لە برێمەن داگیرکاری تورک شەرمەزارکرا
لە شاری برێمەنی ئەڵمانیا بە پێشەنگایەتی تەجەشە و (ڕۆژئاوا بپارێزە) هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک شەرمەزارکرا و بانگەوازکرا بۆ خاوەندارێتی لە گەریلا.
لە شاری برێمەنی ئەڵمانیا بە پێشەنگایەتی تەجەشە و (ڕۆژئاوا بپارێزە) هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک شەرمەزارکرا و بانگەوازکرا بۆ خاوەندارێتی لە گەریلا.
لە شاری برێمەنی ئەڵمانیا داگیرکەری تورک شەرمەزارکرا، چالاکییەکە بە پێشەنگایەتی تەڤگەری گەنجانی شۆڕشگێڕ و ڕۆژئاوا بپارێزە (Defend Rojava) لەبەردەم پەرلەمانی برێمەن ڕێکخرا.
لە چالاکییەکەدا پانکارتەکان بە زمانی ئەڵمانی و بە نووسینی "داگیرکاری تورک بۆ سەر باکوری عێراق ڕاگرن" و "جینۆسایدی کورد، تاوانە دژی مرۆڤایەتی" و "بەرخۆدان ژیانە" و "داگیرکاری تورک بۆ سەر باشوور و ڕۆژئاوای کوردستان ڕابگرن" بەرزکرایەوە.
چالاکوانان درووشمی "بژی بەرخۆدانی گەریلا" و "ژن، ژیان، ئازادی" و "بەڵێ بۆ هاوپشتی نێونەتەوەیی" و "بژی بەرخۆدانی کوردستان" بەرزکرایەوە.
پاشان چەند بڵاوکراوەیەکی (Women Defend Rojava) و (Gemeinsam Kämpfen ) بەسەر ئامادەبووان دابەشکرا.