چالاکییەکەی ئەمینە شەنیاشار ٩٧ ڕۆژە بەردەوامە
ئێشکگری دادپەروەری ئەمینە شەنیاشار ٩٧ ڕۆژە بەردەوامە.
ئێشکگری دادپەروەری ئەمینە شەنیاشار ٩٧ ڕۆژە بەردەوامە.
ئێشکگری دادپەروەری ئەمینە شەنیاشار کە هاوژین و دوو کوڕی لە ١٤ ی حوزەیرانی ٢٠١٨ لە ناوچەی پیرسوسی ڕحا لەلایەن پاسەوان و خزمانی پەرلەمانتاری پێشووی ئاکەپە ئیبراهیم خەلیل یەڵدزەوە کوژران، ٩٧ ڕۆژە بەردەوامە. پەرلەمانتارانی پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان (دەم پارتی)، مەراڵ دەنیش بەشتاش و عومەر ئۆجالان و مەحمود دنجار و زوڵکوف ئوچار سەردانی بنەماڵەی شەنیاشاریان کرد.
مەراڵ دەنیش بەشتاش ڕایگەیاند ئەمینە شەنیاشار ٨٤٦ ڕۆژە لە ڕحا تێکۆشانی دادپەروەری کردووە و ٩٧ ڕۆژە لەبەردەم وەزارەتی داد، داوای دادپەروەری دەکات. پشتگیری بۆ داخوازییەکەی ئەمینە شەنیشار دەبڕی و ڕایگەیاند، نەوەک هەر وەک پەرلەمانتار، بەڵکو وەک مرۆڤێک هاوسۆزی تێکۆشانی ڕەوای بنەماڵەی شەنیشارن.
مەراڵ ئاماژەی بەوە کرد هێشتا بنەماڵەکە ڕووبەڕوو لەگەڵ وەزارەت کۆنەبوونەتەوە، گوتی: "بانگەواز لە وەزیری داد یەڵماز تونج دەکەم، دایکێک لەگەڵتانە. جارێک گوێ بدەنە داخوازی دایکە ئەمینە و مافی پێ بدەن. تاکە داخوازی ئەو، ئازادی کوڕەکەیەتی. ئێمە لەگەڵ داخوازی دادپەروەری دایکە ئەمینەین".