بە دیمەن

جەنگاوەرانی ماک لە خنوس چالاکیان ئەنجامدا

جەنگاوەرانی ماک ڕایانگەیاند لە ناوچەی خینوسی ئەرزەڕۆم بە مۆڵۆتۆڤ و تەقەمەی دەستی هێرشیان کردۆتە سەر ماڵی سیخوڕێکی دەوڵەتی تورک بە ناوی حاجی ئا.

چالاکی دژی سیخوڕی شەڕی تایبەت

جەنگاوەرانی ئازادی کوردستان (ماک) ڕایانگەیاند لە ٢٣ ی نیسان کاتژمێر ٢٢:٣٠ لە ناوچەی خینوسی ئەرزەڕۆم دژی ماڵی سیخوڕ حاجی ئا. کە ماوەیەکی زۆرە هاوکاری دەوڵەتی قڕکەر دەکات، بە مۆڵۆتۆڤ و تەقەمەنی دەستی چالاکیان ئەنجامداوە.

ڕایگەیاندراوە، پاش چالاکییەکە چەندین ئەمبوڵانس و گرووپی پۆلیس لەدەوری ماڵی سیخوڕ حاجی ئا. کۆبوونەتەوە. جەنگاوەران بەشێوەیەکی سەرکەوتوو شوێنی چالاکییەکەیان جێهێشتووە.

لە درێژەی ڕاگەیاندراوەکەدا گوتراوە: "هەرگیز ناکەوینە ژێر کۆنتڕۆڵی ئەو ئیمپراتۆرییەتی ترسەی دەوڵەتی تورک بەنیازە بیئافرێنێت. بەپێچەوانەوە، هەبوونی ئێمە بۆ دەوڵەتی فاشیستی تورک و هاوکارەکانی لە کوردستان دەبێتە مایەی ترس. ئێمە ڕۆڵەی وڵاتپارێزی کوردین و بە سوێندی تۆڵەسەندنەوە دەژین. لە کوردستان ڕێگە بە کاری فاشیستی و هێڵی خیانەت نادەین".