بە دیمەن

لە ڤیەنا هێرشی سەر چاپەمەنی ئازاد شەرمەزارکرا

هاوڵاتیان لە ڤیەنا هێرشی سەر چاپەمەنی ئازادیان شەرمەزار کرد و درووشمی "ناتوانن ڕاستی سەرکوت بکەن"یان بەرزکردەوە.

هێرشی سەر چاپەمەنی ئازاد شەرمەزارکرا

لە ڤیەنای پایتەختی نەمسا، هەڵکوتانەسەر ستێرک تیڤی و مەدیا خەبەر شەرمەزارکرا. کوردستانی و دۆستەکانیان لەبەردەم پەرلەمانی نەمسا کۆبوونەوە و چالاکیان ئەنجامدا.

چالاکییەکە لەلایەن دەم-کوردەوە ئەنجامدرا، بە خولەکێک ڕێزگرتن لە یادی شەهیدان دەستی پێ کرد.

چالاکوانان پانکارتی "بەلژیکا، ناتوانن ڕاستی سەرکوت بکەن" و "دژی سانسۆر و زوڵم: پشتیوانی چامەپەنی کورد"یان بەرزکردەوە و درووشمی "چاپەمەنی ئازاد بپارێزە"یان بەرزکردەوە.

نوێنەرانی فەی کۆم و جڤاکی ئازاد و ئاتیک ڕاگەیاندراویان خوێندەوە، درووشمی "بەڵێ بۆ هاوپشتی نێونەتەوەیی" و "بژی بەرخۆدانی گەریلا" و "بژی سەرۆک ئاپۆ"یان بەرزکردەوە.