بە دیمەن

چالاکوانان لە میونیخ: چاپەمەنی کورد بێدەنگ ناکرێت

لە میونیخ هێرشی داگیرکاری دەوڵەتی تورک و هێرشی سەر چاپەمەنی ئازاد شەرمەزارکرا.

چالاکی ناڕەزایەتی لە میونیخ

چالاکیەکە بە پێشەنگایەتی تەڤگەری گەنجانی شۆڕشگێڕ و مەجلیسی گەلی ئازاد شەوگەڕ ئەنجامدرا و ڕاگەیاندراو خوێنرایەوە.

تێیدا دووپاتکرایەوە، هێرشە داگیرکارییەکانی سەر هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا لەگەڵ سەردانی ئەردۆگان بۆ بەغدا و باشووری کوردستان دەستی پێ کردووە، هەروەها دووپاتکرایەوە، هەڵکوتانەسەر و سانسۆری فەرەنسا و بەلژیکا بۆ سەر چاپەمەنی کورد، دژی دیموکراسییە. 

هاوکات ڕاگەیاندراوی کۆنفیدراسیۆنی جڤاکە کوردستانییەکانی ئەڵمانیا خوێنرایەوە.

چالاکوانان درووشمی "ئازادئ بۆ چاپەمەنی کورد" و "بژی بەرخۆدانی گەریلا" و "ژن، ژیان، ئازادی" و "بەڵێ بۆ هاوپشتی نێونەتەوەیی" و "بکوژ تورکیا، دیکتاتۆر ئەردۆگان"یان بەرزکردەوە.