لە دۆرتموند ٤٥٠ نامە نێردران بۆ سی پی تی

مەجلیسی ژنانی ڕۆزەرینی ڕێکخراوی ژنانی کورد لە دۆرتموند، لە چوارچێوەی کەمپەینی "نامە بۆ سی پی تی" ٤٥٠ نامەیان نارد و بانگەوازی بەشداربوون لە سەفەربەرییان کرد.

کەمپەینی ناردنی نامە بۆ سی پی تی

مەجلیسی ژنانی ڕۆزەرین لە شاری دۆرتموندی ئەڵمانیا، لە چوارچێوەی کەمپەینی "نامە بۆ سی پی تی" یەکێتی ژنانی کوردی ئەڵمانیا (یەژەکە-ئە) بۆ ئازادی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، سەفەربەربوون.

لە چوارچێوەی کەمپەینەکەدا ٤٥٠ نامە نێردران بۆ کۆمیتەی ڕێگری لە ئەشکەنجە (سی پی تی).

لە ناوەڕۆکی نامەکەدا سیستەمی ئەشکەنجە و گۆشەگیری و قڕکردنی ئیمراڵی شەرمەزار کرا و داوا لە سی پی تی کرا ئەرکی خۆی جێبەجێ بکات.

نوێنەری مەجلیسی ژنانی ڕۆزەرین ٤٥٠ نامەیان بردە پۆستەخانە و ناردیان بۆ سی پی تی. لەوێ ژنان بۆ ئازادی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بانگەوازی سەفەربەریان کرد.

کەمپەینەکە لە سەرانسەری ئەڵمانیا بەردەوامە.