کەجەکە یادی دەنیز گەزمیش و هاوڕێکانی کردەوە

کەجەکە دەنیز گەزمیش، یوسف ئەرسەلان و حوسەین ئینانی یادکردەوە و بانگەوازی لە هێزە دیموکراسییەکان کرد بە شێوەیەکی بەهێزتر لە دەوری تێکۆشانی هاوبەش، هاوپشتی و یەکێتی کۆ ببنەوە، ئامانجی کوردستانی ئازاد و تورکیایەکی دیموکراتیک پێکبهێنن.

هاوسەرۆکایەتی دەستەی بەڕێوەبەریی کەجەکە بە ڕاگەیەندراوێک لە 52 هەمین ساڵوەگەڕی لە سێدارەدانیاندا، دەنیز گەزمیش، یوسف ئەرسەلان و حوسەین ئینانی یادکردەوە. ڕاگەیاندراوەکە بەم شێوەیە:

"لە 52هەمین ساڵوەگەڕی لە سێدارەدانیاندا، بە ڕێزدارییەوە یادی دەنیز گەزمیش، یوسف ئەرسەلان و حەسەین ئینان کە یەكێکن لە پێشەنگانی بزووتنەوەی سۆسیالیستی تورکیا، دەکەینەوە. لە کەسێتی ئەواندا هەموو شەهیدانی شۆڕش و دیموکراسی بە ڕێز و منەتدارییەوە یاد دەکەینەوە، جارێکیتر بەڵێنی سەرکەوتنمان کە داومانە بە شەهیدان دووبارەدەکەینەوە. سیستەمی فاشیست، چەوسێنەر و قڕکەر بە توندی شەرمەزار دەکەین.

دڵگرانین بە گیان لەدەستدانی پێشەنگی بزووتنەوەی سۆسیالستی تورکیا ئیلهام ئاراس. هاوڕێ ئیلهام ئاراس خەباتێکی زۆریکرد لە پێناو تێکۆشانی دیموکراسی و سۆسیالیزمدا، بە پشتیوانی گەلی کورد بۆ بەهێزکردنی تێکۆشانی هاوبەش بوو بە خاوەنی خەباتێکی مەزن. بەڕێزەوە یادی دەکەینەوە، لە بەرامبەر هەڵوێست، تێکۆشان و خەباتییدا بە ڕێزدارییەوە بەژنمان دادەنەوێنینەوە.

مێژوو هەمووکات ئەو کەسایەتییانەی شکۆمەند و مەزنکردووە کە بۆ ئازادی گیانی خۆییان هەمیشەیی کرد، لەبەرامبەردا بوونەوەرە خراپەکارەکانی سیستەمی داگیرکەریی لە رێڕەوە تاریکایەتی خۆیدا شاردۆتەوە. ئەوانەی پێیانوابوو بە لە سێدارەدان دەتوانن هیوای شۆرش و ئازادی لەناوبەرن خۆیان فریوودا، هێڵ و هیوای ئازادی بەسەرکەوت. ئەوانەی پێیان وابوو بە لەسێدارەدان دەتوانن شۆڕشگێڕان بکوژن، ئەوە خۆیان مردن، شۆڕشگێڕ هەموو کات لە دڵی گەلان و تێکۆشانیاندا یاد دەکرێنەوە. وەک هەموو شۆڕشگێڕانی پێشەنگەنی بزووتنەوەی سۆسیالیستی تورکیا دەنیز، یوسف، حوسەین هەمیشە لە دڵ و تێکۆشانی گەلاندا یاد دەکرێنەوە.

