سێ ڕۆژنامەوان زیندانیکران

ئەو ڕۆژنامەوانانەی بە داخوازی گرتن ڕەوانەی دادگا کران، زیندانیکران.

ئەو ڕۆژنامەوانانەی کە ٢٣ ی نیسان لە چوارچێوەی لێپرسینەوە لە ئیستەنبوڵ دەستبەسەرکران، لێپرسینەوەیان لە دادگا کۆتایی هات. 

دادگا بە تۆمەتی "ئەندامێتی ڕێکخستن" دەربارەی پەیامنێری ئاژانسی میزۆپۆتامیا، محەمەد ئاسڵان و ئەسرا سۆلین دال و خەباتکاری چاپەمەنی ئازاد ئەردۆغان ئالیاموت بڕیاری زیندانیکردنی دەرکرد.