بۆچی پارتی بەشداری هەڵبژاردن نابێت؟

بە پێی ئەو مەرجانەی بۆ هەڵبژاردن دیاری کراوە، پەدەکە بەو مانایەیە کە پارتی دیموکراتی کوردستانە دوای ٣٠ ساڵ دەسەڵات لە باشووری کوردستان لەدەست دەدات. لە سەردەمی نوێدا دووەم بوونی حیزبەکەشی لەدەست دەدات، تەنانەت نایەوێت لەگەڵ یەکێتی دا هاوسەنگ بێت.

لە ساڵی ١٩٧٥هێزی پێشمەرگە کە ژمارەیان زیاتر لە ١٠٠هەزار کەس دەبوو، لەسەر داوای مەڵا مستەفا بارزانی چەکەکانیان دانا و بەرەو ئێران هەڵاتن. ئەم ڕووداوە لە ٦ی نیسان دوای ئیمزاکردنی ڕێککەوتننامەی جەزائیر لە نێوان ئێران و عێراقدا ڕوویدا و بە ناوی 'ئەشبەتاڵ' لە مێژووی باشووری کوردستان تۆمار کراوە. ئاشبەتال؛ بە واتای "وەستانی تێکۆشان"، بەڵام لە چوارچێوەی سیاسیدا بە مانای ڕاگەیاندنی مەڵا مستەفا بارزانییە کە "شۆڕش کۆتایی هاتووە"، کشانەوەی کورد لە شاخ. جگە لەمەش بۆ یەکەمجار بوو لە مێژووی کوردستاندا تێکۆشان و سەرهەڵدان لەلایەن خودی سەرۆکەکەوە لەناو بچێت.

ساڵانی ١٩٧٠

لە باشووری کوردستان ئەم ڕووداوانە خەساری زۆری گەیاندووە، نە سەرەتایە و نە کۆتایی. هەروەها سەردەمی ١٩٦١تا ١٩٧٠یه کێکه له و قۆناغانەی که شەڕ و تێکۆشانی ناوچەکه زۆر بەهێز بووە. تێکۆشانی گەلانی ناوچەکە، بە دەرئەنجامی سیاسەتی دەرەوەی بارزانی، لە ١١ی ئاداری ١٩٧٠ بە 'مانیفێستی ئاشتی' یەکێک لە یەکەم گورزەکانی بەرکەوت. مانیفێستەکە لەگەڵ سەدام حسێن واژۆ کرابوو کە ئەوکات یاریدەدەری سەرۆک کۆماری عێراق بوو. ئامانجی سەرەکی ڕژێمی بەعس لە ناوبردنی تێکۆشانی کوردان بوو بەتەواوی و سیاسەتەکانی بارزانی ڕێگەی بۆ ئەم خواستە کردەوە.

قسەکانی مەڵا مستەفا کە لە تاران بۆ ڕۆژنامەی کیهان وتبووی

مەڵا مستەفا و ئەوانەی لەگەڵی بوون کە لە ساڵی ١٩٧٥ کۆتایی شۆڕشیان ڕاگەیاند و چوونە تاران. لە ١٠ی ئایاری ١٩٧٥بارزانی چاوپێکەوتنێکی لەگەڵ ئەمیر تاهیری بۆ ڕۆژنامەی کەیهان ئەنجامدا و لە چاوپێکەوتنەکەدا وتی: "کاری من کۆتایی هاتووە". ئیتر من ڕۆڵی سەرکردەی کوردم لە عێراقدا نەماوە. ئاگاداری ڕێککەوتنی جەزائیر نەبوو. بەڵام من پشتگیری ئەم ڕێککەوتنە دەکەم. چونکە سوودی بۆ گەلی ئێران هەیە.سەرجەم ئەوانەی قازانجی بۆ ئێران دەبێت بۆ کوردیش قازانجی هەیە، ڕۆژنامەکەش دوای قسەکانی بارزانی وتی: " "سەردەمی گرنگی عێراق بە تەواوی کۆتایی هات، ئەوە نیشانمان دەدات کە ئەنجامی ئاشبەتاڵ لە باشووری کوردستان لە چ هەلومەرجێکدا ڕوویداوە".

