٠٢٢ بە بریاری دەستەی دیسیپلین ژمارە ١/٢٠٢٢ سێ مانگ چاوپێکەوتنی خانەوادەکان قەدەغەکرا.

٣٠-٥-٢٠٢٢ بە بریاری دەستەی دیسیپلین سێ مانگ چاوپێکەوتنی خانەوادەکان قەدەغەکرا.

١٨-٨-٢٠٢١ بە بریاری دەستەی دیسیپلین سێ مناگ چاوپێکەوتنی خانەوادەکان قەدەغەکرا.

سزای هەرە دوایی دەستەی دیسپلین

پارێزەران لە ٢٣ی ئەیلول سەردانی داواکاری كۆماری بۆرسیە و بەرێوەبەرایەتی زیندانی ئیمرالیان كردوە. پارێزەران هاوكات ناڕەزایەتیان لەسەر ئەو سزای دیسپلین دەڕبڕیبوو و داوایان كردوە دۆسیە و بڕیارەكانیش رادەستی ئەوان بكرێن.

دەسەڵاتی دادوەری جێبەجێكاری بۆرسا ئەو سەرلێدانەی لە ٥ی تەشرینی یەكەمدا ئەنجامدابوو، رەتكردەوە. دەستەكە رایگەیاندوە كە سێ مانگ سزای دیسپلین كە سەرۆكایەتی دەستەی دیسپلینی ئیمرالی لە ٩ی ئەیلوولدا بەسەر عەبدوڵڵا ئۆجالان و زیندانیانی تر سەپاندبووی لە ٢٨ی ئەیلوولدا ئەرێكراوە.

٢٩ جار سزای دیسپلین و ١٢١٨ سەرلێدانی پارێزەران رەتكراونەتەوە

 یەکەمجار سزای دیسیپلین لە ٤-١٢-٢٠٠٥ سەپێندرا. لەنێوان ساڵەکانی ٢٠٠٥ بۆ ٢٠١٠ ساڵ ١٥ جار، لەنێوان ساڵی ٢٠١٨ بۆ ٢٠٢٢ و تاوەکو ١٣ی ئەیلولی ئەمساڵیش بە گشتی ٢٨ جار سزای دیسیپلین بەسەر رێبەر ئۆجالاندا سەپێندراوە. لەنێوان ساڵی ٢٠١٦ تاوەکو ئەیلولی ٢٠٢٢دا لەبارەی قەدەغەی سەردانی خانەوادەکان و پارێزەران و مافی تەلەفۆن، وەک دەزانرێت ٢٣ بریاری دەستەی دیسیپلین، دەستەی چاودێری و ئیداری و دادگاکان هەن. بەهۆی پرۆسۆدۆر بە شێوەیەکی نەیاسایی و شاراوە دەکرێن، بە تەنها ئەم ژمارەیە لەبەردەستدایە.

هەروەها لە ٢٧ی تەمموزی ٢٠١١ تا ئەمڕۆ ١٢١٨ سەرلێدان بۆ چاوپێكەوتن و دیداری پارێزەران رەتكراوەتەوە و لەساڵی ٢٠١٩وە تا ئێستا تەنیا پێنج جار دیدار پێكهاتووە.

لەنێوان مانگ و نیوێكدا ١٩ سەرلێدان رەتكراوەتەوە

جێگای ئاماژە پێكردنە لەسەرەتای مانگی ئەیلوولەوە بنەماڵەی ئۆجالان شەش جاران و پارێزەرانیش نۆ جاران داوای دیداریان كردوە و لەسەرەتای مانگی تەشرینی یەكەمەوە پارێزەران سێ جاران و بنەماڵەش یەك جار بەگشتی رەتكراونەتەوە و وەڵام نەدراونەتەوە.

لەسەرەتای مانگی ئەیلوولەوە بۆ دیدار لەگەڵ ئۆجالان بنەماڵە حەوت جاران و پارێزەرانیش دۆازدە جاران سەردانی سەردۆزگەری كۆماری بۆرسایان كردوە.

لەساڵی ٢٠١١ەوە تا ئێستاكە بنەماڵەكەی تەنیا ٢٨ جار چاویان بەئۆجالان كەوتووە

هەروەها لەساڵی ٢٠١١ەوە تا ئێستاكە بەگشتی ٢٤٩ جاران سەرلێدانی بنەماڵەكەی رەتكراوەتەوە، و تەنیا لەو سەرلێدانانە ٢٨یان پێكهاتوون. دوایین دیداری ئۆجالان لەگەڵ بنەماڵەكەی لە تەشرینی یەكەمی ٢٠١٤ تا ئێستا پێنج جاران پێكهاتووە.

