کوردان لە هەمبەر بێدەنگی نەتەوەیەکگرتووەکان ناڕەزایەتییان نیشاندا

کوردستانیان کە چالاکی ئێشکگری لە بەردەم ئۆفیسی نەتەوەیەکگرتووەکان لە ژنێف-ی سویسرا بەردەوام دەکەن، دەستنیشانیانکرد کە تاکە داخوازی ئەوان ئازادی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانە.

کوردستانیان و دۆستەکانیان کە لە چوارچێوەی هەڵمەتی' نا بۆ گۆشەگیری، فاشیزم و داگیرکاری؛ کات کاتی ئازادیە' دا چالاکی ئێشکگری خۆیان لەبەردەم ئۆفیسی نەتەوەیەکگرتووەکان لە شاری ژنف-ی سویسرا بەردەوام دەکەن.

چالاکی دانیشتن لە ڕۆژی ٢٥ی کانوونی دووهەم دەستیپێکردوە و ڕۆژانە چوارشەممە بەرێوە دەچێت. چالاکییەکی ئەم هەفتەیە کوردانی شاری سۆلۆتۆن بەڕێوەی دەبەن.

چالاکوانان لەهەمبەر بیدەنگی نەتەوەیەکگرتووەکاندا هەڵوێستیان نیشاندا ، پشتیان لە ئۆفیسی نەتەوەیەکگرتووەکان کرد.

ساڵەح ساگۆم هاوسەرۆکی ناوەندی کۆمەڵگەی دیموکراتیکی کوردی ژنێف لە چالاکییەکەدا قسەیکرد و ئەوەی خستەڕوو کە داواکاری سەرەکی گەلی کورد ئازادی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانە.

ک-ش