لە سامسون گەنجێکی سوری کوژرا

لە شاری سانسونی تورکیا گەنجێکی ١٦ ساڵی سوری بەناوی ئەیمەن حەمامی کە لە فڕنێک کاری دەکرد لەلایەن نەژادپەرستەکانەوە کوژرا.

ئەیمەن حەمامی کە لە فڕنێکی ناوچەی وەزیرکۆپروی سامسون کاری دەکرد، دوێنێ شەو لە ئەنجامی هێرشی ژمارەیەک نەژادپەرستی تورکەوە  بە چەقۆ کوژرا.

ئیبراهیم حەمامی برای ئەیمەن حەمامی بپ ڕۆژنامەی ئەڤرەنسەل ڕایگەیاند، کاتێک لەگەڵ براکەی لە سەر جادە وەستابوون چوار کەسی نەژادپەرست لەوان نزیکبوونە.

هەروەها باسی ئەوەی کرد کە ئەو کەسانە چوون هاوڕێکانی خۆیان هێنا کە ٢٠ کەس بوو. چەقۆ لە دەستی دوو کەس هەبوو و وتی،"ئیمە وتمان ئێمە برای یەکترین بەڵام ئەوان هێرشیان کرد. لەوکاتەدا ئۆتۆمبێڵی پۆلیسم لە دوورەوە بینی، بە مۆتۆرسکیل دوایان کەوتم. کاتێک پۆلیسم بینی و پێم ڕاگەیاند و گەڕاینەوە، براکەم لەناو خوێندا مابوو و ئێمە درەنگ کەوتبووین.

ئاماژەی بەوەشکرد کە براکەی لە چەند شوێنی لەشیەوە چەقوی بەرکەوتبوو و وتی، ئەوان ٩ ساڵە لە سامسون دەژین و زۆر جار ڕووبەڕووی ئەو گروپە بوونەتەوە و دوای کرد دادپەروەری جێبەجێ بکرێت و هێرشبەرەکان سزای خۆیان وەربگرن.

بەهۆی ڕووداوەکەوە کەسێک دەستگیرکرا و خانەوادەی حەمامی رایانگەیاند کە سکاڵا لەدژی هەر ٢٠ کەسەکە تۆمار دەکەن.

ف.ق