قاسملۆ و کۆمیتەی کاتی(قیادە موەقەت) و بنەماڵەی بارزانی

لەو قۆناغەدا دوکتۆر عەبدولڕەحمان قاسملۆ، ڕێبەری شۆڕشگێڕی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و بەرپرسی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بوو. قاسملۆ لە کتێبەکەیدا بە ناوی خیانەتی (قیادە موەقەت) لە گەلی کورد ئەم قۆناغەمان پیشان دەدات.

قاسملو لە کتێبەکەیدا ئەوەی خستووەتەڕوو کە دڵخۆشە گەلی باشوری کوردستان لە رێگەی پەیمانی ١١ی ئاداری ١٩٧٠ مافەکانی خۆی لە دەوڵەتی عێراق وەربگرێت و لە نوسینەکانیدا ئەوەی خستەڕوو کە چالاکیەکانی ئەوان لە دژی ئێران بۆ پاراستنی دەستکەوتەکانی گەلی باشوری کوردستان لەلایەن بارزانیەکانەوە بۆ ماوەیەکی درێژە قەدەغە دەکرێن. قاسملو لە نوسینەکانیدا ئەوە دەخاتەڕوو کە دوای رێککەوتنی ١١ی ئادار لە گەڵ مەلا مستەفا بارزانی دیداری هەبووە و دەڵێت: "ئەمە بۆ ئێمە مایەی دڵخۆشییە کە پرسی کورد لە باشووری کوردستان چارەسەر دەبێت و گرنگترین شت ئەوەیە کە بزوتنەوەی کورد لێرە پێویستی بە ئێران نامێنێت. دوای رێکەوتنی ١١ی ئادار هەندێک لە سەرکردەکانی حزبەکەمان چوون بۆلای بارزانی، لەپێناو هاریکاریکردنی بەهێزبوونی هێزەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان داوایان لە بارزانی کرد کە ئاستەنگی بۆ هاتووچۆی کادر و بەرپرسانی حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران لە نێوان باشور و رۆژهەڵات دروست نەکەن. بارزانی بە سەرکردەکانی حزبەکەمانی وتبوو "دەبێت بە هیچ جۆرێک هاتووچۆی ئێران نەکەن و دروست نییە کە ئێوە لە باشووری کوردستان لەبەر چاوبن، بەتایبەتی دەبێت هێزتان لەسەر سنوور نەبێت".

قاسملو: پەدەکە لەگەڵ ساواک کاری دەکرد

قاسملو لە کتێبەکەدا ئاماژەی بە پاکتاوکارییەکانی بارزانی داوە و رایگەیاندووە، "ئیتر لێرە ئۆتۆنۆمیەک هەیە و کورد وەزیری هەیە. باش دەبێت کە لەگەڵ عێراق پەیوەندی ساز بکەن و بچنەوە شارە شارەکان بۆ ئەوەی لە ژێر کۆنترۆڵی ئەواندا بن". سەبارەت بەوە قاسمو ئەمانەش دەڵێت: "دوا پێشنیاری تایبەتی بارزانی ئێمە خەباتمان لە شارەکانی عێراق زیاتر کرد. بە فەرمانی شای ئێران، لایەنەکانی سەر بە بارزانی لە دژی ئێمە دەستیان بە هەڵمەتێکی ناوزڕاندن کرد. لەبارەی پەیوەندییەکانی ئێمە و عێراق دەیانگوت 'خۆیان فرۆشتووە'. دەزگای پاراستنی سەر بە پەدەکە لەگە: ساواک (هەواڵگری ئێران) سیخوڕەکانی خۆیان دەخزاندە ناو رێکخستنەکانمان لە باشووری کوردستان. ناوی "کۆمیتەی دیموکراتیکی کاتی ''یان لەسەر خۆیان دانابوو. بەڵگەم بەدەستەوەیە کە ساواک لە رێگەی پاراستنەوە هاوکاری لۆجستی و چەکی بۆ ئەوان ناردووە. ئەو پێکهاتەیە لە سەر کاغەز دامەزرا، نەک هەر لە دژی ئێمە، بۆ دامەزراندنی پارتێک لە باکور و رۆژئاوای کوردستانیش یەکێتیەکی بەهێزی دروست کرد، خەبات بەڕێوە دەچوو". ئەو وتانەی قاسملو لەبارەی مێژووی پەدەکەش هەندێک زانیاری بە ئێمە دەدات.

