تولای حاتەم ئۆغۆللاری: جڤاکی عەلەوی هەرگیز سەر نەوی ناکات

هاوسەرۆکی گشتی دەم پارتی تولای حاتەم ئۆغۆللاری لە ساڵیادی کۆمەڵکوژی دێرسیم قسەی کرد و ڕایگەیاند جڤاکی عەلەوی هەرگیز بەرامبەر سیاسەتی ئاسیمیلاسیۆن سەری نەوی نەکردووە و سەریش نەوی ناکات.

لە دێرسیم بەبۆنەی ساڵیادی کۆمەڵکوژی دێرسیمەوە لە گۆڕەپانی سەید ڕەزا یادکردنەوەیەک بەڕێوەچوو. پانکارتەکانی وەک "کۆمەڵکوژی دێرسیم لەیاد ناکرێت" و "با ناوی دێرسیم و ناوی ناوچەکانی دیکەی دێرسیم بگەڕێنێرێتەوە" و "لەیادی مەکە" و "با ئەرشیڤەکان هەڵبدرێنەوە و ڕاستییەکان ئاشکرا بکرێن"، چەندین نوێنەری پارتە سیاسییەکان و ڕێکخراوەکان ئامادە بوون.

هاوسەرۆکی گشتی دەم پارتی تولای حاتەم ئۆغۆللاری ڕایگەیاند کۆمەڵکوژی دێرسیم گەورەترین کۆمەڵکوژی عەلەوییەکانە لە مێژووی تورکیادا، هێشتاش دەسەڵات بە هەمان سیاسەتەوە دەجووڵێتەوە، ئەمڕۆش بە ڤێرژنی جیاواز هەمان شت بەرامبەر عەلەوییەکان دەکرێت.

حاتەم ئۆغۆللاری ڕایگەیاند ڕایگەیاند جڤاکی عەلەوی هەرگیز بەرامبەر سیاسەتی ئاسیمیلاسیۆن سەری نەوی نەکردووە و سەریش نەوی ناکات.

هاوسەرۆکی گشتی دەبەپە کەسکین بایندەر ڕایگەیاند گەلی کورد هەمیشە دژی ئەم کۆمەڵکوژییە تێدەکۆشێت.

بایندەر دووپاتی کردەوە، هاوشێوەی سەید ڕەزا و هاوڕێکانی، گەلی دێرسیم بەرخۆدان دەکەن و گوتی: "سەید ڕەزا و هاوڕێکانی پێش ١٠٠ ساڵ سەریان نەوی نەکرد. دەزانین ئەمڕۆش گەلی دێرسیم بەرامبەر ستەم و قڕکردن بێدەنگ نابێت".