هێرشەکانی سەر دەم پارتی شەرمەزارکران

دانیشتوانی بێرەجووک و ئەندامانی دەم پارتی شەرمەزاری هێرشە چەکدارییەکەی سەر بارەگایی دەم پارتییان کرد و وتییان: "نامەردەکان مێژووی تێکۆشانی پارتەکەمان نازانن. ڕێگە بەم نامەردییانە نادەین."

شەرمەزارکردن لە بێرەجووک

بە خۆپیشاندانێکی جەماوەری هێرشە چەکدارییەکەی سەر بارەگای پارتی یەکسانی و دویموکراسی گەلان گەلان (دەم) پارتی لە ناوچەی بێرەجووکی ڕحا شەرمەزارکرا. لە چالاکیەکەدا هاوسەرۆکی شارەوانی دەم پارتی بێریڤان ئیلکایە و چەندین کەسی تر بەشداربوون.

لە چالاکیەکەدا پانکارت بە نوسینی 'ئێمە پێکەوەین، بە بەرخۆدان گەشەدەکەین، ئێمە ناترسین و لێرەین' بەرزکرایەوە.

لە خۆپیشاندانەکەدا هاوسەرۆکی دەم پارتی شارەکە بەکر کاراکەچیلی قسەیکرد و ئاماژەی بەوەدا ئەوانەی ئەم کار و سیاسەتانە دەکەن هەڵگری بیرکردنەوەیەکی چەتەگەرایین و وتی: "بەگیت و بنەماڵەکی بەڕۆژی ڕووناک ئەم کارانە دەکەن و دوێنێ شەو ئەم کارەی کرد. با خەڵکی بێرەجووک ئەوە بزانن، ئامانجیان لەم کارانە نانەوەی ئاژاوەگێڕییە. دەم پارتی ناکەوێتە ناو تەڵەی ئاژاوەگێڕییەوە. ناڕازبوونی دیموکراتیکانەی خۆمان پیشان دەدەین. ئێوە بەم کارانەتان ناتوانن هیچ ئەنجامێک بەدەستبهێنن. گەر محەمەد بەگیت و بنەماڵەکەی ئەم ئاژاوەگێڕیانە دووبارە بکەنەوە، ئەوا گەل سزایی پێویستی دەدات. هیچ کەسێک مافی ئەوەی نیە ئامانجی گەل تێکبات. پێویستە دەسبەجێ دەست لەکاربکێشێتەوە."