ساڵیادی دامەزراندنی پەکەکە لە شەنگال پیرۆزکرا
گەنجانی ئێزدی ساڵیادی دامەزراندنی پەکەکەیان پیرۆزکرد و سڵاویان لە ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان کرد.
گەنجانی ئێزدی ساڵیادی دامەزراندنی پەکەکەیان پیرۆزکرد و سڵاویان لە ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان کرد.
ئاهەنگەکانی پیرۆزبایکردنی ساڵیادی دامەزراندنی پەکەکە لە شەنگال دەستیپێکرد.
یەکێتیی گەنجانی ئێزدی و تەڤگەری ژنانی گەنجی ئێزدی، بۆ پیرۆزکردنی ساڵیادی دامەزراندنی پەکەکە، بەرنامەیەکی بەرفراوانی پیرۆزبایکردنیان ئامادەکردووە.
لەو چوارچێوەیەدا، ئێوارەی دوێنێ لە بەردەم ئەنجومەنی گەل لە گوهبەل و بە بەشداریی نوێنەرانی ڕێکخراوەکانی زۆراوا، بۆریک و گوهبەل چالاکییەک ئەنجامدرا. بە بازنەیەکی ئاگر وشەى "ئاپۆ"یان نووسی و ئاهەنگی پیرۆزباییەکە دەستیپێکرد.
'لە سایەی رێبەر ئاپۆ و پەکەکەدا...'
عەلی خەیری ئەندامی یەکێتی گەنجانی ئێزدی لە مەراسیمەکەدا رایگەیاند، "وەک خەڵکی ئێزدی نابێت ئەوەمان لەبیر بچێت، کە پەکەکە خاوەنداری و پشتیوانیی لە ئێمە کرد. لەبەر ئەوەش ئێمە ئەم ڕۆژە پیرۆز دەکەین. دوای فەرمانەکە ئێمە بە رامان و فەلسەفەی ڕێبەر ئاپۆ بواری خۆڕێکخستنکردنمان دۆزییەوە. بە سایەی ئەو رامانەوە ئێمە دەرفەتمان بۆ ڕەخسا، کە ئێمە لە خاکی خۆماندا بە ئازادی بژین.
دوای پێشکەشکردنی وتەکە گەنجان لە دەوری ئاگر گۆڤەند و هەڵپەڕێکیان کرد.
ژ.ت