لەو رۆژگارەوە تا ئەمڕۆ زۆر قۆناغی تێکۆشانی کوردستان بوونە قوربانی ئەو سیاسەتە.

لەمڕۆدا بابەتەکە هەڵبژاردنە

لەمرۆژانەدا لە شەقامی باشووری کوردستان پرسی هەڵبژاردنی پەرلەمانی هەرێم گەرمە. گەل لە نزیکەوە چاودێری هەڵمەتی پەدەکە دەکات کە لەپێناو رزگارکردنی دەسەڵاتەکەی خستوویەتیەگەڕ. هۆکاری رۆیشتنی پەدەکە بۆ واسنتۆن، ئەنقەرە و تاران و بەغدا دواخستنی هەڵبژاردنە. بەهێزترین تایبەتمەندی گەلی باشوری کوردستانیش ئەوەیە کە خاوەن بیرکردنەوەیەکی زۆر قووڵە. لە ساڵانی ١٩٥٠ەوە تائێستا بە شێوەیەکی باش دینامیکەکانی شەڕ دەناسێت و باش دەزانێت دینامیکەکانی ئەمرۆش لەبەر چی کاراکراون و ئامانجەکە چییە. گەلی باشوور باش دەزانێت کە هەوڵەکانی پەدەکە بۆ ئەنجامنەدانی هەڵبژاردنی هەرێمە. باش دەزانێت کە سیاسەتی 'پەنابردن و پشت بەستن بە دوژمن' کە پەدەکە لە ساڵانی ١٩٥٠ەوە دەیکات، تائێستا بەردەوامە.

مام جەلال: پەدەکە لە هەڵبژاردندا بەرامبەر چینیش سەردەکەوێت

پەدەکە لە مێژووی ٨٠ ساڵەیدا، لە ئێستادا لە لاوازترین کاتەکانیدایە و بۆ ئەوەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی هەرێمی باشووری کوردستان ئەنجام نەدرێت، ماوەیەکی زۆرە لە ناو لێگەڕین و هەوڵدانێکی گەورەدایە. بەتایبەت لە دوای گۆڕینی یاسای هەڵبژاردنەکانەوە، وەک دەزانین لە ساڵی ١٩٩٢ەوە پەدەکە بە چ شێوەیەک بووە بە پارتی یەکەم. دەرئەنجامی یەکەم  لێکۆڵینەوەی کۆمیسۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق کە بۆ ئەنجامدان و ڕیکخستنی هەڵبژاردنەکان ئەرکدار کراوون. لابردنی ٤٠٠ هەزار دەنگدەری ساختەیە بێ بەشداریکردن لە هەڵبژاردن و نەهێشتنی ١١ کورسی دیاریکراوی کەمینەکانە، کە تا ئێستا لەدەستی پارتیدایە. ئەمە هەمووی دەرخەری ئەوەیە پەدەکە لەبەرامبەر هەموو ئەمانەدا لە ناو ترسێکی گەورەدایە. بە گوێرەی یاساکە ٣٠ هەزار دەنگدەر بەرامبەر یەک کورسی پەرلەمانە، بەمەش بێت ٤٠٠ هەزار دەنگدەری ساختە بەرامبەری ١٣ کورسییە. لیستێکی دەنگدەری ساختە لە ناسنامەی ساختە و لە دەنگدەری مردوو پێكدێت. وێڕایی ساختەکارییەکانی پەدەکە تەنها هەر لەمەدا نەوەستاوەتەوە. مام جەلان هەستی بەمە کردبوو و بە قسەیەک دەڵێت: "گەر پەدەکە لەگەڵ چینیش بڕواتە هەڵبژاردنەوە ئەوە سەردەکەوێت" ئەم قسەیە دۆخەکە زۆر جوان ڕووندەکاتەوە.