ڕێبەرانی بزوتنەوەی سۆسیالیستی تورکیا کە لە کەسێتی دەنیزەکاندا یادییان دەکەینەوە، میراتییەکی گەورەییان بۆ جێهێشتین. ئەم میراتییە ستراتیژی تێکۆشانی هابەشی گەلان و یوتۆپیای ژیانی ئازاد، سۆسیالیست و دیموکراتیکە. تێگەشتن لەم ڕێبەرانە و دڵسۆزیی بۆیان، بە بنەماگرتن ستراتیژی تێکۆشان و یوتۆپیایی ئەوان دەبێت. تەڤگەرمان لە نزیکبوونەوەی خۆیدا ئەمەی کرد بە بنەما، لە سەرەتاوە هەتا ئێستا ئەم نزیکایەتییە بەردەوامی هەیە.دڵسۆزی ڕێبەر ئاپۆ بە ئامانجی ژیانی ئازاد، دیموکراتیک و یەکێتی گەلان و تێکۆشانی مەزنی کە نیوسەدەیە بەردەوامە، هەروەها هەوڵدانە بێهاوتاکانی دەناسرێتەوە. ڕێبەر ئاپۆ کە بە کاریگەری ڕێبەری گەورەی بزووتنەوەی شۆڕشگێڕی تورکیا ماهیر چایان دەستی بە تێکۆشان کرد، پەکەکەی ئافراند، کوردستانی ئازاد و تورکیایی دیموکراتیکی کە خۆی دەستپێرێتە یەکێتی ئازاد و دیموکراتیکی گەلان دەکات بە ئامانجی خۆی، بۆخۆی کردی بە ئامانج کە تێکۆشانی سۆسیالستی دیموکراتیکی تورکیا و تێکۆشانی ئازادی کوردستان بکات بەیەک. تێکۆشانی ئازادی کوردستان لەسەر هێڵی سۆسیالیستی دیموکراتیک پێشکەوتنی مەزنی ئافراند و وەرچەرخا بۆ تێکۆشانی تورکیایەکی دیموکراتیک و ئازاد،  لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستی دیموکراتیک. ڕێبەر ئاپۆ کە بە هێزی دڵسۆزی نەریتی سۆسیالستی شۆڕشگێڕ، بە پرۆژەی سیستەمی کۆنفیدراڵیزمی دیموکراتیک و پارادایمی نەتەوەیی دیموکراتیک ڕێگەی ڕاستی ڕزگاری پیشانی گەلان، ژنان، مرۆڤایەتی دا و چارەسەری ژیانی ئازادی دەستنیشانکرد.

مۆدێرنێتەی سەرمایەداری کە لە ناو قەیران و هەڵوەشاندنەوەدایە. سیستەمی پاوانخوازی سەرمایەداری بە شەڕی جیهانی سێهەمەوە ڕێبازی خۆسەری خۆی بەڕێوەدەبات، هەوڵدەدات لە ناو ئەم ڕەوشەدا خۆی ڕزگاربکات. مۆدێرێنتەیی سەرمایەداری بەرەوو لێکترازان و هەڵوەشاندنەوە دەچێت. لە لایەکی ترەوە لێگەڕینی مرۆڤایەتی بۆ ژیانێکی ئازاد، کۆموناڵ و دیموکراتیک هەموو ڕۆژێک بەهێزتردەبێت. ئەمەش لە کوردستان، تورکیا و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا زۆر بە ڕوونی دەرەکەوێت. ستراتیژی تێكۆشانی هاوبەشی گەلی کورد بە گەلانی تورکیا ئەنجامێکی گرنگی ئافراند. سیستەمی فاشیستی چەوسێنەر لە کەسێتی ئاکەپە-مەهەپەدا گورزێکی قورسی خوارد. بۆ ئێمەی هێزەکانی سۆسیالیست، دیموکراتیک و ئازادیخواز ئەرکێکی بنەڕەتییە کە ئەم ستراتیژە قوڵتربکەینەوە، بەتەواوی فاشیزم هەڵوەشێنیەنەوە و  تورکیا دیموکراتیک بکەین. مێژوو بەرپرسیارێتییەکی لەم شێوەیی ڕادەستی ئێمە کردووە. پێویستە ئێمەیش بە ڕۆڵی مێژووی خۆمان هەستیین، پشتیوانی و یەکێتی گەلان بەهێزبکەین و ڕۆڵی مێژوویمان جێبەجێبکەین. لە قۆناغێکی لەم شێویەدا کە فاشیزم گورزێکی گرانی خواردووە، تەنها لەسەر بناغەیی یەکێتی هێزی دیموکراتیک و فراوانکردنی تێکۆشان دەتوانرێت فاشیزم تێکبشکێنرێت و چاوەڕووانیەکانی ئازادی و دیموکراسی گەلی تورکیا پێکبهێنرێت. پێویستە هێزەکانی دیموکراسی یەکێتی و پشتیوانی بەهێزبکەن و لە سەر ئەم بنەماییە تێکۆشان بکەن. لەو باوەڕەداین هەڵوێستی هەرە بە مانایی دڵسۆزی بۆ یادکردنەوەی دەنیزەکان بەم شێوەیە، لەسەر ئەم بنەمایە بانگەوازی دەکەین لە هێزەکانی دیموکراسی لە دەوری تێكۆشانی هاوبەش، پشتیوانی و یەکێتی باشتر کۆببنەوە، ئامانجی کوردستانی ئازاد و تورکیایی دیموکراتیکی پێكبهێنن."