بە دیمەن

تولای حاتەم ئۆغۆللاری: شارەوانییەکانیان تاڵان کرد

هاوسەرۆکانی گشتی دەم پارتی تولای حاتەم ئۆغۆللاری و تونجەر باقرخان لەپاش ئامەد سەردانی هاوسەرۆکانی شارەوانی مێردین، دەڤریم دەمیر و ئەحمەد تورکیان کرد.

هاوسەرۆکانی گشتی دەم پارتی تولای حاتەم ئۆغۆللاری و تونجەر باقرخان سەردانی شارەوانی مێردینیان کرد، لەلایەن هاوسەرۆکانی شارەوانی مێردین، دەڤریم دەمیر و ئەحمەد تورک و پەرلەمانتاران ساڵیحە ئایدەنیز و کاموران تانهان و هاوسەرۆکی شارەوانی ناوچەکانەوە پێشوازیان لێ کرا.

ئەحمەد تورک تیشکی خستەسەر وێرانکارییەکانی قەیوم و ڕایگەیاند لە ڕەوشێکی خراپدان ئەوەی تا ئێستا ڕوون بۆتەوە، ٥ ملیار و ٤٠٠ ملیۆن قەرز کەوتۆتە سەر شارەوانییەکە، گوتی: "ڕاستە قۆناغێکی دژوارە، بەڵام بڕوام وایە سەردەکەوین".

دەڤریم دەمیر بەخێرهاتنی هاوسەرۆکانی کرد و ڕایگەیاند بڕوامان وایە هەموو کێشەکان تێدەپەڕێنین و مۆدێلێکی شیاو بە گەلەکەمان بهێنینە دی.

هاوسەرۆکی گشتی دەم پارتی، تولای حاتەم ئۆغۆللاری تیشکی خستەسەر سەرکەوتنی مەزنی مێردین و ڕایگەیاند مێردین شارێکی تایبەتە، گوتی: "ڕاستی هەموو شارەوانییەکانمان لە هەمان ڕەوشدان، قەیومەکان چوون، هەموو جێگەیەکیان پڕکردووە لە قەرز. شارەوانییەکانیان تاڵان کردووە. زۆرێک لە شارەوانییەکان هەمان ڕەوشیان هەیە".

هاوسەرۆکی گشتی دەم پارتی، تونجەر باقرخان ڕایگەیاند ئێمە ئاگاداری کێشەکانی شارەوانی مێردین هەین، قەیوم شارەوانییەکەی خستۆتە ژێر قەرزەوە، ڕایگەیاند ئەم قۆناغە دەرباز دەکەن و خزمەتی زیاتری گەل دەکەن. هیوای سەرکەوتنی بۆ هاوسەرۆکانی شارەوانی خواست.