گەر هەڵبژاردن ئەنجام بدرێت چی دەبێت

پەیوەست بەو هەل و مەرجە دیاریکراوەوە بەشداریکردنی پەدەکە لە هەڵبژاردندا بەو مانایە دێت پەدەکە لە دوای ٣٠ ساڵ حکومڕانی لە باشووری کوردستان دەسەڵاتداری خۆی لەدەست دەدات. ئەمەش بەو واتایە دێت کە داهاتوودا قۆنانێکی نوێی سیاسی دەستپێدەکات، بۆیە پەدەکەش ئەمە قبووڵناکات. ئەم دۆخەش لە بەرژەوەندی پەدەکە نیە. گەر هەڵبژاردن ئەنجام بدرێت ئەوە بۆی هەیە ببێتە حزبی دووەم یان وەک یەنەکە بێت. ئەمریکا لە بارەی هەڵبژاردنەکانەوە هەڵوێستی پیشاندا و لە دژی ئەمەش تورکیا بۆ ئەوەی هەڵبژاردن ئەنجام نەدرێت پشتیوانی لێ دەکات. هەروەها هەڵوێستی ئێرانیش سەبارەت بە پرسی هەڵبژاردن جێگەی بایەخە، چوونکە ئێران کارەکتەرێکی گرنگی ناوچەکەیە. هەوڵەکانی نێچریڤان بارزانی بۆ ڕازیکردنی ئێران لە دواخستنی هەڵبژاردندا بەردەوامە، ئەجیندای سەرەکی چوونی بارزانی بۆ ئێران هەر ئەمەیە، چاوەڕوان دەکرێت ئێران ئەم دۆخە لە چوارچێوەی بەرژەوەندیەکانیدا بەکاربهێنێت بۆئەوەی پەدەکە لە ئەمریکا، ئیسرئیل و تورکیا دووربخاتەوە.

هەڵوێستی پەدەکە دەرگایی زیاتر بۆ دەستێوەردانی دەرەکی دەکاتەوە

گەر هەڵبژاردن ئەنجام بدرێت و دەرنجامەکانیش وەک ئەوەبێت کە چاوەڕوان دەکرێت؛ پەدەکە کە لە ساڵی ١٩٩٦دا بە تانک و دەبابەی سەدام حوسەین هەولێری لە یەکێتی وەرگرت و پرسی دەنگدەران 'حکومەتی نوێ و چوونە پەرلەمانی هەولێر چۆن هەڵسەنگێنێت' لە ڕۆژەڤدایە. گەر ئەنجامێکی لەم شێوەیە بێتەکایەوە پەدەکە ئەوە لە بیرکردنەوەیەکی وادایە کە بەهیچ شێوەیەک لە چوارچێوەی یاساییدا دەزگاکانی دەستی ڕادەست نەکات. لەم چوارچێوەیەشدا گەر قۆناغێکی یاسایی پێک نەیەت، ئەوە بە گوێرەی یاساکان پۆلیسی فیدراڵی عێراق مافی ئەوەی هەیە دەستوەردان لە ناو هەرێمدا بکات. ئەمەش ڕێگە بۆ هێزەکانی وەک ئەمریاکا، تورکیا و ئێران دەکاتەوە بێنە ناو هەرێمەوە.