زیندانی ئیمرالی بەپرۆتۆكۆلێكی شاراوە لەنێوان دەزگای سیخۆری میت ـ سی ئای ئەی دا بۆنیاد نراوە

زیندانی ئیمرالی زیندانێكە دوای پیلانگێڕی نێونەتەوەیی و رفاندنی بەدزی و تا ساڵی ٢٠٠٩ لە دوورگەی ئیمرالی زیندانی تاكەكەسی هەبوون و لە چواری شۆباتی ١٩٩٩ەوە ئەو زیندانە پشت بەپرۆتۆكۆلێكی شاراوەی میت ـ سی ئای ئەی بۆنیاد نراوە. زیندانی ئیمرالی لەچواری شۆبات كە بۆنیاد نراوە پێشتر خاوەن پێگەی زیندانیەكی نیوەكراوە بوو، بەو پەیمانە شاراوانەی پێكهاتوون، بۆ ئۆجالان بەتاڵ كرا، كردنە زیندانێكی دوورگە تەنیا بۆ تاكە كەسێك. ئاشكرایە كە زیندانی دوورگەی تاكە كەسی ئیمرالی بەگوێرەی بابەتگەلی توركیا نا، لەچواری شوباتەوە بەگوێرەی پۆرۆتۆكۆلێكی شاراوە لەنیوان میت ـ سی ئای ئەی زیندانێكی بەدەر لەیاسا و رێسایە. ئۆجالان لەسەر زیندانی ئیمرالی ئەمەی وتبوو:"ستاتۆی ئەم زیندانە بەپەیمانێكی شاراوە بۆنیاد نراوە، ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا بەپەیمانێكی شاراوە لەزۆرێك شوێنی جیهان زیندانی وەهایان بۆنیاد ناوە. زیندانی ئیمرالی بەپەیمانێكی شاراوە لەنێوان میت ـ سی ئای ئەی بۆنیاد نراوە. بیروڕای ئەوروپاش لەم بارەوە وەرگیراوە. كاتێك ئەمە دەكەن، دەبێـت هەل و مەرجی لێرە چۆن بێت، دەستنیشانكراوە. مرۆڤ لەنێو ئەو هەلومەرجەدا شەش رۆژ ناتوانێت لێرەدا بژیت. ئێمەیان فڕەداوەتە لێرە. من بەندكراوترین زیندانیم. لەنێو ئەمەشدا رۆژئاواش هەیە. سیستەمی جیهانی سەرمایەداری منی دیل و زیندانی كردۆە. دەوڵەتیش من وەكو كارتێك، وەكو بارمتەیەك لەدەستی خۆیدا گرتووە. من بارمتەیەكی سیاسیم. جێگای منیان وەها نیشانەكراوە. من دەتوانم ئەم رەوشە بەراورد بكەم بە"كەسێك كە ئۆكسیژنی هەناسەدانی بۆ بەستراوە، كەی بیانەوێـت دەتوانن بوری هەناسەدانەكە ببڕن. قورس كردنی گۆشەگیری خۆی لەخۆیدا بەواتای لەسێدارەدانە".

"لەرۆژهەڵاتی ناوین پەیوەست بەبابەتی كوردانەوە بووشایەك هەبوو، ئێمە ویستمان ئەم بوشاییە لەسەر بنەمای ئازادی پڕ بكەینەوە، دەركەوتنی یەكەمان لەسەر بنەمای ئازادی و دیمۆكراسی بوو. ئەمەش بەگوێرەی لێكدانەوەكانی سیستەمی جیهانی سەرمایەدار و هەژەمۆنی ویلایەتەیەكگرتووەكانی ئەمریكا و ئینگلیز و ئیسرائیل و بەرژەوەندیەكانی ئەوان نەبوو و ئەوەیان ناوێت. ئەمەش لەلایەن هەندی كوردی هاوكار"بەكرێگیراو" و هەروەها دەوڵەت ـ نەتەوە و هەروەها هەژەمۆنی سەرمایەداریەوە مایەی قەبوڵكردن نەبوو. ئەوان زۆر لە پێشتر كوردی ئازادیان لەدەفتەری"تێنووس"ی خۆیاندا سڕیبوویەوە و تۆڕیاندا بووە دەرەوەی مێژوو. كوردی ئازاد، تاكە كوردی ئازاد و كۆمەڵگەی ئازاد بەكەڵكی ئەوان نایەت. ئەوەی لەكەسایەتی مندا پێكدەهات، لەزیندانێكی تاكەكەسیدا بەندكراوە، لەبنەمادا ئەو كوردە ئازادەیە".

"ئەمە سیاسەتی سیستەمە، تەنیا وەكو سیاسەتی زیندانی توركیا تەماشای بكەی، ئەوا بكەویتە هەڵەیەكی گەورەوە. ئەو شتانەی لێرەدا پێكدێن، تەنیا سیاسەتێكی رۆژانەیی و بچووك نین. بەسیاسەتی زۆر ورد، بەستراتیژیك و هەروەها پەیوەیست بە ویلایەتەیەكگرتووەكانی ئەمریكا، توركیا و یەكێتی ئەوروپا بەرفراوان و بەیەكەوە بەرێوە و ئیدارەی دەكەن.

ف.ق