بارزانیەکان لەگەڵ یەکتردا دەکەونە ڕکابەرییەوە

هەڵوێستی بارزانیەکان و پەکەدە هەتابێت ڕێگەی زیاتر دەکەنەوە بۆ دەستێوەردانی دەرکی بۆ ناو باشووری کوردستان. ئەو قەیرانەی کە پێشتر ئاماژەمان پێدا ناکۆکی دروستکردووە لە ناو بنەماڵەی بارزانیدا. نێچریڤان بارزانی خواستێتی هەڵبژاردن ئەنجام بدرێت، بەڵام سەرۆکی پەدەکە مەسعود بارزانی و سەرۆکی حکومەت مەسرور بارزانی لەگەڵ دواخستنی هەڵبژاردندان. ناکۆکی نێوان بنەماڵەی بارزانیدا دەگەڕێتەوە بۆ مردنی بە گومانی ئیدریس بارزانی باوکی نێچیرڤان بارزانی، لە هەلومەرجێکدا کە هاوسەنگی گۆڕانی بەسەردا هاتووە، وا دیارە نێچیرڤان بارزانی ئامادەیە مەسعوود و مەسرور بارزانی پشتگوێ بخات و لەو سیاسەتانە دوور ناکەوێتەوە کە ژێرخانی بۆ ئەمە ئامادە دەکردووە. یانی لە هاوسەنگی سیاسی گریمانەکراودا، کاندیدی یەنەکە بۆ سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان و سەرۆک هەرێم، پەدەکە ناڕەحەت دەکات، گەر یەکێک لە کاندیدەکان سەرکووتووبێت، نیگەرانی " ئایە چیم بەسەر دێت" لە نێوان ئەو لایەنەنانەدا کە ناومان هێنا زیاتر دەبێت. ڕکابەری نێوان بارزانیەکاندا، هەندێک جار دەگۆڕێتە سیاسەتێک کە 'نەبینرابێت'.

خەمی سەرەکی داگیرکردنی خاکردنی خاکی باشووری کوردستانە

هەڵسەنگاندی دەنگدەران بۆ "گەر پەدەکە بەشداریکردن لە هەڵبژاردندا بکات، بە دڵنیایەوە بەرژەوەندی تێدا هەیە". وردەکارییەکی ترە پەیوەست بە بازرگانییەکانی پەدەکە کە سەرنجی مرۆڤ ڕادەکێشێت. خەمی بنەڕەتی لە ئەنجامی "سیاسەتەکانی ئێستادا" لە دەستدانی ئەو ٤٩  لەسەدای خاکی ئێستایە کە لە دەستی باشووردایە، وەک پێشتر لەسەر جەختکردنەوە لەسەر ئەم سیاسەتە نیوەی زیاتری خاکی باشوور لە دەرنجامی ڕێفراندۆمەوە کەوتە دەستی حەشدی شەعبی و سوپای عێراق. ئەمە وەک ئەزموونێک کە لەبیرناکرێت، لە بیری مرۆڤدا دەمێنێتەوە.

بازرگانی بەردەوامە

کردەوەکانی پەدەکە، لەسەروی هەموویانەوە یەنەکە، پارتە کوردییەکانی تر، ڕەوشی شەڕێکی ناوخۆیی نوێ قوڵتر دەکات و بازرگانیەکان لەسەر هەرێم بەردەوامە. لەو جێگایەنەی کە شەڕەکانی بە وەکالەت دەگۆڕدرێن، لایەنەکان پەیام سەبارەت بە ئەکتەرە ناوخۆییەکان ئاڵوگۆڕدەکەن، لەو کاتەی بارزانی لە تاران بوو، باڤڵ تاڵەبانی سەرۆکی یەنەکە لە واشنتۆن کۆبوونەوەی ئەنجامدا. هەرچەندە بە دووری دەبینرێت، بەڵام بەڵام ئەگەری ڕێککەوتن لەگەڵ یەنەکە و دواخستنی هەڵبژاردن لە بەرامبەر هەندێک ئیمتیازیشدا باس دەکرێت. پێشبینی دەکرێت هەتا ماوەیەکی نزیک ئەو ناسەقامگیرییەی باسکراوە بەردەوام بیت و پرۆژەیاسایی ئەو پرۆسانە بگوازرێتەوە بۆ گەل.